ژنانی زیندانی فەڵەستینی ڕووبەڕووی ئازاردانی سێکسی و پشتگوێخستنی پزیشکی دەبنەوە

ژنانی زیندانی فەڵەستین لە زیندانەکانی ئیسڕائیلدا ڕووبەڕووی بارودۆخی قورسی دەستبەسەرکردن دەبنەوە کە تێیدا ، لە سایەی نەبوونی چاودێری ڕاستەوخۆی نێودەوڵەتیدا، نەخۆشییەکانی پێست، فەرامۆشکردنی پزیشکی و گۆشەگیرکردن قورست دەبێت.

نەغەم کەراجە

 

فەڵەستین - لە ژووری تەنگەبەردا کە بێبەشن لە مەرجەکانی خاوێنی و هەواگۆڕکێ، لەنێوان ئەو دیارانەی کە تێیدا گۆشەگیرکردن لە جیهانی دەرەوە درێژە دەکێشێت، ژنانی زیندانی فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا ڕووبەڕووی ڕاستیەکی تەندروستی و مرۆیی دەبنەوە کە ڕۆژ بە ڕۆژ قورست دەبێت؛ بۆیە سەرەڕای ئەو سنووردارکردنانەی کە بەسەر سەردان و پەیوەندیکردن لەگەڵ خێزانەکاندا سەپێنراون، سکاڵاکان لەبارەی بڵابوونەوەی نەخۆشییە پێستییەکان، کەمیی کەرەستەکانی خاوێنی و چارەسەر، تێکچوونی بارودۆخی ژیان لە ناو زیندانی "دامون" کە زۆربەی ژنە زیندانییە فەڵەستیەکان تێیدا دەژین.

 

ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییەی فەڵەستین ئاماژە بەوە دەکەن، کە حاڵەتی ئیسکی لە نێو زیندانییە ژنەکاندا دەستنیشان کراوە، لە کاتێکدا ڕاپۆرتەکانی دیکە باس لە تووشبوون بە خوران و پەڵە و گۆڕانی پێست دەکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەوترێت ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی هەوکردنەکە دەکات، لەوانە شێداری و خراپی هەواگۆڕکێ و نەبوونی جل و بەرگی پاک، یانەی زیندانیانی فەڵەستینی بڵاویکردەوە کە لانیکەم ١٠ حاڵەتی تووشبوون بە ئیسکی لە نێو زیندانیانی ژن لە "دامون" کە نزیکەی لە٩٠٪ی زیندانی ژنی تێدایە، دەستنیشان کراوە.

 

کێشەکە تەنها لە خودی نەخۆشییەکەدا نییە؛ بەڵکو ترسی گەورە لە توانای ژنە زیندانییەکەندایە بۆ بەدەستهێنانی دەستنیشانکردن، چارەسەر و خۆپاراستن، هەروەها وەڵامدەرەوەی پزیشکی لە هەندێک حاڵەتدا سنووردار بووە بۆ پشکنین، بێ دابینکردنی دەرمانی پێویست، لە کاتێکدا ژنە زیندانییەکان، بەپێی ڕاپۆرتە دادپەروەرییەکان، بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی کەمیی جلوبەرگ، کەرەستەکانی خاوێنی و پێداویستییە کەسییە سەرەتاییەکان.

 

لە حوزەیران ٢٠٢٦، دەستەی کاروباری زیندانییەکان و ئازادکراوەکان، لە دوا سەردانی پارێزەرەکەی بۆ زیندانی "دامون"، ڕایگەیاند، کە ٨٧ ژنی زیندانیکراو لەوێ دەستبەسەر بوون، نزیکەی سێیەکی ژنە زیندانەییەکان بە بێ تۆمەت بە دەستبەسەرکراوی کارگێڕی ماونەتەوە، لە کاتێکدا باس لە بارودۆخی قورسی دەستبەسەرکردن و قەرەباڵغی و کێشەکانی تایبەت بە مافە سەرەتاییەکان کرد.

 

لە ئابیدا، دەستەکە لە پارێزەرێکەوە کە سەردانی زیندانەکەی کردووە، وتەی نوێی لەبارەی خراپبوونی بارودۆخی زیندانیانیان گواستەوە؛ لەوانە سکاڵای ژنە زیندانەستەکە کە دەناڵێنێت بە دەست دڕانی بەستەری شان و تێکچوونی ڕژێنی دەرقی و ”فتق”ی لە ماسولکەکانی سکدا، لەگەڵ وتەیەکی تر کە باس لە خراپی خۆراک و کورتی ماوەی خۆشۆردن دەکات بە جۆرێک کە هەندێک لە ژنە زیندانەییەکان ناتوانن بە شێوەیەکی پێویست گرماو بەکاربهێنن، مەترسی ئەم بارودۆخانە زیاتر دەبێت کاتێک باس لە نەخۆشییە گوازراوەکان دەبێت.

