خەباتێکی مێژوویی... ژنان کەی دەستیان بە پۆشینی پانتۆڵ کردووە؟
ئەمڕۆ پانتۆڵ بەشێکی باوی ژیانی ڕۆژانەی ژنانە، بەڵام بۆ چەندین سەدە ئامڕازی ستەم و سنووردارکردنی کۆمەڵایەتی بووە، مافی ژنان بۆ پۆشینی پانتۆڵ وەک خەباتێک بۆ یەکسانی و ئازادی و جێگایەک لە کایەی گشتیدا هاتە ناو مێژووەوە.
ناوەندی هەواڵ
هەرچەندە ئێستا لەبەرکردنی پانتۆڵ بۆ ژنان شتێکی باو و قبوڵکراوە، بەڵام "مافی لەبەرکردنی پانتۆڵ" لە بنەڕەتدا چەمکێکی تاڕادەیەک نوێیە، تا ساڵانی حەفتاکان لە هۆتێلە بەناوباگەکان پانتۆڵ لەبەرکردن ڕێگەپێنەدراو بوو، تەنانەت فرۆشگایەکی گەورەی ناسراوی لەندەن تا ساڵی ١٩٧٠ ڕێگەی نەدەدا ئەو ژنە کڕیارانەی ک پانتۆڵیان لەبەردەیە بچنە ناوەوە، بەڵام دوای ئەو ساڵانە ژنان دەستیان کرد بە نووسینی مێژووی لەبەرکردنی پانتۆڵ.
لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە پانتۆڵ بە بەشێکی دانەبڕاو لە جل و بەرگی شوڕشگێڕان لە بەرەکانی شەڕدا دادەنرا، تا سەدەی ١٤ پانتۆڵ تەنها تایبەت بوو بە جلوبەرگی پیاوان، لەبەرکردنی پانتۆڵ تا ڕادەیەکی زۆر بۆ ژنان ڕێگەپێنەدراو بوو و لە هەندێک شوێنیشدا یاساکان تەنانەت بە تاوانیان زانی، لە کۆمەڵگە پیاوسالارەکاندا پانتۆڵ بوو بە ئامڕاازێکی ئایدیۆلۆژیی دەسەڵات و پیاوسالاری و بۆ ژنان لەبەرکردنی وەک تابۆیەکی مەترسیدار سەیر دەکرا.
بێگومان هەندێک لە ژنان سەرپێچییان لەم سنووردارکردنانە کرد و هەنگاوی بوێرانەیان ناوە، ژنانی فەرەنسی لە یەکەم کەسەکان بوون کە ئەم هەنگاوە ناسراوەیان ناوە، پاریس یاسایەکی دەرکرد کە بە بێ ڕەزامەندی پێشوەختەی کاربەدەستانی شارەکە پانتۆڵ لەبەرکردنی ژنان قەدەغەیە.
لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەمەوە بزووتنەوەی مافی ژنان پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ئەو بزووتنەوەیەدا دروست بوو کە بانگەشەی ئەوەی دەکرد ژنان پانتۆڵ لەبەر بکەن، داواکاری لەسەر پانتۆڵ بۆ ژنان چڕتر بووەوە، یەکێک لە نموونە هەرە دیارەکان ئەمێلیا بلومێر، چالاکوانی مافی ژنانی ئەمریکی بوو.
کاتێک ئەمێلیا بلومێر، سەرنووسەری گۆڤاری ژنان"The Lily"، پاڵپشتی چاکسازییەکانی لە جل و بەرگی گشتیدا کرد، کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتەوە، لە ساڵی ١٨٥١دا لە گۆڤارەکەیدا ڕێنماییەکانی دروستکردنی پانتۆڵی تا پاژنەی پێی بۆ ژنان بڵاوکردەوە، کە دواتر ناوی لێنرا "بلومێر"، ئەم پانتۆڵانە ئازادییەکی بەرچاویان بە ژنان دەبەخشی لە کەشی گشتیدا، بەڵام ڕای گشتی لە نێو ژناندا هەر دوودڵ بوو لەم شێوازە نوێیە، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا، بەشێک لە ژنان بۆ بۆنە فەرمییەکان "بلومێر"یان لەبەر دەکرد، لە کاتێکدا زۆرینەی ژنان لە ئەوروپا نەیاندەوێرا لەبەردەم خەڵکدا دەربکەون، بۆ ماوەیەکی زۆر "بلومێر" بە جلوبەرگێکی زۆر ڕادیکاڵ دادەنرا.
