
گروپی "خەونە بچووکەکان" ڕێگا بۆ لێهاتوویی و هونەریی ژنان دەکاتەوە
گروپی "خەونە بچووکەکان" هەوڵدەدەن بەهرەی ئەو ژنانەی کە بە مەرجێکی تایبەتدا تێدەپەڕن لە باوەش بکەن و ڕێگا بۆ لێهاتوویان دەکاتەوە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

گروپی "خەونە بچووکەکان" هەوڵدەدەن بەهرەی ئەو ژنانەی کە بە مەرجێکی تایبەتدا تێدەپەڕن لە باوەش بکەن و ڕێگا بۆ لێهاتوویان دەکاتەوە.

حەنیفە کارداش، هاوسەرۆکی لقی دووی "دیسک گەنەڵ ئیش" لە ئامەد ئاماژەی بەوەدا کە ١٠٨ ژن لە کاتی کارکردندا لە ساڵی ٢٠٢٢ گیانیان لەدەستداوەو سەرەڕای ئەوەش هیچ ڕێوشوێنێک نەگیراوە و ژیانی کرێکاران نەبیندراوە.

ئابوریی سەربەخۆبۆ ژنان بەهێزترین هۆکارە بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی جێندەر، هەروەها توانای وەڵامدانەوەی کردەیی بۆ فشار و توندوتیژییەکانی سەریان هەیە.

ژنانی شارۆچکەی چەمچەماڵ بە هەمان شێوەی ژنانی ناوچەکانیان دیکە بە پشتبەست بە خۆیان دەستیان کردووە بە کاری سەربەخۆ، چیا تاریق دەڵێت"پێویستە بۆ دەستکەوتنی کار بچینە دەرەوەی ماڵ".

چیدەم کایا سەربەخۆیی ئابووریی خۆی بە فرۆشتنی ئەو جانتایانەی کە دووبارە لە جلوبەرگی کۆن دروستیکردووە، بەدەستهێناوە، داوای لە ژنانیش کرد بەشداری بەرهەمهێنان بکەن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری ببنەوە.

دۆخی هاوڵاتیانی باشووری کوردستان تا دێت خراپتر دەبێت و بەرەو هەژاری دەڕوات، حکومەت بە مەبەست خەڵکەکەی برسی دەکات، ڕێگە خۆشکردنی سنورەکان بۆ هێرشکردن، دواتر وەک نمایش هاوکاری هاوڵاتیان دەکات.

هەرچەند خاکی کوردستان چەندین داهاتی لێوە بەرهەم دێت، بەڵام بەرەوپێش نەبردنی ئابووری، هێنانی دەستی بیانی، گەندەڵی دەسەڵاتداران و بەکارنەهێنانی پلانی تۆکمە بۆ دابەشکردنی داهات، هاوڵاتیانی خستووەتە هەژارییەوە.

قەیرانی ئابووری تورکیا لە زیادبووندایە و خەڵک و سەندیکاکانیش ناچاری کەلوپەلی کۆنن، ئەوانەی دێن بۆ بازاڕی کەلوپەلە کۆنەکان دەڵێن، چیتر ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن.

لاولاو مستەفا، سەرپەرشتیاری کارگەیەکی نان و کولێرەی بەهێ خانە، لەگەڵ ٩ ژنی تردا بە شێوازی کۆن خواردنەکان دروست دەکەن، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە کولتووری کۆنی کوردەواری بکەن.

لە شاری ڕانیە کارگەیەکی شیرینی چەندین ژن کۆدەکاتەوە و بەشێکیان بۆ بژێوی ژیان و بەشێکی دیکەیان وەک حەزی خۆیان کاری تێدا دەکەن.

حەیات جومعە، لە شاری قامیشلۆ ماوەی ٤٥ ساڵە کاری ئاژەڵداری دەکات، خۆشەویستییەکی زۆری بۆ کارەکەی هەیە و لە ڕێگەیەوە بژێوی ژیانی خێزانەکەشی دابین دەکات.

مژدە عەبدولڕەحیم تاكه ژنه لە كێڵگهی ئاژەڵداری ڕاسان و دەڵێت: قوربانی زۆرم داوە تا گهشتمه ئهم ئاسته.

بەپێی تۆمارەکان، ئەو ژنانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا بازرگانییەکان دەکەن، داهاتی کۆمپانیاکە بەرز دەکەنەوە و لە ئاستی باڵادا کۆمپانیاکان بەڕێوەدەبەن، بەڵام ڕێژەی ئەو ژنانە کەمە لە کۆتای ٥٠٠ کۆمپانیا تەنها ٧٤یان بەڕێوەبەری ژنن.

ئایگون بینجی لە "بازاڕی کاری ژنان" کار دەکات، کردنەوەی فرۆشگاکەی بووەتە هیوایەک بۆ ژنان و بەرهەمی ژنانی گوند وەردەگرێت و لە فرۆشگاکەیدا دەیفرۆشێتەوە، دەڵێت: کار دەکات بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیانی خۆی و ژنانی دیکە.

ڕەیان و چاوان لە ژوورێکەوە دەستیان بە کاری نەخش و دروومان کرد و لە ماوەیەکی کەمدا کارەکانیان بەناوبانگ بوو.

کاری سەرەکی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ژنان لە تونس ئێستا لەسەر مافەکانی ژنانی تونس و سنوردارکردنی بەشداری سیاسی و توندوتیژی دژی ژنان و بێکاری و هەژارییە.

خواردنی کوردەواری کە هەموو کاتێک خواستێکی زۆری لەسەرە لەناو کوردا، بە تایبەتی لە وەرزی زستاندا خواستی خواردنیان زیاتر دەبێت، ژنانی ڕەنجکێشیش بە دروستکردنی ئەو خواردنانە بە زیندووی دەیهێڵنەوە.

خوێندکارێکی هەڵەبجە لەگەڵ ئەوەی دەخوێنێت لە بەشی ناوخۆی دەستی بە کاری دوورمانی کردووە بۆ هاوڕێکانی و کەسانی دیکەش تاوەکو بتوانێت پشت بە خۆی ببەستێت و بژێوی ژیانی پەیدابکات.

سەمیرە محەمەد یەکێکە لەو ژنانەی، سەرەڕای ڕێگرییەکانی کۆمەڵگە و دابونەریت، وەک ژنێکی خاوەن ئیرادە وازی لە تواناکانی خۆی نەهێناوە و ئێستا کاری چایچیەتی دەکات.

خەڵک لە ئێران بەدەست کێشەی ژیانەوە دەناڵێنن، بەو پێیەی ڕێژەی هەڵاوسانی خۆراک گەیشتووەتە نزیکەی .