پەروەردەی تەندروستی بۆ ژنان لە شەهبا ڕێکدەخرێت

کۆمیتەی تەندروستی کۆنگرەی ستاری عەفرین-شەهبا پەروەردەیەکی تەندروستی بۆ ژنان کردەوە، ئەو ژنانەی بەشداری پەروەردەکە دەکەن وتیان: لە پڕۆسەی شەڕدا دەژین و ئەم پەروەردەیە یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ پاراستنی خۆمان لە شەڕدا.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- کۆمیتەی تەندروستی کۆنگرەی ستاری عەفرین- شەهبا دانیشتنێکی پەروەردەیی بۆ ژنان لە کانتۆنی شەهبا ڕێکخست، لەم پەروەردەیەدا نزیکەی ٧٧ ژن کۆدەبنەوە و خەونەکانیان پێکەوە بەدیدەهێنن.

 

ئەم پەروەردەیە لەسەر ئاستی شارەدێ و گوندەکانی شەهبا دەکرێت، ئێستا لە ٢٧ی تەمووزەوە لە گوندی تل قرە سەر بە شارەدێی ئەحرەزی شەهبا دەدرێت و ٢٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لەم پەروەردەیەدا ڕێگاکانی وەک فریاگوزاری سەرەتایی، جەڵتەی دڵ، شکان، سووتاوی، دەرزی و هتد دەدرێن.

 

گونەی مستەفا، ئەندامی کۆمیتەی تەندروستی کۆنگرەی ستاری عەفرین- شەهبا و ئەو ژنانەی بەشدارن لە پەروەردەدا قسەیان بۆ دەزگاکەمان کرد سەبارەت بە گرنگی ئەم پەروەردەیە لە پرۆسەی شەڕ و گەمارۆدان.

 

"وانەی تەندروستی پراکتیکی و تیۆری دەخرێتەڕوو"

گونەی مستەفا، ئەندامی کۆمیتەی تەندروستی کۆنگرەی ستاری عەفرین-شەهبا باسی لە ئامانجی کردنەوەو گرنگی ئەم پەروەردەیە کرد کە پێشکەش دەکرێت و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ویستمان ئەم پەروەردەیە بکەینەوە بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ گەل بوەستین، لە ناوەڕاستی گەمارۆدان و گرانی نرخی دەرمان، پەروەردەیەکمان کردەوە بەم شێوەیە بۆ ئەوەی گرنگی دەرمانی سروشتی بۆ کۆمەڵگە ڕوون بکەینەوە، هەروەها بۆ ڕوونکردنەوەی فریاگوزاری سەرەتایی کە پێویستە بۆ کەسانی نەخۆش کە هەموو ڕۆژێک بە هێرش و گەمارۆدا تێدەپەڕن، بۆیە ئێمە پێویستی پەروەردەی تەندروستیمان لە ناو گەلدا بینی ئەگەر کەسێک بریندار بوو، دەتوانێت چارەسەری بکات و یارمەتی پێویست پێشکەش بکات، ئەنجامێکی باشیش لە پەروەردەکەدا بەدەست دێت.

 

"بە پەروەردە زانابوونی خۆمان پێشدەخەین"

حەنیفە ئیسۆ، کە تەمەنی ٣٠ ساڵە و بەشداری پەروەردەیە گرنگی پێدانی ئەم پەروەردەیەی دەربڕی و وتی: بەم پەروەردەیەدا تێپەڕین و سوودێکی زۆرمان لە بواری تەندروستیدا دەستدەکەوێت کە دەتوانین لە داهاتوودا بەکاریبهێنین بۆ وەڵامدانەوەی نەخۆشیەکان لە هەمان کاتدا، فێردەبین فریاگوزاری سەرەتایی بدەین بە کەسی نەخۆش تا دەگەینە ناوەندە تەندروستییەکان، ئێمە لە پڕۆسەی شەڕدا دەژین و داگیرکەری ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر خەڵکی سڤیل، ئەم پەروەردەیە یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ پاراستنی خۆمان لە شەڕدا، هاوکات لە ڕێگەی ئەم پەروەردەیەوە پەرە بە زانستەکانمان دەدەین لە بواری زانست و تەندروستیدا، ئەمە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی ئێمە لە ماڵەوە پزیشکی منداڵەکانمان بین و بە باشی چارەسەریان بکەین.

 

"زانیاری بەسوود وەردەگرین"

هەروەها ئەییە ساڵح خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بەم پەروەردەیە دەربڕی و وتی: زۆر دڵخۆشین بە کردنەوەی پەروەردەیەکی لەم شێوەیە و ئەمەش دەرفەتێکە بۆ ئێمە بۆ گەشەکردن و فێربوون، خۆمان ئامادە دەکەین بەپێی شەڕ و خۆمان دەپارێزین، سوودێکی زۆر دەبینین لەو زانیاریانەی کە لە پەروەردەدا دەدرێن و دەتوانین لە داهاتوودا بەکاریان بهێنین.