ڕێکخراوەکانی ژنان داوای پاراستنی منداڵان و ژنانی قوربانی بوومەلەرزەکەی ئەلحەوز دەکەن

ژنان لە کاتی کارەساتی سروشتیدا ڕووبەڕووی کێشەی زۆر دەبنەوە و بە یەکێک لە گرووپە زیانلێکەوتووەکان دادەنرێت، دوای بوومەلەرزەکەی مەغریب، حاڵەتەکانی بەکارهێنانی ژنان و کچان تۆمار کراون.

ڕەجا خەیرات

 

مەغریب- مستەفا بەیتاش، وتەبێژی حکومەتی مەغریب، ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی٧-٨ی ئەیلوول لە مەغریب کە ناوەندەکەی ناوچەی ئەلحوزی شاری مەراکش بوو، گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە دوو هەزار و ٩٦٠ کەس و ٦ هەزار و ١٢٥ کەسیش برینداربوون، نزیکەی ٥٠ هەزار بینا لە ٥ هەرێمدا بە تەواوی یان بەشێکی وێران بوون.

 

ڕێکخراوەکانی ژنان داوای پاراستنی ژنان و منداڵانی لێقەوماوی بوومەلەرزەکەی ناوچەی ئەلحوزی مەغریب دەکەن، سەنا زەعیمی، سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی مافی ژنان-لقی مەراکش، وتی: ئەم دەستپێشخەرییە بە سەرپەرشتی ڕێکخراوەکانی ژنان ئەنجام دەدرێت بۆ هۆشیاریی لە مەترسییەکانی جۆرەها بەکارهێنانی ژنان لەو ناوچانەی کارەسات تیایدا ڕوویداوە، لەم هەڵمەتەدا ٢١ لایەنی پەیوەندیدار ڕێککەوتوون لەسەر یەکخستنی هەوڵ و تواناکانیان بەمەبەستی دروستکردنی سەکۆیەک بۆ ڕاپۆرتکردن و هۆشیاری و داکۆکیکردن، بە ئامانجی پاراستنی ئەو کچان و ژنانەی کە لە دۆخێکی لاوازدان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان،

 

سەنا زەعیمی دووپاتی کردەوە، کە کارەکانیان بە شێوەیەکی سەرەکی هەوڵی ڕێگریکردن و سنووردارکردنی هاوسەرگیری کچان و ژنانی گەنج و گواستنەوەی زۆرەملێی منداڵانە، کە ڕەنگە بەشێوەیەکی نایاسایی و لەدەرەوەی چاودێریی دەسەڵاتداران یان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕووبدات و بازرگانیان پێوەبکرێت، داوای دابینکردنی پاراستنی زیاتری بۆ ژنان و منداڵان کرد، لە ڕێگەی دروستکردنی بەپەلەی چارەسەری پراکتیکی کاریگەر و دروستکردنی ئامرازی یاسایی گونجاو و کاریگەر، لەوانەش دامەزراندنی سەنتەری پشتیوانی تایبەت بۆ منداڵان و دابینکردنی تەندروستی، دەروونی و خزمەتگوزاری پەروەردەیی، لابردنی ئەو جیاکارییە ڕەگەزییەی لە پێدانی کۆمەک و هاوکارییەکاندا بەرامبەریان دەکرێت.

 

کەریمە نادر، ڕاوێژکاری پرسی ڕەگەز و گەشەپێدان و ئەندامی کۆمەڵەی “کیف ماما کیف پاپا”، ئەو ئۆرگانانەی کە ئەم دەستپێشخەرییەیان دەستپێکردووە، هەندێک جۆری بەکارهێنانی ژنان و منداڵانیان تۆمار کردووە کە کارەساتی دوای بوومەلەرزەکان نیشان دەدەن، بە تایبەتی لەسەر کچان و ژنان، هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی هەماهەنگی لە نێوان خۆیاندا کردەوە بۆ بەدەستهێنانی میکانیزمێکی هاوبەش بۆ ڕاپۆرتکردن، هۆشیاری و داکۆکیکردن بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی بەکارهێنان کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئەم گروپانە هەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی چالاکانە دەکات بەمەبەستی پاراستنی ماف و کەرامەتی ژنان و کچان لەو ناوچانەی کە بەهۆی کاریگەرییەکانی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، دوای ڕاوێژ و دانیشتنی گفتوگۆ لەنێوان سەرجەم ئەو ئۆرگانانەی کار لەسەر پرسە هاوبەشەکان دەکەن، دەرکەوت کە پێویستی بە دامەزراندنی میکانیزمێک بۆ ڕاپۆرتکردن و هۆشیاری و داکۆکیکردن هەیە.

 

کەریمە نادر، سەبارەت بەو داواکاریانەی کە پەیوەندییەکە تیشکی خستۆتە سەر، ئاماژەی بەوە کرد، لە دەوری دوو خاڵی بنەڕەتیدا کۆدەبینەوە، داواکردن کە حکومەت و سەرجەم دامودەزگاکانی سەنتەر بۆ چاودێریکردن و وەرگرتنی ئەو کچ و منداڵانە دابمەزرێنن کە لە بوومەلەرزەکە ڕزگاریان بووە و بارودۆخەکەیان پێویستی بە چاودێری تایبەت هەیە، دووەمیان سەبارەت بە وەرگرتنی دەقی یاساییە کە ڕێگری لە دیاردەی هاوسەرگیری خوار تەمەنی یاسایی دەکات، بە چاوەڕوانی هەموارکردنەوەی گشتگیر و پێداچوونەوە بە یاسای خێزان بەگوێرەی داواکارییەکانی بزووتنەوەی ژن و مافی مرۆڤ لە مەغریب.