لە دانوستانەکانی یەمەندا ژنان بێهیوا دەکرێن

 ژنانی یەمەن لە کۆمەڵگەدا ڕووبەڕووی هەموو جۆرە پێشێلکارییەک دەبنەوە و ئەم پێشێلکارییانە لە ماوەی شەڕدا زیادیان کردووە کاتێک دەبنە زیانبەرکەوتووی دەستبەسەرکردن، لەلایەن دانوستانکارانەوە پشتگوێ دەخرێن.

ڕانیا عەبدوڵا

 

یەمەن-خولی دانوستانەکان بە میوانداریی مەسقەتی پایتەختی عومان سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان حکومەتی دانپێدانراوی نێودەوڵەتی و حوسییەکان، ڕۆژی ٦ی تەمووز کۆتایی هات، ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە لە ماوەی دوو مانگدا خولێکی دیکە ئەنجام بدرێت و لیستی زیندانییەکان ئامادە بکرێت و دەستگیرکراوەکان ئاڵوگۆڕ بکرێن.

 

پرسی ژنانی دەستبەسەرکراو و ڕفێندراویش چارەسەر نەکرا، ئایا لە خولی داهاتووی دانوستاندنەکاندا دەخرێنە لیستی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانەوە؟

 

ژنانی دەستبەسەرکراو پەراوێز خراون

ئاڵوگۆڕی پێشووی زیندانی و دەستبەسەرکراوان ژنانی تێدا نەبووە، سەرەڕای چەندین جار بانگەوازی چالاکوانان و چالاکانی مافی مرۆڤ، کە بەرهەمی نەبوو، زۆرێک لە ژنە چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی یەمەن لە کاتی دانوستانەکانی پێشوو و ئەم دواییەدا کە لە شاری مەسقەتی پایتەختی سوڵتانییەتی عومان بەڕێوەچوو، ناڕەزایی خۆیان لە پەراوێزخستن و دوورخستنەوەی ژنانی دەستبەسەرکراو دەربڕی.

 

"لە پڕۆسەی دانوستاندا پیاو باڵادەستە"

بوشرا ئەلعامری، سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی سەربەخۆی ژنانی یەمەن، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤ، هۆکاری بەشدارینەکردنی ژنان لە دانوستانەکاندا بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێنێتەوە، لەوانە نەبوونی ئەزموون و باڵادەستی پیاو لە پڕۆسەی دانوستاندا، کە پرسی ژنان وەک پرسێکی لاوەکی یسەیر دەکرێن بە بەراورد بە پرسەکانی دیکە، جگە لەو هۆشدارییە کولتووری و کۆمەڵایەتیانەی کە وادەکات بۆ دانوستانکاران قورس بێت گرنگی بە پرسی ژنان بدەن، کەسانێک هەن ئەو بیانوویە بەکاردەهێنن کە ژنە ڕفێندراوەکان ژنی مەدەنین و دەبێت بێ مەرج ئازاد بکرێن، هەروەها باسکردنیان لە لیستی زیندانییەکاندا ئەمە لە بەرژەوەندی ئەوان نییە و هۆکاری لاوازن بۆ خۆدزینەوە لە بڵاوبوونەوەی ناوی ژنان.

 

ژنان ئازاد بکەن

 پێی وایە دانوستانەکانی ئەم دواییەی مەسقەت ئاماژە بەوە ناکەن کە لیستی ژنە ڕفێندراوەکان لەخۆ بگرێت، بەڵام هیوایەک دەمێنێتەوە ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان فشار بکەن بۆ ئەوەی داوای ئازادکردنی ژنانی دەستبەسەرکراو بکەن، وتی: هیوایەک هەیە کە ئێستا و داهاتوو دانوستانەکان پرسی ژنانی دەستبەسەرکراو لەخۆدەگرن، ئەرکی ئەو ڕێکخراو و ڕێکخراوانەی مافی مرۆڤە کە پەیوەندییان بە پرسی ژنانەوە هەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو کەسێک لە تاریکترین هەلومەرجداو ژنانی زیانبەرکەوتوو ئەمڕۆ پێویستیان بە دەنگێکە بۆ پشتیوانیکردنیان و ڕزگارکردنیان لەو دۆخەو پێشێلکارییەی کە بەرکەوتەی دەبن، لە کاتێکدا کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتیش بێدەنگە، وتیشی: پێویستە هۆشیاری زیاتر هەبێت لە گرنگی بەشداریکردنی هەموو دەستگیرکراوەکان لە ڕاوێژکارییەکاندا و ئازادکردنیان، بەبێ گوێدانە ڕەگەزەکەیان، بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و یەکسانی.

