باربۆرا کرسیکۆڤا لە یاری کۆتایی ویمبڵدۆن ڕووبەڕووی جاسمین پاولینی دەبێتەوە

هەردوو یاریزان باربۆرا کرچیکۆڤا و جاسمین پاولینی سەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی ویمبڵدۆن بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

باربۆرا کرسیکۆڤا، یاریزانی چیکی دوای ئەوەی لە جیلینا ڕیباکینای کازاخی بردەوە، گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی ویمبڵدۆن.

 

دوێنێ ١١ی تەمووز، یلینا ڕیباکینا لە پاڵەوانێتی تێنسی ویمبڵدۆن دوورخرایەوە، دوای ئەوەی بە ئەنجامی ٦-٣، ٣-٦، ٤-٦ بە باربۆرا کرسیکۆڤا دۆڕا، کە سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی بەدەستهێنا کە سبەی بەرامبەر جاسمین پاولینی ئیتاڵی بەڕێوەدەچێت.

 

باربۆرا کرسیکۆڤا هیوادارە شوێنپێی مارکێتا ڤۆندرۆسۆڤای هاونیشتیمانی خۆی بکەوێت، کە ساڵێک لەمەوبەر بووە یەکەم یاریزانی بێ پلە یەک کە لە پێشبڕکێی تاکەکانی ژناندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

 

لای خۆیەوە جاسمین پاولینی سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی ویمبڵدۆن دوای ئەوەی بە ئەنجامی ٢-6، ٦-٤، ٧-٦ (١٠-٨) لە دۆنا ڤێکیچی کرواتی بردەوە.

 

جاسمین پاولینی بووە یەکەم ژن کە لە ماوەی ساڵێکدا سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکانی ڕۆلاند گارۆس و ویمبڵدۆن، دوای ئەوەی سێرینا ویلیامزی ئەمریکی لە ساڵی ٢٠١٦دا ئەم دەستکەوتەی بەدەستهێنا.