ژیان بەرزان: دایكان پێویسته‌ له‌منداڵییه‌وه‌ منداڵه‌كانیان فێری وه‌رزش بكه‌ن

وەرزشکردن یەکێکە لە پێویستییە سەرەکییەکانی منداڵان لە پێناو هەبوونی جەستەیەکی تەندروست، بەڵام بۆ مندالانی کچ تا ئاستیک سنوردار کراوە، ژیان بەرزانیش بە گرنگی دەزانێت مندالان لە ڕووی وەرزشییەو پالپشتی بکرێن.

میهرەبان سەلام کاکەیی

 

هەڵەبجە- وەرزشکردن بە شێوەیەکی گشتی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ هەبوونی جەستەیەکی پتە و تەندروست بە تایبەت بۆ منداڵان، چونکە وەرزشکردن هۆکارە بۆ ئەوەی منداڵان چالاک بن و بەهێزبن، ڕۆڵی خۆی دەبینێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکان، بەڵام تا ئێستا نەبووەتە کولتوور کە هەموو مندالان وەزشیان پێبکرێت، بەڵکو تا ئێستا لای بەشێک لە کۆمەڵگە وەرزشکردن پێویست نییە بەتایبەت بۆ منداڵانی کچ، هەر بۆیە خیزانەکانیان پاڵپشتیان ناکەن.

 

ژیان به‌رزان ده‌رچووی به‌شی وه‌رزشی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌یه ‌و ڕاهێنه‌ری فیرگه‌ی كچانی ناوه‌ندی لاوانی هه‌له‌بجه‌، ماوه‌ی چه‌ند سالێكه‌ به ‌خۆبه‌خشی لە ناوه‌ندی لاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ فێرگه‌یه‌كی بۆ مندالان كردۆته‌وه، ‌ هیواخوازه‌ دایكان پشگیری منداله‌كانیان بكه‌ن بۆ ئەوەی ئاشنای وه‌رزش ببن و له‌ كێشه‌ جه‌سته‌یه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه‌

پاش ئه‌وری ناوه‌ندی لاوان فیرگه‌ی كوڕانی هه‌بووه‌ بۆیه‌ فێرگه‌ی كچان ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ  و حەز دەکات لەو فێرگەیەوە خزمەت بکات و مندالێکی تەندروست پێبگەیەنێت.

 

منداله‌كانمان له‌ یانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ درێژه‌ به ‌وه‌رزش ده‌ده‌ن

ژیان باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ سه‌ره‌تا وه‌رزشی كچان و مندالان له‌شاره‌كه‌ كه‌م بوو به‌لام ئیستا فێرگهکان هەن بۆ ئەوەی منداڵانی کچ بتوانن بەهەمان شێوەی کوڕەکان وەرزش بکەن،‌ وتی: منداڵان دێنه‌ فێرگه‌كه‌ و پاش ئه‌وه‌ی هونه‌ری وه‌رزش فێر ده‌بن له‌ یانه‌كانی كوردستان وه‌رده‌گیرێن، بەهۆی هەوڵەکانینەوە توانیویانه‌ له‌ چه‌ندین پاڵه‌وانێتیدا به‌ژدار بن و پله‌ی نایاب به‌ده‌ست بهێنن.

 

له‌ ڕووی جه‌سته‌ییەوە ئەو منداڵانەی وەرزش دەکەن تەندرووسترن

ژیان به‌رزان، لە دریژەی قسەکانیدا ئاماژه‌ی بەوەکرد،‌ ئه‌و مندالە کچانەی له ‌ته‌مه‌نێكی منداڵییەوە‌ وه‌رزش ده‌كه‌ن، خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز و به‌رگریه‌كی به‌هێزی له‌شن هەر بۆیە ئامۆژگاری دایكان و باوكان ده‌كه‌ین منداله‌كانیان بنێرنه‌ فێرگه‌كان بۆ وه‌رزش كردن جونكه‌ له‌ زۆربه‌ی كێشه‌كان به‌دووریان ده‌خاته‌وه.