ئێران سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستایەکدا سەپاند

کۆبرا تاهرخانی کە لە شاری قەزوینی ئێران وانەبێژ بوو، بە تۆمەتی 'سووکایەتیکردن بە خامنەیی' و 'پڕوپاگەندە دژی نیزام' بە سێ ساڵ زیندان سزا درا، هەروەها سزای سێ ساڵ قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی وڵاتەکەی بەسەردا سەپێندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆبرا تاهرخانی کە ٢٦ ساڵە لە ئێران وانە دەڵێتەوە و هاوکات ئەندامی سەندیکای کرێکارییە، لە لایەن دادگای ئینقلابی ٢ی قەزوینەوە بە سێ ساڵ زیندان سزا درا.

 

 بە پێی بڕیاری مانگی ئاداری ٢٠٢٤، کۆبرا تاهرخانی بە تۆمەتی 'سووکایەتیکردن بە خامنەیی' ٢دوو ساڵ و بە تۆمەتی 'پڕوپاگەندە دژی نیزام' یەک ساڵ زیندانی سزا درا.

 

دادگاکە ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانی سەر بە سوپای قەزوین و ئەو پۆستانەی لە هەژماری خۆیان لە ئینستاگرام بڵاویانکردۆتەوە وەک بەڵگە بۆ سزادانی کۆبرا تاهرخانی هێناوەتەوە، هاوکات لەگەڵ ئەو بڕیارە، سزای سێ ساڵ قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی وڵاتەکەی بەسەردا سەپێندرا.