 

تێکچوونی تەندروستی لەو گۆشەگیرییە جیادابڕاو نییە کە ژنە زیندانەییەکان تێیدا دەژین، چونکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ـەوە، خاچی سووری نێودەوڵەتی نەیتوانیوە سەردانی هیچ زیندانیکراوێکی فەڵەستینی بکات لە شوێنەکانی دەستبەسەرکردنی ئیسڕائیلدا، بەپێی ئەوەی کە خودی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور پشتڕاستی دەکاتەوە هەروەها بەردەوام بووە لە داواکردن لە دەسەڵاتداران کە ڕێگەی پێ بدەن بگاتە زیندانیکراوان و سەردانەکان دەستپێبکاتەوە.

 

دەستدرێژی و پێشێلکارییەکی ڕەگەزی

نەسرین ئەبو عومەر، چالاكوانی ژنان وتی: کە دۆزی ژنە زیندانییەکان دەبێت لە پێشەنگی بایەخی نیشتمانی و نێودەوڵەتیدا بمێنێتەوە، ئاماژەی بەو وتانە دەکات کە دەگەن لەبارەی بێبەشکردنیان لە جلوبەرگ، خۆراک و چارەسەر،  ئەوەی بە هەڵسوکەوتی بێڕێزی، دەستدرێژی و پێشێلکارییەکی ڕەگەزی لە ناو زیندانەکاندا ناوی دەبات.

 

نەسرین ئەبو عومەر، وتی: ژنە زیندانییەکان ڕووبەڕووی گۆشەگیرییەکی قورس دەبنەوە لە خێزانەکانیان و جیهانی دەرەوە، داوای دروستکردنی لیژنەیەکی نێودەوڵەتی دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لەو سکاڵایانەی کە پەیوەندیدارن بە پێشێلکارییە سێکسییەکان و ئەو هەڵسوکەوتەی کە ژنە فەڵەستینەییەکان لە ناو زیندانەکاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە، و ئەوەی کە ڕوودەدات دەبێت دوور نەبێت لە چاودێری نێودەوڵەتی، داوا لە دامەزراوەکانی ژنانی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ جولە بە مەبەستی پاراستنی ژنە زیندانییەکان و لێپێچینەوە لە بەرپرسانی پێشێلکارییەکان.

 

یاسای نێودەوڵەتی چی دەڵێت؟

یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی ئەو کەسانەی کە لە بارودۆخی جەنگدا دەستبەسەرکراون بەبێ پاراستن جێناهێڵێت، ماددەی ٧٦ی هاوپەیمانی چوارەمی جنێڤ دیاری دەکات کە زیندانییەکان دەبێت چێژ لە بارودۆخی خۆراک و خاوێنی وەرگرن کە پاراستنی تەندروستییان دابین بکات، لەگەڵ ئەو چاودێرییە پزیشکییە وەرگرن کە بارودۆخی تەندروستییان داوای دەکات، هەروەها هەمان ماددە باس لە مافی زیندانییان دەکات بۆ سەردانیکردنی نوێنەرانی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور، بەپێی بڕگە پەیوەندیدارەکانی ناو هووپەیمانییە.

 

پرسەکە لە مافی چارەسەر تێدەپەڕێت بۆ بنەمایەکی سەرەکی کە بریتییە لە پاراستنی کەرامەتی مرۆیی زیندانیکراو، چونکە بێبەشکردنی ژنێکی نەخۆش لە چارەسەری پێویست، هێشتنەوەی لە بارودۆخێکی تەندروستیدا کە ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشییەکی گوازراو زیاد دەکات، ناتوانرێت مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت وەک تەنها کەمییەک لە خزمەتگوزارییەکان،  بەپێی سروشتی ڕووداوەکان، مەبەست، دەوروبەر، بەڵگە بەردەستەکان، پێشێلکارییەک پێکبێنێت بۆ پابەندبوونەکانی دەسەڵاتی داگیرکەر بەپێی یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی.

