مەلەوان کایلی مەککۆن خەڵاتی زێڕی لە ئۆڵۆمپیادی پاریس بەدەستهێنا

کایلی مەککۆن، مەلەوانی ئوسترالی لە ئۆڵۆمپیادی پاریس لە پێشبڕکێی ٢٠٠ مەتری پشتەوە مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئۆڵۆمپیاد هێشتا لە پاریس بەردەوامە و دوێنێ ٢ی ئاب کایلی مەککۆنی ئوستڕالی لە پێشبڕکێی ٢٠٠ مەتری پشتەوە مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا و لە پێشبڕکێی ١٠٠ مەتری پشتەوە دووەمین بوو.

 

کایلی مەککۆن نازناوەکەی بە ڕیکۆردێکی ئۆڵۆمپیاد پاراست بە ٢:٠٣:٧٣ خولەک و پێش ڕیگان سمیس ئەمریکی کەوت کە کاتەکەی ٢:٠٤:٢٦ خولەکی تۆمارکرد و میدالیای زیوی بەدەستهێنا، هەروەها کایلی ماس کەنەدی کە بە کاتژمێری ٢:٠٥:٥٧ خولەک و مەدالیای بڕۆنزی بەدەستهێنا.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کاتەکانی پێشووی ئۆڵۆمپیاد کە بە ٢ خولەک و ٤ چرکە و ٦ بەش خەمڵێندراوە، لە دوای ئۆڵۆمپیادی لەندەن لە ساڵی ٢٠١٢ بە بەردەوامی ماوەتەوە.