بزووتنەوەی لەبەرکردنی پانتۆڵ بۆ ژنان تا ساڵانی ١٩٢٠ زەبری بەرچاوی بەدەست نەهێنا، بە ئیلهام وەرگرتن لە ڕۆژهەڵاتناسیی هاوچەرخ، پۆڵ پواریە، دیزاینەری پاریسی پانتۆڵێکی قاچ پان و دەگەیشتە زەوی، کاتێک پۆڵ پواریە بەشداری پێشبڕکێیەکی گشتیی ئەسپەکانی کرد لەگەڵ مۆدێلەکان کە ئەم پانتۆڵانەیان لەبەردا بوو، ناچار بوو بە چەقۆیەک بەرگری لێبکات لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵە تووڕەیە، ئەمەش لەبەر ئەوە بوو، لەو سەردەمەدا، ئەو ژنانەی کە پانتۆڵیان لەبەردا بوو، تەنها لە ڕێگەی وێنەی سێکسییەوە دەناسران.
جەنگی جیهانی یەکەم کۆتایی بە قەدەغەکردنی توندی ژنان هێنا کە پانتۆڵ لەبەر بکەن، چونکە زۆرێک لە ژنان ناچار بوون لە کارە موچەخۆرەکاندا کار بکەن، دەستیان کرد بە لەبەرکردنی جلوبەرگی کار کە پێشتر دۆمەینی تایبەتی پیاوان بووە، کرێکارانی کارگەکان دەستیان کرد بە پۆشینی عەزی و ئەو ژنانەی کە لە خزمەتگوزاری گشتیدا کاریان دەکرد، لە زستاندا عەزی فەرمی لەگەڵ پانتۆڵی درێژدا لەبەر دەکرد، بەڵام ژنان لەبەرکردنی جلوبەرگی پیاوانیان وەک بەزاندنی سنووری ڕەگەزی سەیر نەدەکرد، بەڵکو وەک ڕێکارێکی پێویست و کاتی لە کاتی جەنگدا سەیر دەکرا، هەر کە شەڕ کۆتایی هات، هەمووان گەڕانەوە بۆ نۆرمەکانی مۆدەی پیاوسالاری.
دوای جەنگی جیهانی یەکەم، هەندێک ناو و براند وەک پێشەنگ لە دیزاینی پانتۆڵی ژنان سەریان هەڵدا، لە ساڵانی بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا، دیزاینەرێکی جلوبەرگی فەرەنسی پانتۆڵێکی دروستکرد کە ڕێگەی بە ژنان دەدا سواری گۆندۆلا بن لە ڤینیس، شەڕێک دژی چین و دانتێل و ڕوفڵەکان بەڕێوەچوو و چەشنە کۆنەپەرستییە ڕەگەزییە نەریتییەکان لەناوچوون، بەڵام قەدەغەکردنی پانتۆڵ لەبەرکردنی ژنان لە باڵەخانە حکومییەکان لە زۆرێک لە وڵاتان تا ئەم دواییانە بەردەوام بوو، لە تورکیا قەدەغەکردنی پانتۆڵ لەبەرکردنی ژنان لە دامودەزگاکانی حکومەتدا لە کاتی هەوڵی کودەتاکەی ١٢ی ئەیلوولدا سەپێندرا و تا ساڵی ٢٠٠٢ هەڵنەگیرا.