پەروەردەی تەندروستی بۆ ژنان دابین دەکرێت

لیژنەی تەندروستی کۆنگرەی ستار لە گەڕەکی ئەلتەی سەر بە ناوچەی قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەروەردەی تەندروستی بە ژنانی عەرەب دەدەن.

زەینەب عیسا

 

قامیشلۆ- لیژنەی تەندروستی کۆنگرەی ستار لە ناوچەی قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاهێنان لەسەر پەروەردەی تەندروستی و بەستنی برین بە ژنانی عەرەب دەدا، سەباح گەمۆ ئەندامی لیژنەی تەندروستی ڕایگەیاند، کە ئەوان ڕاهێنانی تەندروستی دەدەن بە ژنان بۆ ئەوەی خۆیان و خەڵکی دەوروبەریان لە نەخۆشی بپارێزن.

 

"منداڵەکانتان لە نەخۆشیەکان بپارێزن"

سەباح گەمۆ باسی لە کار و چالاکییەکانی لیژنەی تەندروستی و ئامانجیان لە دابینکردنی پەروەردەی تەندروستی کرد و وتی: کارەکانی لیژنەی تەندروستی هۆشیارکردنەوەی خەڵک و شارەزایە لەڕێگەی پێشکەشکردنی پەروەردەی تەندروستی، لەڕێگەی ماڵ و کۆمەڵگەکانی ژنانەوە، ئامانجمان بە پێدانی پەروەردەی تەندروستی ئەوەیە کە هەموو دایک و ژنێک فێری تەندروستی و بەستنی برین بن بۆ ئەوەی خۆیان و منداڵەکانیان لە نەخۆشییەکان بپارێزن.

 

"لە ڕێگەی پەروەردەکانەوە ژنان لە هەموو ڕوویەکەوە شارەزا دەبن"

سەباح گەمۆ تیشکی خستە سەر ڕاهێنانە تەندروستییەکان و وتی: ماوەی ڕاهێنانە تەندروستییەکان لە ٢٥ ڕۆژەوە بۆ یەک مانگە ڕۆژانە ٣ کاتژمێر ڕاهێنان هەیە، بە ژمارەیەکی زۆرەوە، ئەمە دووەم جارە کە ئێمە پەروەردەی تەندروستی دەدەین لەم گەڕەکەدا و جاری یەکەم ٢٠١٩ بوو، چونکە ئەم گەڕەکە دوور بوو لە کۆنگرێس و ئیدارەی خۆسەر بۆ ئەوەی ژنانی کۆمەڵگەی عەرەبی لەم ڕووداوانە ئاگادار بکەنەوە و لە هەموو ڕوویەکەوە شارەزایان بکەن بۆیە پەروەردەیان پێدەدان.

 

"هەموو ژنان بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕزگاریان بوو"

سەباح گەمۆ سەبارەت بە سەختیەکانی خوێندن ڕایگەیاندوە، لە داهاتوودا هەموو ژنێک کە لە ماڵەوە دەمێنێتەوە پێویستە بەشداری پەروەردە بکات و زانست بەدەستبهێنێت و لە کۆتاییدا دەڵێت: لە سەرەتاوە کاتێک خولی پەروەردە دەکەینەوە، ژنان بەشداری ناکەن، چونکە ترسیان لێی هەیە، ئەوان بە تێپەڕبوونی کات فێر دەبن و زۆربەی کات دەیانەوێت ئێمە ڕاهێنان بکەین هەر ژنێک لە ماڵەوە بمێنێتەوە لە ژێر ئەقڵیەتی پیاودایە، ئێمە دەمانەوێت بەشداری ڕاهێنانەکانمان بکەن بۆ ئەوەی بیرکردنەوە و بیرۆکەکانیان فراوانتر بێت.