پزیشکی سروشتی جێگرەوەی نەخۆشخانەکانە

زۆرێک لە نەخۆشەکان بۆ چارەسەرکردن ڕوو لە دەرمانی سروشتی دەکەن، چونکە دەزانن کە چارەسەری هەموو شتێک لە سروشتدایە و هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی سروشتەوە تەندروستیان بپارێزن.

سوزان ئەبوسەعید

 

بەیروت- پزیشکی سروشتی کە مێژوویەکی کۆنی هەیە، لەم سەردەمەدا وەک جێگرەوەیەک بۆ پزیشکی ئێستا دادەندرێت، حەنان نەجم، پسپۆڕی بواری چارەسەری سروشتی، لە بواری خۆپاراستن و چارەسەری نەخۆشییە مەترسیدارەکاندا لە ڕێگەی چارەسەری سروشتییەوە کار دەکات.

 

حەنان لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا پەیوەندی بە کۆمپانیای مانگی سوورەوە کردووە، لە سەردەمی شەڕدا بەشداری لە خوێندندا کردووە و هەروەها لە دروستکردنی شانۆنامەی قوتابخانە و نووسینی بابەتی زانستی بەتایبەتی لە بواری پزیشکی سروشتی و چەندین بابەتی دیکە ڕۆڵی هەبووە.

 

"لێکۆڵینەوە لە خواردنە لە قوتونراوەکان ئامانجی یەکەمم بوو"

حەنان نەجم وتی: من لە کوەیت بووم، گومانم هەبوو لە خواردنی ناو قوتووەکان، بۆیە کاتێک گەڕامەوە بۆ لوبنان، ڕووم کردە ئەو خاکانەی کە هیچ دەستوەردانێکی مرۆڤی تێدا نەبوو، وازم لە خواردنی شەکردار و لە قوتونراو هێنا بۆ ئەوەی خواردنی تەندروست بخۆم.

 

"کوڕەکەم بەهۆی شیری قوتووەوە نەخۆش کەوت"

حەنان نەجم لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یەکەم سەختی کە بینیم نەخۆشی کوڕەکەم بوو، شیرپێدانی سروشتی بەس نەبوو بۆی، بۆیە شیری قوتووم بەکارهێنا، بەڵام نەخۆش کەوت بۆیە ناچار بووم بۆ ماوەی هەفتەیەک بیبەمە نەخۆشخانە، لە چارەسەرکردنی کوڕەکەم نەوەستام هەر بۆیە پشتم بە خواردنی تەندروست بەست و لەگەڵیدا چارەسەری سروشتیم بۆ بەکارهێنا، بەم شێوەیە سیستمی خۆراکی کوڕەکەمم ڕێک کردەوە و دۆخی بەرەو باشتربوون دەڕۆیشت.

 

"میوە سروشتیەکان سودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی و لە شێرپەنجە دەتپارێزێت"

سەبارەت بە فێربوونی چارەسەری سروشتی حەنان نەجم وتی: ئەمەم وەک پێویستیەک بۆ ژیانی ڕۆژانە دەبینی، تاقیکردنەوەکانم لەسەر ڕووەک و میوە سروشتییەکانی لوبنان ئەنجامدا، هەر بەو شێوەیە ئەزموونی جیاوازم دەستکەوت.

 

هەروەها دارێکی ڕەشی چاندووە، کە جۆرێکە لە دارێکی دار هێشوو لەبارەیەوە وتی: بەداخەوە ئەم درەختانە زۆر نەماون، بە تامە تاڵەکەیان ناسراون، ئامۆژگاری هەموو لایەک دەکەم ئەم میوەیە بخۆن چونکە جەستە لە شێرپەنجە دەپارێزێت و بۆ زۆر شتی تریش سوودی هەیە.

 

"هەم میوە و هەم گوڵی درەختە زەردەکە بۆ تەندروستی باشن"

هەروەها سەبارەت بە سودەکانی درەختە زەردەکە وتی: ئێمە گوڵەکانی کۆدەکەینەوە، لە ئێستادا میوەکانی هێواش هێواش پێدەگەن، چاوەڕێ دەکەین تا گوڵ دەکەن بتوانین وەک میوەیەکی زیندوو بیخۆین، لە ئەڵمانیا گوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە و چەندین شتی تر بەکاردێت.

 

"لە لق و گەڵاکانی هەندێک درەختدا جارەسەر هەیە"

دەربارەی ڕووەکی دڕکی حوشتر وتی: ئەم ڕووەکە بۆ پاراستن لە شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی پرۆستات بەکاردێت، هەروەها بۆ تەندروستی جگەر باشە، بەتایبەتی لە کاتی تەقاندنیدا هەنگەکان لەسەر گوڵی ئەم ڕووەکە دەژین و هەنگوین بەرهەم دەهێنن و تۆوەکانیشی بەکاردەهێندرێت.

 

وتیشی: گەڵاکانی داری دارچین دوای وشکبوونەوەی وەک چا دەخورێتەوە، هەروەها هەنگوینی تێدەکەم، خودی خۆم پێش ژەمەکان دەیخۆمەوە چونکە جەستە لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان دەپارێزێت.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بەرهەمی زۆرم لەم ڕووەکانە هەیە بەڵام ناتوانم بە تەنیا کاربکەم، ژنانی زۆر هەن کە هاوکاریم دەکەن، زۆربەی ئەو ژنانەی یارمەتیم دەدەن بۆ بژێوی ژیانیان هاوکاریم دەکەن، بەرهەمەکانم لە هەندێک بازاڕدا دەفرۆشم، بەڵام ئەمە یارمەتیدەر نییە بۆ درێژەپێدانی کارەکانم.