خاکی پیرۆز؛ مەنزڵگەیەک بۆ کۆکردنەوەی ژنانی کورد

هەموو ساڵێک لە بناری قەندیل، ژنان بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردییەوە، پێشەنگایەتی لە پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز دەکەن، ئەمساڵیش ژنان پێشەنگی مەیدانی پیرۆزکردنی نەورۆز بوون.

هێلین ئەحمەد 

 

سلێمانی_ خاکی پیرۆز، ئەو خاکەی لە تەواوی پارچەکانی کوردستان و جیهان، بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆزی کوردی ڕووی لێدەکرێت، خاکێک ئازادیخوازان پڕ بە سینەیان هەوای ئازادی تێدا هەڵدەمژن، لە ناویاندا ژنان بەڕێژەیەکی بەرچاو لە بناری قەندیلدا دەبیندرێن، لە ڕێگەی پێکەوەیی و ئامادەبوونیان کولتووری کورد بە بەرزو پیرۆزی دەهێلنەوە، ئامادەکارییەکان بۆ نەورۆزی ٢٧٢٦ی کورد لە چەندین ڕۆژ پێش ٢١ی ئادار ئەنجامدراوە، گەل لە هەر چوارپارچەی کوردستانەوە لە ١٩، ٢٠ و ٢١ی ئاداردا بەرەو بناری قەندیل چەندین کاتژمێر بە چیا سەرکەشەکانی کوردستاندا ڕێیان کردووە، کاتێک بە خاکی پیرۆز دەگەن و هەڤاڵێک لە یەکەم خاڵی پشکنیدا وەک تێکۆشەرێک بۆ پێشوازی بە هاوڵاتیان دەڵێت؛ " هەڤاڵان نەورۆزتان پیرۆز بەخێرهاتن"، تەواوی شەکەتی ڕێگاکەت بیردەباتەوە، وەک سەرەتایەک زۆرێک لە هاوڵاتیان دەستپێک بۆ وەرگرتنی مۆڕاڵ و بەردەوامی و هەوڵدان بۆ ئازادی گەلی کوردو دوپاتکردنەوەی بەردەوامی لەسەر ڕێوڕێبازی شەهیدان، ڕوو لە مەزاری شەهیدان دەکەن، پاشان بەرەو سەکۆی مەڕاسیمەکە بەڕێدەکەوەن، لەوێدا چەندین ڕۆژ ئامادەکاری دەکرێت، تا بتوانن بە داگیرساندنی مەشقەڵی ئازادی ئاگری نەورۆز بکرێتەوە، ژنان بە جلوبەرگی کوردی بەشداری دەکەن، لە ڕێگەی پێکەوەیاندا هەموو ساڵێک ژنان یادی نەورۆز پیرۆزدەکەن. 

 

لە خاکی پیرۆزەوە ژنان بە پێکەوەیی جلوبەرگی ڕەسەنی کوردییەوە، بۆ ئاژانسی نوژنها ددوان:


         


        

" نەورۆز لەسەر خوێنی شەهیدان هاتوەتە بوون" 
حەلیم ئیشلاک، لە کامپی مەخموورەوە بەشداری لە نەورۆزی قەندیلدا کردووە، دایکێک بە ڕۆحیەتی پێکەوەیی گەلان سەردانی بناری قەندیلی کردووە، ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ خوێندنەوەی پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلاندا، پەیامی پێکەوەی و ئازادی ژنان دوپات دەکەنەوە، وتی: نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ و گەریلایانی سەری چیاو دایکانی شەهیدو سەرجەم وڵاتپارێزان پیرۆز دەکەم،  ئەم ڕۆژە و ئەم یادکردنەوەیە بە خوێنی ڕۆڵەی کورد و گەریلایان بەدەستهاتووە، گەنجی کورد خوێنیان لە پێناو کورد و ئازادی کورد ڕشتووە، بۆیە دەتوانین بە ئازادی یادی جەژنی نەورۆز بکەیەنەوە، بە هیوای ئازادی و سەرکەوتنی گەلی کوردەوە لێرە نەورۆز پیرۆز دەکەین، پێکەوەی گەلان بەدەستدەهێنین. 


         


