ژیان
-
سەیوان ڕۆستەم: کوشتنی ژینا ئەمینی تراژیدیا بوو بەڵام بوو بە دەستپێکی شۆڕشی نوێی ژنان
سەیوان ڕۆستەم، چالاکوانی مافەکانی ژنان باس لە سەرهەڵدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەکات، لە دوای کوشتنی دەوڵەتیی ژینا ئەمینی و وتی: ئەم شۆڕشە مێژوویەکی پڕ سەروەرییە بۆ ژنان.
-
ژن و ژیان و ئازادی; لە ڕۆحی ژیناوە بۆ بە جیهانیبوون
نارەزایەتی گەلانی ئێران بە پێشەنگایەتی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای کوشتنی ژینا ئەمینیی ٢٢ ساڵ بە دەستی ڕژێمی ئێران دەستی پێکرد و ئەمەش بوو بە یەکەم پریشکی سەرهەڵدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی".
-
ئەو بەرخۆدانەی کە تاریکی کردە ڕووناکی: کۆبانێ
لە ماوەی بەرخۆدانی ١٣٤ ڕۆژەی کۆبانێدا، ژنان لە دژی چەتەکانی داعش شەڕیان کرد و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، ئەمەش بناغەی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" بەهێزتر کرد، کە ئەمڕۆ بووەتە دروشمێکی جیهانی بۆ ژنان.
-
"پرسەکانی ژنان لە پرسە سیاسی و ئابوورییەکان گرنگترە بۆ پەرلەمان"
دواخستنی هەڵبژاردنەکان و وەستانی کاری پەرلەمان کاریگەری لەسەر دۆخی کۆمەڵگە و بە تایبەت ژنان هەیە، پارێزەرێکیش دەڵێت: ئەگەر پەرلەمان نەکەوێتەوە سەر کار، مەترسی ئەوە هەیە دوای پەسەندکردنی هەموواری یاسای باری کەسێتی لە هەرێمی کوردستانیشدا کاری پێبکرێت.
-
ژنانی چالاکوانی تاران: پاشەکشە ناکەین
لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی دەوڵەتئی ژینا ئەمینی، ژنانی چالاکوان لە تاران دەڵێن: هەرگیز ناگەڕێینەوە بۆ سەردەمی پێش ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە، ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٢ ڕوویدا، سەرەتای ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی بێکۆتایە بۆ ڕزگاربوون لە ستەم و توندوتیژی دژی ژنان.
-
"خاوەن هەڵوێست بن"
ئەدیبە پاکسۆی، یەکێک لەو ژنانەی کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا بریندار بووە، بەم شێوەیە باسی ساتەکانی هێرشەکە دەکات: "لە کاتی هێرشەکەدا کچە ٣ مانگەکەم لەناکاو هەستا و هاواری کرد، هەموو شوێنێک تاریک بوو و تۆز و پارچە شووشە بەسەر من و کچەکەمدا کەوتن".
-
"منداڵەکان بێدەنگ دەکەن، بکەرەکان دەپارێزن"
سەبارەت بە لێکۆڵینەوە بەردەوامەکانی پەیوەست بە کوشتنی نارین گۆران، سەرۆکی دەستەی مافی منداڵان، حوریە حەمیدی کە چاودێری پڕۆسەکە دەکات، ئاماژەی بەوەدا، منداڵەکان بێدەنگ دەکرێن بۆ ئەوەی زیان بە پێناسەی "خێزانی پیرۆز" نەگات.
-
ژنانی میسری لە دژی کۆیلایەتی ناوماڵ تێکۆشان دەکەن
ژنانی قاهیرە سەرنجیان بۆ ئەو پێشێلکارییانە ڕاکێشا کە ژنان لە ماڵدا ڕووبەڕووی دەبنەوە، ڕایانگەیاند کە ژنان وەک کۆیلە لە ماڵدا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و پێویستە خەباتی ژنان لە دژی ئەمە بەرز بکرێتەوە.
-
"پێویستە پێکەوە کاری ڕۆژنامەنووسی لەپێناو کوردستانێکی ئازاد بکەین"
ڕۆژنامەنووسێک دەڵێت: میدیاکارانی سەر بە دەسەڵات لە کارەکانیاندا ئاستەنگییان بۆ دروست ناکرێت، بەڵام میدیاکاری ئازاد ڕووبەڕووی گرتن و زیندانیکردن دەبێتەوە.
-
"دەوڵەتی تورکیا بێ جیاوازی هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد"
هەوار محەمەد، ڕۆژنامەنووس دەڵێت: ئەو ئازارەی لە ٢٣ی ئابدا بە بنەماڵە و هاوپیشەکانی شەهید هێرۆ و گوڵستان گەیشت، دەشێت بەسەر هەر خانەوادەیەکی کوردا بێت.
