ئامارە شۆککەرەکان زەنگی ئاگادارکردنەوەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تاوانەکان لە جەزائیر لێدەدات
تاوان لە جەزائیر ئیتر تەنها ڕفتارێکی لادەر نییە، بەڵکو بەپێی خوێندنەوەیەکی دەروونی، بووەتە ڕەنگدانەوەی قەیرانی قوڵتر کە گەنجان پێیدا تێپەڕ دەبن لە بێکاری، پەراوێزخستن و تێکچوونی بەهاکان، کە ئەمەش وا دەکات ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی لە ناوخۆوە دەست پێبکات.
ڕابیعە خورەیس
جەزائیر ـ لەم دواییانەدا کێشەکانی توندوتیژی و دەستدرێژی لە شەقامەکانی جەزائیردا ڕوویان لە زیادبوون کردووە، تاوەکو بوونەتە یەکێک لەو نیگەرانییانەی کە ئارامی گشتی تێکدەدەن، دوای ئەوەی هەندێک لە شوێنە گشتییەکان بوونە شانۆیەک بۆ گفتوگۆ و ڕەفتارێک کە زۆر جار بە لێکەوتەی سەخت و دڵتەزێن کۆتایی دێن ئەم گۆڕانکارییە ڕەفتارییەی کە کۆمەڵگە بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمڕۆ داوای هەڵوێستێکی جددی دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی، کارکردن لەپێناو بەهێزکردنەوەی بەهاکانی گفتوگۆ و لێبوردەیی بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و پارێزراوی بۆ کەشی گشتی.
سەرەڕای ڕێکارە توندە سزادانەکان کە یاسادانەری جەزائیر دایاونەتە بەر بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی تاوانەکان، بەڵام دۆخی مەیدانی لە کاتژمێرەکاندا ڕووداوی دەستدرێژی مەترسیدار ئاشکرا دەکات کە گیان لەدەستدان بەدوای خۆیدا دەهێنن، ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە ئەم تاوانانە ئیتر سنوردار نیین بە شارێکی دیاریکراوەوە، بەڵکو بوونەتە هۆی ئەوەی شارگەلێک بگرێتەوە کە لە پێشتردا لە ئارامیدا دەژیان و دوور بوون لەم ڕەفتارە نامۆیانەی سەر کۆمەڵگە.
کارەساتی شۆککەر
ئەم پەرەسەندنانە لە سنووری پێناسەی تیۆریدا ناوەستن، بەڵکو ڕووداوی مەیدانی بەرجەستە دەیانگیڕنەوە، دیارترین بەڵگە لەسەر ئەوە ئەو کەیسە تیژەیە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پێشەنگی ڕووداوەکانی گرت، کە لە شارۆچکەی "سوەیدانیە" ڕوویدا و تێیدا گەنجێک لە تەمەنی گەنجێتیدا (١٨ ساڵ) بووە قوربانی، ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە تاوانەکە لەلایەن منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵەوە ئەنجامدراوە کە لە هەمان گەڕەک بووە، بەهۆی گفتوگۆیەکی زارەکی کە گاڵتەجاڕی بێڕێزیکردنی تاوانبارەکە بە سەرنەکەوتنی قوربانییەکە لە تاقیکردنەوەی بڕوانامەی بەکالۆریۆس.
هێشتا دەنگی ئەم تاوانە کپ نەبووبوو کە نەخشەی توندوتیژی شارستانی لە پایتەخت تاوانێکی تری لە گەڕەکی "مەدینە" تۆمار کرد کاتێک گەڕەکەكە بەهۆی کارەساتێکی هاوشێوەوە وروژێنرا، کە گەنجێک لە قۆناغی سەرەتایی تەمەنیدا (١٨ ساڵ) کوژرا، ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە تاوانەکە لەلایەن منداڵێکەوەیە کە تەمەنی ١٣ ساڵە و خەڵکی هەمان گەڕەک بووە، بەهۆی شەڕێکی زارەکییەوە کە لە ئەنجامی گاڵتەکردن بە تاوانبارەکە بە شکستی قوربانییەکە لە تاقیکردنەوەی بەکالۆریۆسدا دروستبووە.
ژن لە پێشەنگی دیمەنەکەدایە وەک زەرەرمەندترین چین بەرامبەر بە تاڵی ئەم تاوانکارییە، جا چ وەک زیانبەرکەوتووی ڕاستەوخۆی دەستدرێژییەکان کە بوونە هۆی کوشتن یان ئەشکەنجەدان لەناو کەشی گشتی و تایبەتەکاندا، لایەنێک کە قورسایی لێکەوتە دەروونی و کۆمەڵایەتییە سەختەکان هەڵدەگرێت.
تاوانە کارەساتبارەکەی کە شاری بڵیدا لە نزیک پایتەخت لە سەرەتای مانگی تەمووزی ڕابردوودا بەخۆیەوە بینی، دڵنیایی دایە سەر ئەم دۆخە ئازاربەخشە کاتێک "عەمور. س" ژیانی خۆی کردە زیانبەرکەوتووی بۆ ئەم گۆڕانکارییە لە ڕەفتاری کۆمەڵایەتیدا، دوای ئەوەی کۆچی دوایی کرد بەهۆی سووتانی سەختەوە وەک دەرئەنجامی دەستدرێژییەکی دڕندانە کە تووشی بوو، کاتێک هاوژینەکەی نەوتی سپی کردە سەر جەستەی و ئاگرتێبەردار لەبەردەم منداڵە کچە هەشت ساڵانەکەیاندا.