        
"سەردانی مەزاری شەهیدانم کرد، تا پەیامی بەردەوامی بۆ هەڤاڵانمان دوپاتبکەمەوە" 
دیمەن محەمەد، چالاکوان، لە شاری کەرکوکەوە بەشداری مەڕاسیمی کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە بناری قەندیلدا کردووە، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز بە کورد لە هەرجێگەیەکبێت دەگەیەنێت، ئاماژەی بەوەکرد، کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە ناری قەندیلدا ئاواتی هەمیشەیی بووە، یەکەم ساڵە بەشداری لەم یادەدا کردووەو بە ڕۆحیەتی پێکەوەیی گەلان ڕویان لە خاکی پیرۆز کردووە، تا بتوانن لە نزیکەوە ئاگری نەورۆز بکەنەوە و مۆڕاڵی گەل و هەڤاڵان ببینن، وتیشی: یەکەم ساڵمە بەشداری دەکەم، بە هەیەجانێکی زۆرەوە ڕووم کردوەتە قەندیلی پیرۆز، نەورۆزکردنی قەندیل بۆمن تامەزرۆیەکی زۆری هەبوو، سەرەتا کە هاتم سەردانی گۆڕستانی شەهیدانمکرد، تا پەیامی بەردەوامیم بۆ خوێنی هەڤاڵانمان دوپاتبکەمەوە، هەست بە ئازادی دەکەم، کاتێک یەیتە ئێرە ئەو خاکە پیرۆزە دەبینیت بەڵێن دوپاتدەکەیتەوە بەردەوامبیت و زیاتر تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان وەک ژنێک بکەین، لەناو ئەم سروشتە جوانەدا خەباتێک لە ناختدا دەچەسپێنێت، هەروەها لە ڕێگادا کاتێک بەڕێکەوتم گەڕامەوە بۆ ساڵانی ٨٠ کان، ئەکات لە ترسی ڕژێمی داگیرکەر نەماندەتوانی یادی نەورۆز بە ئاشکرا بکەینەوە، بەڕێدەکەوتین بۆ ناوچە دورەدەستەکان تا بتوانین ئاگری نەورۆز وەک جەژنێکی کورد پیرۆز بکەین، بەڵام ئێستا وەک ژنێکی ئازاد هاتوین نەورۆز لە ئازادی قەندیلەوە پیرۆزدەکەین. 


         


           

" ژنان بە جلوبەرگی کوردییەوە کولتووریان پاراستووە" 
غوربەت مەحموود، لە مەخموورەوە وەک ژنێکی ئازاد سەردانی بناری قەندیلی کردووە، وتی: ئێمە بە جلوبەرگی کوردییەوە هاتوین نەورۆزی کوردان پیرۆز بکەین، وەک دەبینم ژنان بەجلوبەرگی کوردییەوە لە نەتەوەی جیاواز و لە پارچەکانی دیکەی کوردستان بەشداریان کردووە، شۆڕشی کەزیش ئەمساڵ بۆ ژنان دووپاتکردنەوەی پێکەوەی ژنانە، ڕۆڵی ژنان زۆرباش دەبیندرێت، واتە ژن کولتووری خۆی لەم یادانەدا بەرزدەهێڵێتەوە. 


         


        
" سەرەڕای ڕێگرییەکان بۆ کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە شاری سلێمانی ژنان ئاگری نەورۆزیان کردەوە" 
دڵسۆز زەنگەنە، چالاکوانی ژنان لە شاری سلێمانییەوە بە ڕۆحیەتی پێکەوەیی بەشداری لە نەورۆزی ٢٧٢٦ی کوردی قەندیل کردووە، ئاماژەی بەوەکرد، لە تەواوی پارچەکانی کوردستان ژنان بەشداریانکردووە، لە وڵاتانی دەرەوەشدا دەبیندرێت هاوڵاتیان هاتون تا کولتووری کورد ببینن، وتی: لە ڕێگەی نەتەوەی گەلی کوردەوە تواندراوە نەورۆزی ئەمساڵ بەجۆستربێت، ئازادی و پێکەوەی گەلان لەسەر خوێنمی شەهیدان بەدەستهاتووە، هەروەها لە ٢٠ی ئاداردا دەسەڵاتداران لە پێناو مەرامی سیاسیی خۆیاندا لە شاری سلێمانی ڕێگەیان بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز بە فەرمی نەدا، بەڵام هاوڵاتیان لە بناری چیاکان و لە گردی مامەیارەو چەندین شوێنی دیکە نەورۆزیان پیرۆز دەکردو ئاگری نەورۆزیان دەکردووە، نەدەکرا بەهیچ پاساوێک ئەم یادە بوەستایە، بەڵام ئێمەی ژنان و گەلی کورد هاتینە بناری قەندیل و ئەم یادەمان پیرۆزکرد، دەبینین کەشوهەواکەی ساردو باراناوییە، بەڵام ئێمە ناوەستین، دەبینین لەسەر سەکۆی ئاهەنگەکە ژنان بە هەیەجانەوە ڕۆڵیان لە بەڕێوەبردنی ئاهەنگی نەورۆزی قەندیلدا هەیە، نەهامەتییەکانی ژنان لە ڕێگەی سیستماتیکەوە زیادکراوە بەڵام ژنان بەردەوام تێکۆشان بۆ ئازادیان دەدەن. 


         


        

" ئیمەی ژنان بۆنەکانی کورد بە بەرزی دەهێڵینەوە" 
حەلەف تاریا، لە مەخموورەوە سەردانی بناری قەندیلی کردووە، وتیشی: وەک ژنێک بەشداریم لە بناری قەندیلدا کردووە، بە جلوبەرگیی کوردییەوە هاتوم تا ئاگری نەورۆز بکەینەوە و هەیەجانی گەل سەرەڕای ئاستەنگییەکان ببینین، ئێمەی ژنان بەردەوامین لە هێشتنەوەی کولتوور و بۆنە نەتەوایەتییەکان