پەریسا ماوەی چوار ساڵە لە کارگەیەکی شیرینی لە سەیدسادقدا کاردەکات

پەریسا ئاڵتوونی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ کارکردن لە کارگەیەکی شیرینی ماوەی چوار ساڵە لەگەڵ هاوژینەکەی هاتووەتە شارۆچکەی سەیدسادق.

پەریسا ئاڵتوونی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ کارکردن لە کارگەیەکی شیرینی ماوەی چوار ساڵە لەگەڵ هاوژینەکەی هاتووەتە شارۆچکەی سەیدسادق.

 

ئاسودە محەمەد

شارەزوور- پەریسا ئاڵتوونی، خاوەن بیرۆکەی دروستکردنی شیرینی ئێرانی و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیی بوو لە شارۆچکەی سەیدسادقدا، سەرەتادا بیرۆکەکە تازەبوو بەڵام لەلایەن هاوڵاتیانەوە پێشوازی گەرمیلێکراو ئێستە خاوەن کڕیارێکی زۆرە.

 

پەریسا سەرکەوتنی کارگەکەیان بۆ سەلیقەی ژن و گرنگیدان بە تام و تازەیی دەگەڕێنێتەوە و دڵخۆشە بە ڕازیبوونی کڕیارەکانی لە کارەکەی.

 

گەرچی دەستپێکی کارەکەی وەک ژنێک قورسبوو، بەڵام پەریسا لەگەڵ سەختییەکان جەنگا و ئێستا یەکەمین ناونیشانی شیرینی سەیدسادق ئەو کارگەیەیە، لە کارگەکەشدا جگە لە کێک و هەبوونی چەند شیرینیەکی جیاواز، کەرەستەی بۆنەکانی وەک ڕۆژی لەدایکبوون و دیاری لە کارگەکەدا هەیە و بەخواستی کڕیارەکان کێکەکان دروست دەکرێن.

 

لە کۆتایدا پەریسا دڵخۆشی خۆی بە کارەکەی دەربڕی و داوای لە ژنان کرد "ببنە خاوەنکاری خۆیان تا لە هەستی سەرکەوتن بێ بەش نەبن."

 

ت.پ