کاروانی یەکەمی باشووری کوردستان سێمێلکایان تێپەڕاندو گەیشتنە ڕۆژئاوای کوردستان

کەمێک پێش ئێستا کاروانی یەکەمی هاوڵاتیانی باشووری کوردستان کەبۆی پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کورستان بەڕێکەوتبوون، سێمێلکایان تێپەڕاندو گەیشتنە ڕۆژئاوای کوردستان.

ناوەندی هەواڵ

 

لە پاش ئەوەی دوێنێ ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی لە دیمەشق گەڕایەوە بۆ حەسەکە، بڕیاریدا تا دوا دڵۆپی خوێن بەرخۆدان بکەن، دواتر پەیەدە و خۆبەڕێوەبەری بڕیاری بەرخۆدانیاندا و سەفەربەری گشتییان ڕاگەیاند، بۆ بەدەنگەوە چوونی بانگەوزییەکە هاوڵاتیان لە باشووری کوردستان لە سەرچەم شارو شارۆچکەکانەوە وەڵامی سەفەربەریان دایەوەو دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو خۆپیشاندان بەڕێچوو بڕیاردرا بەیانی ئەمڕۆ بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بڕۆن.

 

بەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی کانوونی دووەم، لە سلێمانی و چەندین شارو  شارۆچکەی دیکەی باشووری کوردستانەوە هاوڵاتیان بەرەو دەروازەی سێمێلکاو ڕۆژئاوای کوردستان کەوتنەڕێ، هەروەها کاتژمیر ١:٠٠ کاروانی دووەم هاوڵاتیانی باشوور لە سلێمانییەوە بەڕێکەوتن.

 

کەمێک پێش ئێستا کاروانی یەکەمی گەلی باشووری کوردستان دەروازەی سێمێلکایان تێپەڕاندو چوونە ڕۆژئاوای کوردستان.