 

"ئامار بەردەست نییەو ژمارەی ژنانی دەستگیرکراو زیادی کرد"

بوشرا ئەلعامری ئاشکرایکرد، تا ئێستا هیچ ئامارێکی ورد سەبارەت بە ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ژن لە هەردوولا بەردەست نییە، بەو پێیەی حوسییەکان مانگێک پێش قۆناغی دانوستان هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەستگیرکردنی ژن و پیاوی کرێکارانی ناو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجامدا، ئەمەش ژمارەی ئەو ژنە دەستگیرکراوانەی کە هەیانە زیادی کرد.

 

تۆمەتبارکردن بە شەرەف

 دۆخی دەستبەسەرکراوانی ژن لە زیندانەکانی حوسییەکان بە خراپی ماوەتەوە و خێزانەکانیان بەدەست بارودۆخێکی سەختەوە دەناڵێنن، وتیشی: ژنانی دەستبەسەرکراو لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەش دەکرێن، وەک دەستڕاگەیشتنیان بە دادگاییکردنی دادپەروەرانە و چاودێری تەندروستی زۆرجار ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی دەبنەوەو جگە لەو تۆمەتانەی بۆیان دروست دەکرێت، زۆربەیان تۆمەتی بێ ڕەوشتییان دەخرێتە پاڵ وەک تۆمەتی شەرەف، ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی سزای لەسێدارەدان، هەستی گۆشەگیری و ترسیان زیاد دەکات، هەروەها هەڕەشەی زیانگەیاندن بە خێزانەکانیان یان کەسە نزیکەکانیان دەکرێت.

 

سەما ئەحمەد کە ناوێکی خوازراوە، کارمەندی مەدەنییە لە یەمەن، پێی وایە، هۆکاری دوودڵبوون لە باسکردنی ژنان لە دانوستانەکاندا، لەبەر ئەوەیە کە زۆربەی ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی ژنان دەکرێن کاریگەرییان لەسەر شەرەف هەیە، ئەمەش تاکتیکێکە بۆ دابڕانی ژنان لە دانوستانەکان، بۆیە لە کاروباری ژناندا مامەڵەی خراپیان لەگەڵ دەکرێت بەبێ ئەوەی گرنگی بە ئازارەکانیان و ئازارەکانی خێزانەکانیان بدەن و تۆمەتی بێ ڕەوشتییان بۆ هەڵدەبەستن و گۆشەگیریان دەکەن.

 

 

ڕۆژنامەنووس شەیما ڕەمزی وتی: ئەم دانوستانانە بە یەکێک لە وێستگە گرنگەکان دادەنرێت کە دوای ئەوە ڕەنگە لە بازنەی شەڕەوە بگوازینەوە بۆ بازنەی دانوستان بۆ ئەوەی بگەینە ئاشتییەکی بەردەوام، بەڵام لەم دانوستانە گرنگانەدا بۆمان دەردەکەوێت کە ژنان هێشتا لە زیندانەکاندا ڕاگیراون بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک پشتڕاستی بکاتەوە کە هیچ تاوانێکیان ئەنجامداوە، ئازادیی بیر بیانوو نییە بۆ دەستگیرکردنی ژنان یان هێنانەکایەی تۆمەتی جددی بەرامبەریان.