لە ئۆڵۆمپیادی پاریس دوو مەلەوانی ژن مەدالیای زێڕیان بەدەستهێنا

مەلەوانان تاتیانا سمیس و سامەر ماکنتوش لە پێشبڕکێکانی ١٠٠ مەتری پشتەوە و ٤٠٠ مەتری ئازاددا، مەدالیای زێڕینیان بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ڕۆکی ٢٦ی تەمووز دەستیپێکرد و تا ١١ی ئاب بەردەوام دەبێت.

 

دوێنێ ٢٩ی تەمووز، تاتیانا سمیس مەلەوانی ئەفریقای باشوور لە ئۆڵۆمپیادی پاریس لە پێشبڕکێی ١٠٠ مەتری پشتەوە دوای ئەوەی لە کیانتینگ تانگی چینی و مۆنا مەکشاری ئێرلەندی بردەوە، مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

 

ئەمە سێیەم مەدالیای ئۆڵۆمپیادە بۆ تاتیانا سمیسی تەمەن ٢٧ ساڵ، دوای ئەوەی لە ٢٠٠ مەتری سنگدا پلەی زێڕین و لە ١٠٠ مەتری سنگ لە تۆکیۆ ٢٠٢١ مەدالیای زیوی بەدەستهێنا.

 

لە بەرامبەردا سامەر ماکنتوشی مەلەوانی کەنەدی تەمەن ١٧ ساڵ یەکەم مەدالیای زێڕی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە پێشبڕکێی  ٤٠٠مەتری ئازاددا لە پاریس سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

 

سامەر ماکنتوش کە لە سەرەتای پێشبڕکێکەدا ژمارەی پێوانەیی جیهانی لە پێشبڕکێکەدا بەدەستەوە بوو، بە ٤:٢٧:٧١ خولەک لە کەتی گریمس و ئیما وایانتی ئەمریکی بردەوە، کە چوارەم خێراترین کاتە لە مێژوودا.

 

سامەر ماکنتوش لە پێشبڕکێی ٤٠٠ مەتری ئازاددا لە دوای ئاریان تیتموسی ئوسترالی پلەی زیوینی بەدەستهێنا، هاوکات لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا لە کاتی پاڵاوتنەکانی کەنەدا بە کاتژمێر ٤:٢٤:٣٨ خولەک ژمارەی پێوانەیی جیهانی شکاند.

 

ئەمە دووەم بەشداریکردنی لە ئۆڵۆمپیادی دوای تۆکیۆ ٢٠٢١، کە لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا بەشداری پێشبڕکێکانی کرد و بووە بچووکترین وەرزشکاری کەنەدی لە مێژوودا، لە پێشبڕکێی ٤٠٠ مەتری ئازاد پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.