شیما غەفوور: تاکە ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە بناژۆخوازی، هاودەنگی و خەبات و ئازایەتییە

شیما غەفوور، ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی ژنانی ئەفغانستان بە ئاماژەدان بە دۆخی ژنانی ئەفغانستان لە دوای گەڕانەوەی تاڵیبان دەڵێت: بە یەک وشە، ئەفغانستان بووەتە زیندانی ژنان.

بەهاران لاهیب

 

کابول- کۆمەڵگەی شۆڕشگێڕی ژنانی ئەفغانستان-ڕاوا تاکە ڕێکخراوی سیاسی پێشەنگی ژنانە کە زیاتر لە چوار دەیە بەبێ سازش دژی هێزە کۆنەپەرستەکانی ئایینی و نائایینی و ئاغا ئیمپریالیست و ناوچەییەکانیان خەبات دەکات.

 

لە چاوپێکەوتنێکدا شیما غەفوور، یەکێک لە ئەندامانی ڕاوا ڕایگەیاند: دوای هەڵاتنی ئەشرەف غەنی - دەستی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ئەفغانستان-سی ئای ئەی و ئەی ئێس ئای چارەنووسی گەلیان بەخشی بە تاڵیبان، هێزی بناژۆخواز و بوکەڵەیەک کە سروشتی ژنکوژی و دژە ئازادییەکەی بۆ هەموو خەڵکی ئەفغانستان دیار بوو. ئەم بیرمەندە تاریکانەی سەدە، کە درێژە بە ڕێگا و نەریتی برا جیهادیەکانیان دەدەن، بە جەهلێکی زیاترەوە هێنرانە سەر شانۆ، هەربۆیە لە یەکەم ڕۆژەکانی حوکمڕانیاندا یەکەم تیری ژەهراوییان بەرەو ژنانی خاکەکەمان فڕێدا؛ دەروازەی قوتابخانە و زانکۆکان بەڕووی ژناندا داخران، ژنانیش لە ئەرکە حکومییەکانەوە پاڵیان پێوەنرا بۆ چوار دیواری ماڵەکە و کەمێک دواتر مافی بەکرێگرتنی ژنان لە دامەزراوە ناحکومی و خێرخوازییەکان بەو هۆشدارییەی کە "ئەگەر دامەزراوەیەک ئەم فەرمانە پێشێل بکات، ئەوا قەدەغە دەکرێت" چیتر ڕێگە بە ژنان نەدرا بچنە شوێنە وەرزشییەکان و بە یەک وشە، ئەفغانستان بووەتە زیندانێک بۆ ژنان

 

شیما دەشڵێت: تاڵیبان وەزارەتی کاروباری ژنانی داخست و بیناکەی بەخشییە وەزارەتی فەرمان بە چاک و قەدەغەکردنی خراپە، هەرچەندە وەزارەتی کاروباری ژنان دەستکەوتی حکومەتی کارزای-غەنی-عەبدوڵا بوو، کە وەزارەتێکی سیمبولی بوو کە تەنها کاری ناشرینکردنی دۆزی ژنان بوو لەبەرچاوی جیهاندا و هیچ کارێکی ئەرێنی نەکردووە، بەڵام تاڵیبان بە یەکەم کاری کە داخستنی وەزارەتەکە بوو، دژایەتی وەحشیانەی خۆیان بۆ ژنان دوپاتکردەوە، ئەندامانی وەزارەتەکەی ئێشتا لە هەموو شارەکانی ئەفغانستان یاسای جلوبەرگ و ڕەوشتی ژنان پەیڕەو دەکەن و بەپێی خواستی خۆیان مامەڵە دەکەن و سوکایەتی بە ژنان دەکەن، ژنان ناچار دەکەن حیجاب بکڕن و ئەگەر ژنێکیان بینی پێکەوە لەگەڵ پیاوێک لە ڕێگادا، بەدوای پەیوەندییەکەی نێوانیاندا دەگەڕێن، تاڵیبان بە نووسین و دانانی دروشم لەسەر دیوارەکانی شارەکە، دژایەتی وەحشیانەی بەرامبەر بە ژنان نیشانداوە، بۆ نموونە لە یەکێک لە دروشمەکانیاندا نووسراوە، "حیجاب کەرامەتی ژنانە" یان "ئەگەر فەرمان بۆ چاکە نەبێت و قەدەغەکردنی خراپە نەبێت، کۆمەڵگە بەرەو گەندەڵی دەچێت" لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوای وڵات، وەک غور و فەرەح، لە مانگی ڕەمەزاندا ڕێگە بە ژنان نەدەدرا لە ماڵەوە دەربچن.

 

شیما جگە لە باسکردنی تاوانەکانی تری تاڵیبان، سەرکوتکردنی تاڵیبان بەرامبەر بە ژنانی ناڕازی وەک نموونەیەک دەخاتە ڕوو: "لە سەرەتای دەسەڵاتی تاڵیبانەوە بەسەر ئەفغانستانەوە، بینیمان کە ژنان لە هەموو توێژەکاندا دەنگیان بەرزکردەوە وەک ناڕەزایەتییەک، ئەم هەڵوێستە لەلایەن تاڵیبانەوە ڕەتکرایەوە و ژنان ڕووبەڕووی تەقەی ئاسمانی و سوکایەتی و زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و مردن بوونەوە، هەروەها تاوان و گەندەڵییەکی تر، ئەوەیە کە ئەم ژنە ناڕازییە ڕاستەقینانە لە ناوخۆی ئەفغانستان یان لە خانووە بەناو سەلامەتەکانی وڵاتانی ناوچەکەدا دەژین، بەڵام ژنە بەرپرس و سازشکارەکانی تاڵیبان ڕۆژانە خەڵاتی ڕەنگاوڕەنگ بە ناوی "ژنانی ئازا و شەڕکەر" وەردەگرن.

 

شیما غەفوور لە کۆتاییدا پەیامێک دەدات و دەڵێت: نابێت بێدەنگ بین، بێدەنگی واتە قبوڵکردنی مردنمان، تاکە ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە بناژۆخوازی، هاودەنگی و خەبات و ئازایەتییە.