تیمی نیشتمانی فریاگوزاری ژنان مەدالیای زیو بەدەستدەهێنێت

تیمی نیشتمانیی فریاگوزاری ژنانی ئێران لە بەشی چوارەمی پێشبڕکێی ٩٠ مەتری پێشبڕکێی جیهانی لە ئوسترالیا، مەدالیای زیوی بە دەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

هەرچەندە وەرزشی ژنان لە ئێراندا گرنگییەکی ئەوتۆی پێنادرێت، ژنانی ئێران لە پاڵەوانێتییەکانی جیهان و لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وەرزشدا سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە.

 

مریەم محێبی، ویگان ڕۆستەمی، فایزە ئاشوورپوور و پردیس عەبدولمحەممەدی لە هەڵبژاردەی ئێران لە پێشبڕکێی جیهانی غەواسی فریاگوزاری بەشدارییان کرد.

 

هەڵبژاردەی ژنانی میسر پلەی یەکەم (زێڕ)ی بەدەستهێنا، هەڵبژاردەی ئێرانیش پلەی دووەمی بەدەستهێنا (زیو)، پلەی سێیەمیش (برۆنزی) بۆ هەڵبژاردەی ئوسترالیا بوو.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پاڵەوانێتی جیهانی فریاگوزاری ٢٠٢٣ لە ٢٣ی ئاب دەستیپێکردووە و تا ٩ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.