-
کەسوکاری شەهیدان: دەچینە چیاکانی کوردستان بەرگری لە خاک و نیشتمانمان دەکەین
هاوکاریکردنی حزبی باشووری کوردستان و پێشرەویکردنیان بۆ داگیرکاران ناڕەزایەتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی لێکەوتووەتەوە و دەڵێن: خێزانی شەهیدان، ئەنفالکراوان و ئازادیخوازانی ناو زیندانەکان خاوەندارێتی لە باشووری کوردستان دەکەن.
-
چالاکوانێکی ژنان جەخت لەسەر پێویستی ڕێکخستنی ژنان لە دژی هێرشەکان دەکاتەوە
سەباحەت ئەردۆغان ساریتاش، جێگری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان- دەم پارتی ڕایگەیاند، لە ڕێگەی کەمپەینی "پێداگری لەسەر ژیانی ئازاد و یەکسان دەکەین" کە لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی دەستی پێکردووە، لە ٨١ شار لەگەڵ ژنان کۆدەبنەوە.
-
شلێر ڕەسوڵی، ژنێک کە مردنی لە سزادان پێ باشتر بوو
پرشنگ د.، کە شایەتحاڵی دۆسیەی شلێر بوو، دەڵێ: بەشداریی زۆر کەس لە ناشتنی شلێر، هەڵگرتنی تەرمەکەی لەسەر شانی ژنان، ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی ئێران و هتد، هەموویان بوون بە لاپەڕەیەک لە مێژوو بۆ کۆمەڵگەی ڕۆشنبیری مەریوان کە تا ئێستاش بەردەوامە.
-
دروستکردنی بەنداوەکە ژنانی گوندەکانی بەرواری لە ماڵ و باخەکانیان بێبەش دەکات
ئەو بەنداوەی لە تەنیشت زۆرێک لە گوندەکانی ناوچەی بەرواری سەر بە شاری سێرت لە باکووری کوردستان دروستکراوە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیان دەبێت و کەمبوونەوە و زیادبوونی ئاو بووەتە هۆی ڕۆچوونی زەوی گوندەکە و درز لە ماڵەکاندا خەڵکی گوندەکە ناچار بە کۆچ دەکەن.
-
عەمید شەهلا؛ ٢٨ ساڵ خەبات لەناو هێزی سەربازیدا
شەهلا مەحمود، ماوەی ١٥ ساڵە بە پلەی عەمید لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی کار دەکات و دەشڵێت: سەرەتای بەشداریکردنمان لە هێزی ژناندا بە ئامانجی هێنانە دەرەوەی ژنان لە ماڵەکانیان بوو.
-
داخستنی ژمارەیەک زانکۆ لە ئێران کێشە بۆ خوێندکاران دروست دەکات
بە بیانووی تاقیکردنەوەیەکی زانستی، سەرجەم کۆدەکانی زانکۆکانی سەردەشت و شنۆ لە نامیلکەی هەڵبژاردنی زانکۆکانی ئەمساڵدا لابراون، ئەمەش ڕێگەیەکە بە واتای تەشەنەکردنی هەژاریی کولتووری لەو ناوچانەدا.
-
٢٤ ساڵ تێکۆشان: گوڵستان نموونە بوو
ڕۆژنامەنووس نالین دیجلە، کە گوڵستان تارا لە نزیکەوە دەناسێت، باسی لە ژیان و تێکۆشانی کرد و وتی: گوڵستان نموونە بوو، بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لە بکوژانی بکرێت، تێکۆشانێکی گەورە لە دژی بەئامانجکردنی ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە پێویستە.
-
ئەزموونە تاڵەکان کە لە لایەن ڕزگاربووانی دووگیان لە زیندانەکانی تەحریر شام دەگێڕدرێنەوە
گروپی تەحریر شام هەوڵدەدات بە دەستگیرکردنی ژنان تیرۆر و ترس لە دڵی خەڵکدا بچێنێت، ژنانی دووگیانی ڕزگاربوو لە زیندانەکانی ئەو گروپە چیرۆکەکان دەگێڕنەوە.
-
سەبیحە ئەحمەد چیرۆكی بێ سهروشوێنبوونی منداڵەكانی دهگێرێتهوه
چیرۆكهكانی منداڵی ون بوو، بێسهروشوێن بوونی كهسوكار ههمیشه له گهرمیان، ههڵهبجه، بارزان و سێوسێنان و ناوچه كوردستانیهكان چیرۆكێكی نهبراوهن، له ڕۆژی جییهانی بێسهروشوێنبووانی كوردستاندا سهبیحه ئەحمەد چیرۆكی خۆی دهگێرێتهوه.
-
مریەم حیجازی: زمان ئاوێنەیەکە ڕەنگدانەوەی بیرو ڕاستییە
مریەم حیجازی، پسپۆڕی ڕێزمان ئاماژەی بەوەکرد، زمان گوزارشت لە حەقیقەت و زەمینەی ڕاستی دەکات و ئاوێنەیەکی ڕەنگدانەوەی بیرو ژینگەیە.