ژیان
-
"ئامانجمان دروستکردنی پشتێنەیەکی پاراستنی ڕۆژنامەنووسانە"
شاندێکی کۆمپانیای چەتر سەردانی دەزگا میدیای و کەسایەتیە دیارەکانی باشووری کوردستانیان کرد، بە ئامانجی دروستکردنی پشتێنەیەکی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و دوورکەوتنەوەی میدیا لە ئەجێندای حزبی و یەکگرتنی میدیاکاران دژی تیرۆری ڕۆژنامەنووسان.
-
ناگیهان ئاکارسەل؛ ڕووناکییەک بە ڕەنگی ژنۆلۆژی بۆ تێکۆشانی ژن
تێکۆشان، چەمکێکە کە پێکهێنانی دەتوانێت بۆ مروڤ نەمری بهێڵێت، هەر بۆیە ئەو کەسانەی کە تێکۆشەرن لە بیر ناچنەوە، یەکێکیش لەوانە ناگیهان ئاکارسەلە.
-
بەهۆی فراوانبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل لە لوبنان ئاوارەبوون زیادی کردووە
بەهۆی چڕبوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، جگە لە پەنابەرە سوورییەکان، ژمارەیەکی زۆر ئاوارەبووی لوبنان تۆمار کران، کە ژمارەیان بە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس دەخەمڵێندرێت.
-
فێمینیستە تونسییەکان لە کوشتنی ژنان و بێدەنگی دەوڵەت نیگەرانن
بەهۆی کەمی هۆشیاری ژنان و نەبوونی زانیاری لە دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە سەبارەت بە مەترسییەکانی بێدەنگی لە بەرامبەر توندوتیژی، فێمینیستەکان بەردەوامن لە کارکردن بۆ جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و دروستکردنی پەناگەی سەلامەت بۆژنان.
-
چالاکوان: پێویستە لە ڕێگەی فشارەوە میکانیزمەکانی پاراستنی ژنان چالاک بکرێت
نەجات ئەلڕازی، چالاکوانی مافی مرۆڤ داوای کرد ژنان بخرێنە ناو دانوستانەکانی ئاشتی، بەتایبەتی دوای ئەوەی دەنگ و بۆچوونەکانیان پشتگوێ خران و دوورخرانەوە کە بەشداری نەکەن لە داڕشتنی ئاشتی داهاتووی وڵاتان دوای ململانێ.
-
کۆنفڕانسی دووەمی ژنۆلۆژی جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ کارەکتەرە جۆراوجۆرەکانی ژن دەکاتەوە
زاهیدە مەعمو، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەختی لە گرنگی ناساندنی زانستی ژنان و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کەسایەتییە جیاوازەکانی ژن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کردەوە.
-
بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، ژنان لە غەززە بەدەست دوو توندوتیژییەوە دەناڵێنن
بەهۆی شەڕی بەردەوامی کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە، ژنان بەرکەوتەی هەموو جۆرە توندوتیژییەکی زارەکی و دەروونی و تەندروستی دەبن لە نەبوونی یاسا و دادگا و دامەزراوەکانی ژنان کە کاریان لەسەر پرسەکانی ژنان دەکرد.
-
"ئەو وڵاتانەی بانگەشەی ئاشتی دەکەن خۆیان سەرچاوەی شەڕن"
شاگوڵ جەمیل، پارێزەر، لە بارەی بانگەشەی ئاشتی لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە وتی: زۆرێک لە ڕێکخراوەکان بە ناوی ئاشتی و هاوکاریکردن بانگەشە و سەردانی وڵاتان دەکەن، بەڵام خۆیان هۆکاری دروستکردنی جەنگ و نەبوونی ئاشتین لە وڵاتاندا.
-
سەرەڕای دۆخی شەڕ ژنانی فەلەستین ژیانێکی نوێ بنیاد دەنێن
ژنانی کەرتی غەززە نزیکەی ساڵێکە لەناو شەڕدا ماڵ و شارەییان وێران بووە، هەوڵی ئاوەدانکردنەوەی ژیانیان دەدەن، بەڵام هەر جارێک کە هەندێک ژیانیان ڕێک دەخەن، ناچار بە کۆچ کردن دەبن.
-
بەهۆی گەمارۆوە پێداویستی تەندروستی بەردەست نییە
عالیە محەمەد، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی خۆبەڕێوەبەری عەفرین-شەهبا ئەلیە لە کاریگەریی گەمارۆی حکومەتی دیمەشق کرد لەسەر کەرتی تەندروستی و وتی: بەهۆی ئەو گەمارۆوە، کەرتی تەندروستی زۆرترین زیانی پێدەگات.
