هونەری دەستی مەدیحە سەرچاوەی بژێوی خۆیەتی

کاری دەستی مەدیحە عەلی کۆس هەم دەوڵەمەندبوونی کلتورە، هەم سەرچاوەی بژێوی ژیانیەتی.

 

ئەمینە ڕۆژ

حەلەب -  کاری دەستی کلتورێکی زۆر کۆنە، لە ڕابردوودا ژنانی داهێنەر هەموو کەلوپەلی ماڵ و جلوبەرگی منداڵانیان بە دەستی خۆیان دروست کردووە بەڵام ئەمەش بەهۆی دەرچوونی کارگەکان لەناو خەڵکدا کەمیکردووە لە کاتی ئێستادا کەلتووری کاری دەستی لە ڕێگەی ژنانی بەتەمەنەوە بەردەوامە،یەکێک لەو ژنانە مەدیحە عەلی کۆسی تەمەن ٦٥ساڵە، خەڵکی گوندی ئیهرس-ی ناوچەی شەهبا-ی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریایە و ئێستا لە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب دەژی، مەدحیە ماوەی ٢٥ ساڵە کاری دەستی دەکات و ماڵی خۆی دەڕازێنیتەوە، هەروەها بژێوی ژیانیشی دابین دەکات.

 

لە سەرەتای قسەکانیدا مەدیحە باسی لەوە کرد کە چی دەکات و چۆن فێری کاری دەستی بووە و وتی: "ماوەی٢٥  ساڵە کاری دەستی دەکەم من چەندین جۆر و شێوازی جیاواز دروست دەکەم،  من دەستماڵ و گوڵی نێرگز و قورئان و قەراخ دروست دەکەم بۆ ئەوەی بژێوی ژیان دابین بکەم، هاوژینەکەم ژیانی لەدەستدا و خوا منداڵی پێنەدام، بۆیە ئێستا بە تەنیا دەژیم، من ئەمە بە خودی خۆم فێر بووم، هیچ کەس فێری نەکردم، ئامێرەکانم هێنا و دەستم کرد بە دروستکردنی شتەکان، من ئەم کارە دەکەم بۆ ئەوەی خۆم بژیم و پێویستم بە کەس  نەبێت، قسەیەکی کۆن هەیە کە پێویستە دایک دروست ببێت".

 

"کلتور لەلایەن ژنانی بەتەمەنەوە پارێزراوە"

دایکە مەدیحە لە بەردەوامیی قسەکانیدا وتی: "ژنانی ڕابردوو زۆر داهێنەر بوون و زۆر شتیان زانیوە، ڕیزم بۆ هاوڕێکانم دەهێنا یان خوشکەکەمم بۆ دەنارد من سەیری ئەو ڕیزانەم دەکرد و هەوڵم دەدا وەک ئەوانە دروستیان بکەم، ئەوەی من دەیکەم ناردنیان بۆ گوندەکەم و لەوێ خوشکەکەم دەیفرۆشێت، یان دەمدا بە دراوسێکەم و ئەیبردە دوکان و دەیفرۆشت، ئێستا کاری خەڵک کەم بۆتەوە و ئەم کلتورە بە هێواشی بەرەو نەمان دەجێت، لە ڕابردوودا هەموو ژنان دەیانزانی کاری دەستی چۆن ئەنجام بدەن، بەڵام ئێستا کەم ژن دەزانێت چۆن ئەو کارە بکەن ئەم کلتورە لەلایەن ژنانی بەتەمەنەوە پارێزراوە و بەردەوامە کاتێک کەسێک داوای کردنەوەی خانووێکی نوێ دەکات، لەگەڵ ژنانی بەتەمەن دەچێت بۆ ئەوەی شتەکانی بۆ دروست بکات".

 

لە کۆتایی قسەکانیدا مەدیحە باسی لەوە کرد کە پێویستە هەموو ژنان گرنگی بە کاری دەستی بدەن و وتی: "نەوەی نوێش دەبێت ئەو کارە باش بزانن و فێربن چونکە فێربوون چەکی هەموو کەسێکە، مرۆڤ نازانێت لە داهاتوویەکی نزیکدا چی بۆ خۆی حەشارداوە. مرۆڤ پێویستی بە زانینی زۆر کار هەیە بۆ ئەوەی پێویستی بە کەس نەبێت و بتوانێت بۆ خۆی ئەنجامی بدات".