ناوەندی ژیانی پزیشکی سروشتی دەرگاکانی بەڕووی هەموو ژناندا کردەوە

ناوەندی ژیانی پزیشکی سروشتی کە لە شاری قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرایەوە، چارەسەر و هاوکاری بۆ هەموو کەس و ژنان دابین دەکات.

زەینەب عیسا

 

قامیشلۆ-چارەسەرکردن بە شێوازی دەرمانی سروشتی زۆر گرنگە و هەروەها خەڵک سوودی لێ وەردەگرن، کاتێک مرۆڤەکان ئاوڕێک لە مێژوو دەدەنەوە دەبینن چارەسەری سروشتی پێشکەوتووە و کەس دەرمانی کیمیایی بەکارنەهێناوە،  بەمەبەستی زیندووکردنەوەی مێژوو و ڕێگریکردن لە دەرمانە کیمیاییەکان، لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، دەزگای ژنانی سووریا ناوەندی ژیانی پزیشکی سروشتی کردەوە، چەندین جۆری چارەسەری نەخۆشی لەخۆدەگرێت و خۆی لە دەرمانی کیمیایی بەدوور دەگرێت، شەهناز عومەر، بەڕێوەبەری ناوەندی ژیان باسی کار و چالاکیەکانی ناوەندەکەی کرد.

 

"ڕێ لە دەرمانە کیمیاییەکان' بگرە"

شەهناز عومەر باسی لە سەرەتای کردنەوەی ناوەندەکە و ئامانجەکەیان کردو وتی: لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ەوە بە هاوکاری دەزگای ژنانی سووریا ئەم ناوەندی ژیانی پزیشکی سروشتیەمان کردۆتەوە، ئامانجمان لە کردنەوەی ئەم ناوەندە ئەوەیە کە لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی دوکەڵی ئۆتۆمبێل و کارگە و مۆلیدەی کارەباوە نەخۆشیەکان زۆر زیادی کردووە، ویستمان بە دەرمانی سروشتی چارەسەری ئەم نەخۆشیانە بکەین و خۆمان لە دەرمانی کیمیایی بەدوور بگرین، بە چارەسەری دەرمانی سروشتیش ٧٠%ی ئەنجامە ئەرێنییەکان بەدەست دێت.

 

"بە دەستی خۆمان گیاکانمان چاندووە"

شەهناز عومەر لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە سەختییەکانی سەرەتا و چارەسەرکردن بە دەرمانی سروشتی وتی: کاتێک ناوەندەکە کرایەوە، ئەو گیایەی کە زیاتر کارمان لەگەڵدا دەکرد بەردەست نەبوو، زۆربەی کاتەکان لە دەرەوە ئامادەمان دەکرد، تەنانەت کاتێک دەگەیشتین، زۆر درەنگ بوو بەهۆی ئەمەوە لە یەکێک لە حەوشەی ناوەندەکە خۆمان گیامان چاندو دەرمانمان لێ دروست کرد، هەنگوین سەرەتاییترین شتە بۆ دەرمان، بەڵام بە هاوکاری ڕێکخراوەکان هێنایان و ئەو سەختییە زاڵ بوو هەموو نەخۆشییەک، زەیتی زەیتون یان چارەسەری فیزیایییان پێدەدەین، مەڵهەمی دەرمانی سروشتییان پێدەدەین بۆ جوڵاندنی جەستە و نەخۆشییەکانی ئێسک.

 

"پزیشکی سروشتی ئەنجامێکی سەرکەوتوو دەهێنێت"

شەهناز عومەر هیوای خواست لە داهاتوودا لقەکانی ناوەندی ژیان لە هەموو ناوچەکە بکاتەوە و لە کۆتاییدا وتی: دەمانەوێت لە داهاتوودا ناوەندەکەمان بە ناوبانگ بێت و لقمان لە هەموو شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بکرێتەوە، دەمانەوێت نەخۆشەکان ڕوو لە پزیشکی سروشتی بکەن چونکە ئەنجامەکانی زۆر باشە و هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی نییە.