-
وەرزی پایزە و ژنان دەستیان بە کۆکردنەوەی بەروبوومی پایزە کردووە
وەرزی پایزە و هاوڵاتیان پۆل پۆل ڕوو لە باخەکانیان دەکەن، بە مەبەستی کۆکردنەوەی بەروبوومە پایزەکان و ژنانیش بەشێکی سەرەکین لە کۆکردنەوەی بەروبوومەکان.
-
"دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی وئازادی شۆڕش بکەین"
نەغەدە شێخ عوسمان، چالاکوانی مافی مرۆڤ دەڵێت: یادکردنی ڕۆژی ئاشتی لە باشووری کوردستاندا بە بیرێکی ئاشتیەوە ناکرێتەوە، ئێمەی کورد ژیانێکی ئازاد و ئاشتیمان نییە لە سایەی دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستانەوە.
-
ڕۆڵی گرنگی ڕادیۆ کۆمەڵایەتییەکان لە بەرەوپێشبردنی مافەکانی ژنانی مەغریب
بوشرا عەبدۆ، چالاکوانی مافی مرۆڤ جەخت لەسەر ڕۆڵی گرنگی ڕادیۆ کۆمەڵایەتییەکان لە مەغریب دەکاتەوە کە ئەم میدیایانە وەک پردێکی پەیوەندی لە نێوان چالاکوانانی مەدەنی و کۆمەڵگەدا کاردەکەن و ڕۆڵێکی بەرچاو لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و هەڵاواردن دژی ژنان دەگێڕن
-
"نەوەیەکی هۆشیار زامنی داهاتوویەکی ئازادە"
خەولە محەمەد، ئەندامی ئیدارەی قوتابخانەی حەسەکه جەختی لەوه کردەوه که سیستمی پەروەردە و فێربوون زۆر گرنگه چونکه له ڕێگەوە تاک و کۆمەڵگەی هۆشیار دروست دەبێت و وتی ئامانجیان ئامادەکردنی نەەوەیکی زانا به فەلسەفەیەکی دروسته.
-
ژنانی ڕانیە: پێویستە دژی داگیرکارییەکان هەڵوێستمان هەبێت
ژنانی شارۆچکەی ڕانیە ئیدانەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان دەکەن و ڕایدەگەیەنن، ئامانجی دەوڵەتی تورک لەو هێرشانەی، داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستان و پێویستە خەڵک و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەدژی بووەستنەوە.
-
کۆنگرەی ١٠یەمی پەیەدە لە شاری حەسەکە دەستی پێکرد
کۆنگرەی ١٠یەمی پەیەدە لە شاری حەسەکە، کە لە ٢١ ساڵەی دامەزراندنی ئەو حزبە دەستیپێکرد، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، واتە ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ی ئەیلوول بەردەوام دەبێت.
-
لەو قووبەیەی داعش زیانی پێگەیاند جەژنی جەمایی بەڕێوەچوو
ژنانی ئێزدی کە بەشداری جەژنی جەمایی هەسن مامیان کردووە، ڕایانگەیاند کە پیرۆزترین شت بۆ ئەوان داب و نەریتی خۆیانە و تا کۆتایی ڕێوڕەسمە ئاینییەکانیان ئەنجام دەدەن.
-
منداڵانی کرێکار لە کرمانشان؛ هەژاری، مەترسی، توندوتیژی
قەیرانی منداڵان لە کرماشان گەیشتووەتە لوتکە، لە کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی تا بارودۆخی سەختی تەندروستی و سەلامەتی، هەزاران منداڵ ڕۆژانە ڕووبەڕووی سەختی و توندوتیژی دەبنەوە لە شوێنی کاردا.
-
"منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم ڕووبەڕووی هەراسان و توندوتیژی دەبنەوە"
منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستاندا بە بارودۆخێکی خراپدا گوزەر دەکەن، خێزانەکان بەدەست نەبوونی سەنتەرەکانەوە دەناڵێنن و دایکێکیش دەڵێت: چادرێک بۆ چارەسەر و ڕاهێنانی منداڵەکانمان هەڵبدەن، ڕازی دەبین.
-
ژنانی ڕانیە: دەوڵەتی تورکیا ئامانجی زیندووکردنەوەی خەلافەتی عوسمانییە
ژنانی ڕانیە لە بەرامبەر هێرش و لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورکیا هەڵوێستی خۆیان خستەڕوو، ڕایانگەیاند، دەوڵەتی تورکیا لە نێوان ئەو چەکدارانەی که هێناویەتی بە بەشێکی زۆرییان داعشن، دەیەوێت بە تەواوی داعش زیندوو بکاتەوە لە باشووری کوردستان.