تونس لە خزمەتگوزاری تەندروستی زایەندی و زاوزێدا دواکەوتووە

هادیە بەلحاج، سەرۆکی گروپی بەشیر توهەیدە ڕایگەیاند، تونس تووشی پاشەکشەیەکی گەورە دەبێت لە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی زایەندی و زاوزێدا، ئەمەش سەرنجی بۆ کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر گەنجان و ژنان ڕاکێشاوە.

نەزیهە بوسعیدی

 

تونس- هادیە بەلحاج، سەرۆکی گروپی بەشیر توهەیدە ڕایگەیاند، بڕیاری ژن بۆ لەباربردنی منداڵ زۆر قورسە و ئەمەش هەندێک جار پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە کەموکورتی لەدایکبوون و پاراستنی تەندروستی دایک و ڕێگریکردن لە هەر دەرئەنجامێکی نەرێنی کە لەوانەیە ڕووبدات.

 

 ڕاپۆرتێک بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست و سەختی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستییە زایەندی و زاوزێیەکانەوە بڵاوکراوەتەوە کە کۆمەڵگەی مەدەنی ئامادەی کردووە، هادیە بەلحاج ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ڕاپۆرتە لە کۆبوونەوەی هەماهەنگی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەش کراوە کە لە نێوان ١٠-٢١ی ئازداردا بەڕێوەچووە و ئامانجی هەڵسەنگاندنی ئاستی جێبەجێکردنی پلاتفۆرمی کارەکانی پەکین بووە و وتی: مافەکانی ژنان بریتین لە مافی بڕیاردانی ئازادانە لەسەر بابەتەکانی تایبەت بە ژیانیان، لەوانەش تەندروستی زایەندی و زاوزێ، و ئەم مافە دەبێت بەبێ جیاوازی یان توندوتیژی پارێزراو بێت پێشنیاری گشتی ژمارە ٢٤ داوا لە دەوڵەتان دەکات کە ڕێگریکردن لە دووگیانی نەخوازراو، پلاندانانی خێزان و پێشخستنی پەروەردەی سێکسی لە پێشینەدا دابنێن.

 

"خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینیان بەخۆوە بینیوە"

هادیە بەلحاج ڕایگەیاندووە، گرووپی بەشیر توهیدە، بە هاوکاری لەگەڵ پێشەنگەکانی کۆمەڵگە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هەوڵ دەدەن خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی زایەندی و زاوزێ پێشکەش بە ژنان و گەنجان بکەن و وتی: ئەم هاوکارییە وەک جاران کاریگەر نییە و خزمەتگوزارییەکان بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینیان بەخۆوە بینیوە، تەندروستی زایەندی و زاوزێ تادێت بووەتە پرسێکی لاوەکی، و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ژنان و کۆمەڵگە پشتگوێ دەخرێن توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٢ ئەنجامدراوە، ٦٢٪ی ژنانی تونس کە هاوسەرگیریان کردووە، شێوازی کۆنتڕۆڵکردنی لەدایکبوون بەکاردەهێنن، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠١٨دا کەمیکردووە و ئێستا بۆ ٥٠٪ دابەزیوە، ئەمەش بەو واتایەیە کە نیوەی ئەو ژنانەی تونسی هاوسەرگیریان کردووە و هاوبەشی ژیانیان هەیە، کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون بەکارناهێنن.

 

"پێویستە خزمەتگوزارییە پێویستەکان پێشکەش بکرێن"

