سێیەمین کۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانی کورد لە ڕۆژئاوا دەستیپێکرد
بە دروشمی "یەکێتی نەتەوەیی کورد بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد مسۆگەر دەکرێت"، سێیەمین کۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانی کورد لە ڕۆژئاوا لە شاری قامیشلۆ دەستیپێکرد.

قامیشلۆ
کۆنفرانسی نیشتمانی ژنانی کورد کە سێیەمین کۆنفرانسە دوای یەکەم کۆنفرانسی باکووری کوردستان لە ئامەد لە ساڵی ٢٠١٠و دووەمین کۆنفرانسی باشووری کوردستان لە هەولێر لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٢، ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای سەر بە شاری قامیشلۆ لە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەچێت.
لە کۆنفرانسەکەدا ٣٠٠ نوێنەری پارتە سیاسییەکان، دامەزراوەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەڤین سوێد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، ژنانی سەربەخۆ، نووسەران، سیاسەتمەداران و هونەرمەندان، هەروەها فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان، و ژنان لە شام و حەلەبیش بەشداریان کرد.
لیژنەی کۆنفڕانس لە؛ لە کۆبوونەوەکەدا ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرە ستار و پەروین یوسف، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) و ستێرا قاسم، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سیهام عەموکە، چالاکوانی مافی مرۆڤ و نارین مەتینی ئامادەی بوون.
کۆنفرانسەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد. بەوتەی دەستەی ئامادەکاری، بەڵگەنامەی کۆنفرانسەکە سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئەو پڕۆسەیەی کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت، لەلایەن ڕیهام تەمۆوە خوێندرایەوە.
"یەکگرتوویی لە دژی سیاسەت و هێرشەکان"
بەپێی بەڵگەنامە سیاسییەکان ئەمە باسکراوە: گەلی کورد چووەتە ناو پڕۆسەیەکەوە کە چارەنووسی خۆی دیاری دەکات، لەم سیستمەدا گۆڕانکاریی جددی ڕوودەدات، لە ناو قەیران و گێژاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، وەک کورد و کوردستان، ئێمە بەشێکی گرنگی ئەم پرۆسەیەین، چ لە ڕووی جوگرافیاوە و چ لە ڕووی سیاسییەوە، هۆکاری ڕووخانی ڕژێمی بەعس ئەو ناوەندگەراییە بوو کە بە بەردەوامی خۆی لە چارەسەرکردنی پرسی کورد و بونیادنانی سیستمێکی دیموکراتیک بەدوور دەگرت، ئەگەر هەنگاوەکان بۆ سووریایەکی دیموکراتیک نرابایە، ئەمڕۆ ئەم وێنەیەی داڕمان دەرنەدەکەوت لەژێر ئیدارەی کاتیی هەتەشە کە لە سووریا دامەزرا، هێرش بۆ سەر کولتوور و باوەڕ و گەلانی عەلەوییەکان و مەسیحییەکان و دروزەکان بەڕێوەدەچێت، ئەم هێرشە چەکدارییە لەلایەن پاشماوەی چەتەکانی داعشەوە ئەنجام دەدرێت، لە شێوەی ئەشکەنجەدان و زەلیلکردن و جینۆساید خەڵکی عەلەوییەکان، لەلایەن هەتەشە کە خۆی وەک ئیدارەی شەریعەت ڕاگەیاند، بەڵام یەکەم کاردانەوەی خەڵکی شام دژی ئەو یاسایانە بوو. کورد بە بەهێزکردنی هێزی سروشتی خۆی بەرەنگاری ئەم هێرشانە بووەتەوە.
"ئەم کۆنفرانسە بۆ سەلماندنی ڕۆڵی ژنانە لە سیاسەتدا"
لە نێوان ئەم گۆڕانکاری و پێشهاتە خێرا سیاسی و سەربازیانەدا، بەستنی کۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانی کورد گرنگییەکی مێژوویی هەیە، هەستیاری ژنانی کورد بەرامبەر بە پرۆسەکە، بۆ یەکخستنی بۆچوونەکانیان بۆ چارەسەری دیموکراتیک لە سووریا، پێویستییەکی سەردەمە، بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان وەک ژن و لە هەمانکاتدا هەر دایکێک و هەر ژنێک کە دەیەوێت بگەڕێتەوە زێدی خۆی ڕۆڵێکی سەرەکی لە دۆزی خۆیاندا دەگێڕن. دیسانەوە بۆ ئەوەی ژنانی کورد دەنگ و کاریگەرییان هەبێت لە ئایندەی سووریادا و ئامادەیی خۆیان دەربخەن و ڕۆڵی سەرەکی لە چارەسەرکردندا بگێڕن، زۆر گرنگە کە ئەوان جێگەی خۆیان لەو لیژنانەدا بگرن کە دادەمەزرێنن.
ئەم کۆنفرانسە گرنگە کە ژنان دەتوانن بە یەک دەنگ پیشنەگایەتی یەکێتی نیشتمانی گشتی بکەن، لە هەمانکاتدا ڕۆژئاوای کوردستانیش دەتوانێت لە ڕێگەی یەکگرتوویی کوردەوە پێشنەگایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بکات، بە پشت بەستن بە هێزی هەموو ئەو ژنانەی بەشدارن لەم کۆنفرانسەدا، بە دیدگا و پێشنیاری تایبەت بە خۆیان، بۆ خزمەتی یەکگرتوویی نەتەوەیی و دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنانی کورد لە چەسپاندنی پێکهاتەی کورد، هەروەها لە چارەسەری سووریادا، مێژووییە.