 

بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە توندوتیژی سێکسی، ئەشکەنجەدان، و هەڵسوکەوتی نامرۆییەوە هەیە، ڕەهەندێکی یاسایی مەترسیدارتر بەدەست دەهێنێت، سیستمی بنەڕەتی ڕۆما بۆ دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی لەنێو ئەو کردارانەدا دەخاتە ڕوو کە ڕەنگە تاوانی دژ بە مرۆایەتی پێکبێنن ئەگەر لە چوارچێوەی هێرشێکی بەرفراوان یان سیستماتیکدا دژ بە دانیشتووانی مەدەنی ئەنجام بدرێن، زیندانیکردن یان بێبەشکردنی توند لە ئازادی بە پێچەوانەی بنەما بنەڕەتییەکانی یاسای نێودەوڵەتی، ئەشکەنجەدان، توندوتیژی سێکسی، چەوساندنەوە، هەروەها کردارە نامرۆییەکان کە ئازارێکی توند یان زیانێکی مەترسیدار بۆ تەندروستی جەستەیی یان دەروونی دروست دەکەن.

 

نەسرین ئەبو عومەر دەبینێت کە مەترسی ئەوەی ژنە زیندانییەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە تەنها لە تووشبوون بە نەخۆشییە پێستییەکاندا نییە، بەڵکو لەو ماوەیەوە ژنە زیندانییەکان لە ناو ژینگەیەکی داخراودا کە تێیدا سەختی حاڵەتە تووشبووەکان گۆشەگیر بکرێن یان دابینکردنی کەرەستەکانی خۆپاراستن و چارەسەر بۆ هەموو زیندانییەکان مسۆگەر بکرێت، وتی: بڵابوونەوەی نەخۆشییەکی گوازراو لەنێوان ژنە زیندانییەکاندا دەبێت هۆشداریدانێکی تەندروستی بێت کە داوای دەستوەردانی بەپەلە دەکات؛ چونکە بەردەوامبوونی هەمان بارودۆخ واتای ئەوەیە کە بازنەی نەخۆشییەکە فراوانتر دەبێت، لە کاتێکدا ژنە زیندانییەکە توانای نییە شوێنەکە جێبهێڵێت یان ئەو چارەسەرە بەدەستبهێنێت کە پێویستییەتی بە ئیرادەی هەیە، ئەمەش بەرپرسیارێتی لایەنی دەستبەسەرکردن دوو هێندە دەکات لە دابینکردنی چاودێری و پاراستنی تەندروستیدا.

 

ئاماژە بەوە دەکات، کە ئازاری ژنە زیندانییەکان لە سنووری جەستەدا ڕاناوەستێت، گۆشەگیری درێژخایەن لە خێزان  نەبوونی پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوە شوێنەوارێکی دەروونی قووڵ لەسەر ژنە زیندانییەکان جێدەهێڵێت.

 

دووپاتیکردەوە، کە دایک، منداڵای کچ، هاوژین کە چەند مانگ و ساڵێک لە پشت مێزی دادگا بەڕێ دەکات بە بێ ئەوەی بزانێت چی بەسەر خێزانەکەیدا دێت، بتوانێت دڵنیابێتەوە لە منداڵ و کەسایەتییەکانی، شێوازێکی تری سزادان دەژێت کە تێپەڕ دەبێت بەسەر لەدەستدانی خودی ئازادیدا،پاراستنی ژنە زیندانییەکان دەبێت مافیان لە تەندروستی، پارێزراوی دەروونی و پەیوەندیکردن بە خێزانەکانیانەوە لەخۆ بگرێت، چونکە زیندانیکردن واتای هەڵوەشاندنەوەی مافە مرۆییە سەرەتاییەکانی ژن نییە.

 

لە سایەی بەردەوامبوونی نەبوونی سەردانە ڕاستەوخۆ نێودەوڵەتییەکاندا، پرسیارەکان بە هەڵواسراوی دەمێننەوە: کێ چاودێری تەندروستی ژنە زیندانییەکان دەکات؟ کێ مسۆگەری دەستکەوتنی چارەسەری نەخۆشەکە دەکات؟ کێ لێکۆڵینەوە لەو سکاڵایانە دەکات کە پەیوەندیدارن بە بێڕێزی، توندوتیژی و پێشێلکارییە سێکسییەکان؟ لە هەمووی گرنگتر، کێ مسۆگەر دەکات کە بێدەنگی لەسەر ئەم بارودۆخانە نەبێتە پەردەیەک بۆ بەردەوامبوونیان؟