توێژینەوەیەک: خواردنی لەقوتوونراو نەخۆشی دڵ زیاد دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کرد، خواردنی بڕێکی زۆر لە خۆراکە لە قوتوونراوەکان پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژینەوەیەکی نوێی تایبەت بە زیانەکانی خواردنە لەقوتوونراوەکان دەریخستووە، ئەو کەسانەی ڕۆژانە بڕێکی زۆر خۆراکی لەقوتوونراو دەخۆن ئەگەری گیان لەدەست دانیان بە نەخۆشییەکانی دڵ بەرێژەی ٦٦٪ زیاترە، بەراورد بەو کەسانەی کە بڕێکی مامناوەند یان کەمتر لەم خۆراکانە دەخۆن.

 

 

جگە لەوەش توێژینەوەکە ئاشکرای کردووە، ئەم جۆرە خۆراکانە مەترسی گیان لەدەستدان بەهۆی هۆکاری دیکەشەوە بەڕێژەی نزیکەی ٤٠٪ زیاد دەکات.

 

هاوکات، ماریالۆرا پاناسیۆ نووسەری توێژینەوەکە، ئاماژە بە گرنگی وازهێنان لە خۆراکە لەقوتوونراوەکان دەکات، لەگەڵ پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی تەندروست.