هادیە بەلحاج وتی: سەبارەت بە دەستگەیشتن بە مافی لەباربردنی پارێزراو لە تونس یاساییە و ژنان دەتوانن تا هەفتەی ١٤ی دووگیانی لەبار ببەن، بەڵام کاتێک ژنان داواکاری پێشکەش بە ناوەندە تەندروستییەکان دەکەن، زۆرجار فشاریان لەسەرە بۆ ئەوەی بیروڕاکانیان بگۆڕن، پشکنینی پزیشکی ناپێویستیان بۆ دەکرێت، یان دوای ١٠هەفتە خزمەتگوزارییەکانیان ڕەتدەکرێنەوە، دەوترێت لەباربردنی پزیشکی تا ١٤ هەفتە ئەگەری هەیە، ئەم جۆرە ئاستەنگانە ژنان دەخەنە ژێر فشاری دەروونییەوە و بڕیاردانیان قورس دەکات ،کاتێک ژنان داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ ناوەندەکانی تەندروستی زاوزێ، خزمەتگوزارییە پێویستەکان وەرناگرن، بڕیاری لەباربردنی منداڵ زۆر قورسە بۆ ژنان و هەندێکجار پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە منداڵبوونێکی سەخت و پاراستنی تەندروستی دایک و ڕێگریکردن لە کێشە تەندروستییەکان، لە هەمانکاتدا ڕێژەی گیان لەدەستدانی دایکان لە خوار لەسەدا ١٧ دابەزێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئاماری فەرمی، خەمڵاندنەکە لە نێوان ٣٥ ب٠ ٤٥ دەگۆڕێت، بۆیە تیمەکە کارمەندانی ڕاهێنا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی زاوزێ و دەبێت خزمەتگوزارییە پێویستەکان پێشکەش بکرێن.

 

"گەنجان زانیاری باشیان نییە"

هادیە بەلحاج ئاماژەی بەوەدا کە لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە تا ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەسەر مردنی دایکان لە تونس ئەنجام نەدراوە و وتی: بۆیە گروپی بەشیر توهەیدە داوای جێبەجێکردنی ئەو نیشاندەرانەی کە هەن دەکەن بە مەبەستی پەرەپێدانی ستراتیژیەتی پاراستنی تەندروستی منداڵ و دایکان، لە ساڵی ٢٠٢٢دا توێژینەوەیەک بە هاوکاری فەرمانگەی دانیشتووان و خێزانی تونس هەڵسەنگاندنێکی کۆمەڵایەتی بۆ ڕەگەز، پرسەکانی پەیوەندییەکانی نێوان ڕەگەز و ڕەگەزی تونس ئەنجامدا، لە ٨ پارێزگای جیاوازدا هەڵسەنگاندنی کۆمەڵایەتی بۆ ڕەگەز، پرسەکانی پەیوەندییەکانی نێوان ڕەگەز و گەنجان، تەندروستی زایەندی و زاوزێکردن ئەنجامدرا، ئەم توێژینەوەیە ٨٣٧ ژن و پیاوی گەنجی تێدابوو. گەنجانی تونس لە نێوان تەمەنی ١٨-٢٩  ساڵیدا زانیاری تەواویان نییە سەبارەت بە تەندروستی زایەندی و زاوزێ و جەستەیان، لە هەمان کاتدا ٩٢٪ی گەنجان زانیارییان لەسەر ئەم پرسانە لە پلاتفۆرمی میدیای دیجیتاڵی وەک فەیسبووک وەرگرتووە،پێویستە پەروەردە بەردەوام بێت.

 

هادیە بێلهاچ ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی کۆمەڵگەەکی تەندروست بونیاد بنرێت، پێویستە پەروەردەی تەندروستی زایەندی و زاوزێ بخرێتە ناو پرۆگرامەکانی خوێندنەوەو وتی: پێشتر گەنجان دەیانزانی شێوازی کۆنتڕۆڵکردنی لەدایکبوون بەکاربهێنن، بەتایبەتی ناوچە گوندنشینەکان گرنگییان بە تەندروستی دایکان دەدا، بناغەی پلاندانانی خێزانیان دانا و لە ساڵی ١٩٧٣دا مافی ژنان بۆ لەباربردنی منداڵ لە یاسادا لەبەرچاو گیرا، گروپی yda سەرنجی خستە سەر باشترکردنی پەروەردە لە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی زایەندی و زاوزێ و گۆڕینی نۆرمەکانی کۆمەڵایەتی و کارمەندانی تەندروستی لە هەمانکاتدا وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقا ئەزموونەکانیان لە نێوان ناوچەکانی دەریای ناوەڕاستدا هاوبەش کردو هەوڵەکانی هۆشیارکردنەوە و پاراستن لەسەر تەندروستی زاوزێ و مافی لەباربردنی پارێزراو ئەنجام دەدەن لەم دواییانەدا، ١٨٦ کارمەندی تەندروستی بە هاوکاری لەگەڵ کەرتە کۆمەڵایەتییەکان پەروەردەیان پێکرابوو بەردەوام بن.