یەکەم یاری بۆکسێنی ژنان لە وەرزی ڕیاز بەڕێوەدەچێت

لە هەنگاوێکی نوێدا لە مێژووی وەرزشی ژنان، یەکەم یاری بۆکسێنی ژنان لەسەر خاکی سعودیە بەڕێوەدەچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٢١ی ئاب، دەسەڵاتی گشتیی کات بەسەربردن لە سعودیە ئەنجامدانی یەکەم یاری بۆکسێنی ژنانی لە وەرزی ڕیاز ئاشکرا کرد.

 

یەکەم بۆکسێنی ژنان بە سکای نیکۆڵسۆنی ئوسترالی و ڕەڤێن چاپمای ئینگلیز دەستپێدەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی یارییەکانی یەکەمی وەرزی ڕیاز لە پایتەختی سعودیە، کە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

 

جێگای سەرنجە کە سعودیە میوانداری چەندین پاڵەوانێتی و یاری ژنانی کردووە، دیارترینیان پاڵەوانێتی گۆڵفی ژنانی ئارامکۆی سعودیە کە ساڵانە لە شاری جدە بەڕێوەدەچێت.

 

ڕیازی پایتەخت خۆی ئامادە دەکات بۆ میوانداریکردنی یەکەم یارییەکانی کۆمەڵەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا کە لە ٢٥ تا ٣١ی ئاب بەڕێوەدەچێت.