"پەخشان عەزیزی بەهۆی کوردبوونەوە لە زیندان ڕووبەڕووی جیاکاری دەبێتەوە"
مەریەم یەحیوی ڕایگەیاند، پەخشان عەزیزی و ژنانی دیکەی کورد بەهۆی ژن بوون و کوردبوونەوە لە زیندانەکاندا ڕووبەڕووی جیاکاری دەبنەوە، دەشڵێت، ئێمە لەسەر خەباتەکانمان بەردەوامین و کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان دەکەین.

ناوەندی هەواڵ
لە ٨ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن دادوەری کوژراوی ئێران عەلی ڕەزاینی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ژنە چالاکوانی کورد پەسەند کرا.
مەریەم یەحیوی زیندانی سیاسیی لەبارەی دۆخی پەخشان عەزیزی پەیامێكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، پەخشان عەزیزی و ژنانی دیکەی کورد بە هۆی ژن و کوردبوونەوە لە زیندانەکاندا ڕووبەڕووی جیاکاری دەبنەوە و دەچەوسێندرێنەوە.
وتیشی: سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی و ژنانی زیندانیی سیاسیی دیکە خەباتێکە لە دژی بیروبۆچوون و بیروباوەرە سیاسییەکانیان، کە هەڕەشەیان لێدەکات، ئێران بەو شێوەیە دەیەوێت تۆڵە لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بزووتنەوەی ژنان بکاتەوە، بەڵام ئێمە لەسەر خەباتەکانمان بەردەوامین.
ئەوەش هاتووە: ئەو بڕیارە دووپاتکردنەوەی هەوڵە ماندوونەناسەکانی پەخشانە بۆ داکۆکیکردن لە مافی ژنان و منداڵانی ئاوارە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.