ڕەوشی بازاڕی هونەری ژنان لە بامیان

سەلما ئەحمەدی: "بامیان ساردترین پارێزگایە و هیچ چالاکییەکی لە زستاندا نییە ئێستا ئێمە فرۆشتنمان نیە هەموو فرۆشتنەکانی بەرهەمە دەستییەکانی بامیان لەسەر بنەمای پارێزگاکانی ترەو کاتێک سارد دەبێت گەشتیاران نایەنە دەرەوە".

سەلما ئەحمەدی: "بامیان ساردترین پارێزگایە و هیچ چالاکییەکی لە زستاندا نییە ئێستا ئێمە فرۆشتنمان نیە هەموو فرۆشتنەکانی بەرهەمە دەستییەکانی بامیان لەسەر بنەمای پارێزگاکانی ترەو کاتێک سارد دەبێت گەشتیاران نایەنە دەرەوە".

 

بهاران لەهیب

کابول - لە چەند دەیەی ڕابردوودا هەرچەندە ژنانی ئەفغانی هەمیشە ستەمیان لێکراوە بەڵام لە وەڵامدا هەوڵیان داوە ناسنامەیەکی سەربەخۆیان هەبێت، سەلما ئەحمەدی، بەرپرسی کاروباری دەستی زەهاک، یەکێکە لەو ژنانەی کە پێنج ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ چەند ژنێکی دیکە بازارێکی هونەرییان لە بامیان دامەزراندبوو سەرجەمی فرۆشیارانی ئەم بازاڕە ژنن و ئامانجیش لەدروستکردنیشی نمایشکردنی هونەری و تەکنەلۆجیای ژنانی ئەفغانی لەپارێزگایەکی دووری ئەو وڵاتەیە، سەلما ئەحمەدی باس لە یاسای تاڵیبان و پەرەسەندنەکانی ئەم دواییە دەکات.

 

لە ساڵی ٢٠١٤ەوە حکومەتی ئەمریکا لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستان لە ئاڵۆزیدایە و باسی لە کشانەوەی هێزە دەرەکییەکان و قەیران و شەڕی ناوخۆی ئەفغانستان کرد و لە لایەکی دیکەشەوە دانوستانەکانیان لەگەڵ تاڵیبان و بە پێی قسەی ئاشتی بەرزدەکردەوە.

 

دوای گەیشتنی تاڵیبان ژمارەی کرێکارەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بونەوە

سەلما وتی: "پێش ئەوەی تاڵیبان بچێتە ناو شاری بامیان، هەموو کەلوپەلەکانمان لە بازاڕەوە کۆکردەوە دەوترێت کە تاڵیبان دەیەوێت بێن دوکانەکان بسوتێنن و ڕێگە نەدەن ژنان کاربکەن، کە هاتن بە هێواشی، شتەکان دووبارە باشتر بوون چونکە هەموو ڕێگاکان کراوە بوون. تا مانگی ئەیلول، ئێمە دەتوانین تا ڕادەیەک کار بکەین بامیان ساردترین پارێزگایە و هیچ چالاکیەک لە زستاندا نییە ئێستا ئێمە فرۆشتنمان نیە هەموو فرۆشتنەکانی بەرهەمە دەستییەکانی بامیان لەسەر بنەمای پارێزگاکانی ترە، پێشتر دۆخی بازاڕ باش بوو، ئێمە لە ناوەوە و دەرەوەی ئەفغانستان پێشانگایەکمان هەبوو لەڕێگەی وەزارەتی گەشەپێدانی گوندەکانەوە پێشانگای کاری دەستیمان هەبوو و فەرمانگەی دەزگای ئاقاخان ڕێگەخۆشکەر بوو گەشتی بیانی زۆر بوو و ئاهەنگی ساڕک بوو یەکەم شوێن، کارە دەستییەکانی بامیان بوو، ئەگەر ئەمە ئاسایش بێت و وەزارەتی گەشەپێدانی گوندەکان و بانکی جیهانی کارمان لەگەڵ بکات، من تەنها کەس نیم لێرە کار بکەم پێشتر نزیکەی ٦٠ بۆ ٧٠ ژن لەگەڵ من کاریان دەکرد، من بەرپرس بووم و کەرەستەی خاوم دابین دەکرد، ژنەکان لە ماڵەکانیان کاریان دەکرد، تەنها ١٠ بۆ ١٥ کەس لەگەڵ من مابوونەوە. بانکی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت لەگەڵ ئێمە کار بکەن ئاسایش دەیەوێت من لەگەڵ ژنانی تر کار بکەم".