یەپەژە: تا دوا دڵۆپی خوێن درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین

لەناو پەرەسەندنی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ژنانی شەڕڤانانی "یەپەژە" لە بەرەکانی پێشەوە وەستاون و بەرپرسیارێتی بەرگریکردن لە گەل و پاراستنی خاک و پاراستنی کەرامەتیان تا دوا دڵۆپی خوێن هەڵدەگرن.

حەسەکە

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە هەتەشە و جیهادییەکانی داعش بە پشتیوانی دەوڵەتی تورکیا هێرشی بەردەوامیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە، لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا، شەڕڤانانی یەپەژە لە بەرەکانی پێشەوە جێگیرکراون و بەرپرسیارێتی بەرگریکردن لە خەڵک و پاراستنی خاکەکەیان لە شان دەگرن.

 

لە شاری حەسەکە شەڕڤانانی یەپەژە لە بەرەکانی پێشەوە جێگیرن، پێرڤین کەنداڵ دووپاتی دەکاتەوە، کە ئەوان شەڕ دەکەن بۆ بەرگریکردن لە گەلەکەیان، هەروەها ئێمە گەلەکەمان دەپارێزین و هەرگیز ڕێگە نادەین گروپە چەکدارەکان هێرش بکەنە سەر حەسەکە، تا کۆتا دڵۆپە خوێن، بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە خاکەکەمان و شکۆمەندی گەلەکەمان.

 

بانگەوازێکی بۆ هاو کوردەکانی لە باکوور و باشوور و ڕۆژئاوا کرد و وتی: بەشداری بەرخۆدان بکەن، بڕۆنە ڕۆژائاوایکوردستان، سنوور ببەزێنن، بەرگری لە گەلەکەتان بکەن و شەڕڤانانتان بپارێزن.

 

سیماف دێریکا، شەڕڤان لە یەپەژە، جەختی لەسەر گرنگی چارەنووسسازەکانی شەڕی بەردەوامی ڕۆژئاوای کوردستان کردەوە و وتی: گەلی کورد لە ژێر فشارێکی بێئەندازەدایە، هەروەها ڕێگە نادەین دوژمن ئیرادەی خۆی بەسەر گەلەکەماندا بسەپێنێت، تا دوا سات بەردەوام دەبین لە بەرخۆدانمان، تا کۆتایی شکۆمەندی و شەرەفمان دەپارێزین، ڕێگە نادەین یەک بست لە خاکەکەمان ببرێت، بۆیە بانگەواز لە گەنجان و هەموو ئەندامانی گەلەکەمان دەکەم: بەشداری شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن.

 

بانگەوازەکەی سیماف تەنها لە گەلی کورددا سنووردار نەبوو، بەڵکو قسەی بۆ هەموو پێکهاتەکان کرد و دووپاتی کردەوە، هەموو ئەو گەلانەی کە ئاواتەخوازن بۆ ژیانێکی ئازاد و ڕاستەقینە دەبێت بچنە پاڵ شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، بە سەرکەوتنی ئەم شۆڕشە هەموو گەلان و پێکهاتەکان بە ئازادی خۆیان دەگەن، ئێمە گەلی کورد هەرگیز نامرین و لێرەوە بانگەوازی خۆمان دووپاتدەکەینەوە کە هەمووان بەشێک بن لەم شۆڕشە.

 

سەبارەت بە ڕووداوی بڕینی کەزی ژنە شەڕڤانێک لەلایەن ئەندامێکی هەتەشەوە، ئیدانەی توندی خۆی بۆ ئەم کارە دەربڕی و ڕایگەیاند، کەزیەکانی ئەو شەڕڤانە کوردە بڕدرا، بەڵام دوای ئەم ڕووداوە، بڕیارێکی پێکەوەیمان دا کە کەزیەکانمان بکەینە ئامڕازی بەرخۆدان، لێرەوە دەڵێم: کەزیەکانمان دەکەینە چەکێک لە دژی دوژمن.