منداڵان بەشێکی زۆر و ئازانبەخش لەم تاوانانەیان بەرکەوتووە، ڕەنگە توندترین و سەیرترین ئەم وێنانە بۆ کۆمەڵگەکەمان، ئەوە بێت کە پارێزگای وادی لەم دواییانەدا کارەساتێکی تۆقێنەری بەخۆیەوە بینی کە دڵەکانی قروژاند؛ کاتێک منداڵێکی کچی بێتاوان بە ناوی "فەزیلە" تەمەن پێنج ساڵ، کە لە باخچەی ساوایان دەیخوند و خۆی بۆ چوونە قوتابخانەی سەرەتایی ئامادە دەکرد، دوای ئەوەی لێدانی زۆری بە چەکی سپی بەرکەوت کە کۆتایی بە ژیانی هێنا لەسەر دەستی باوکی، ئەو کەسەی کە دەبوو سەرچاوەی ئارامی و پاراستن بێت بوو بە هۆی گیانلەدەستدانی کارەساتبارانەی.
وێنەی ئاماری تاوان هێشتا بە ڕێژەیەک لە ناڕوونی دەور دراوە، لە سایەی نەبوونی ڕووپێوی ژمارەیی خولگەیی کە لەلایەن دەسەڵاتە فەرمییەکانەوە دەربارەی ڕێژەی تاوان و گەشەسەندنی بڵاو ببنەوە، لەم چوارچێوەیەدا، بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی لە جەندرمەی نیشتمانی ئاشکرای کرد، کە ٧٨٧ هەزارو ١٤٢ کرداری تاوانکاری لە ساڵی ٢٠٢٣ تۆمار کراون، کە ٨٠١هەزارو ٢٩٢ کەس تێیدا تێوەگلاون، و ٣٨ هەزار و ٧٢٨ کەسیان لە زینداندان.
دەستدرێژییە ئاراستەکراوەکان دژی کەسەکان ڕێژەی لە ٧٪ی کۆی تاوانەکانی یاسای گشتیان پێکهێناوە، کە ٢٩ هەزار و ٨٨٦ حاڵەتی دەستدرێژی و هەڕەشە، هەشت هەزار و ٩٣٣ کرداری تایبەت بە قسەی ناشرین و بێڕێزییە، جگە لە شەش هەزار و ٨٣٧دەستدرێژی ڕاستەوخۆ کە پارێزراوی جەستەیی تاکەکانی کردبووە ئامانج.
کاتێک توندوتیژی دەبێتە "ناسنامە" و "زمانی پەیوەندی"
لە خوێندنەوەیەکی دەروونی بۆ ئەم گۆڕانکارییانە، ریم بن بعيش، شارەزای دەروونی وتی: ئیمە لەبەردەم شێوازێکی نویداین لە لادان، کە سنووری پاڵنەرە مادییە سەردەمییەکان تێدەپەڕێنێت، گەنجی تەمەن ١٧ ساڵ، کە لەژێر باری "بۆشایی سیستماتیکی" لە ژینگەیەکی پەراوێزخراودا دەژیت، تەنها بەهۆی پێویستی مادییەوە پەنا بۆ تاوان نابات، بەڵکو ڕەنگە تیایدا ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ گەڕان بەدوای "ناسنامەیەکی جێگرەوە" کە هەست بە ناسینەوە و پەیوەندیکردن پێببەخشێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە کاتێک چەکی سپی هەڵدەکێشێت، پارە نادزێت، بەڵکو دەست بەسەر ئەو شکۆ و دانپێدانانەدا دەگرێت کە دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان، وەک بنەماڵە و دەوڵەت، نەیانتوانیوە دابینی بکەن، بەجۆرێک کە لێرەدا توندوتیژی دەبێتە دوکتورینێکی دەروونی و زمانێکی جێگرەوە بۆ پەیوەندیکردن بە نەوەیەک کە بەدەست دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە دەناڵێنێت.
لە لایەنی دەروونییەوە، ریم بن بلعيش پەیوەندی دەدات لە نێوان گەشەسەندنی تاوان و دابەزینی تەمەنی تێوەگلاوەکان تیایدا لەگەڵ قەیرانی "پێگەیشتنی بچووککراوە"، کە تێیدا ڕەفتاری تووندوتیژانە لە کردارێکی تاکەکەسییەوە دەگۆڕێت بۆ ڕەفتارێکی بەکۆمەڵ کە پێویستی بە ناسنامە و دانیپێدانان زیاد دەکات، هەروەها "دیجیتاڵکاری زۆر" بەشدارە لە خێرابوونی وێنەکێشانی ڕەفتاری لە ڕێگەی پیشاندانی نموونەی توندوتیژ، کە هەندێکیان پاڵ دەنێت بۆ گەڕان بەدوای پێگە و هێز بە ڕێگای خێرا لە جیاتی ڕێچکە پەروەردەییە هەنگاو بە هەنگاوەکان.
پەیوەندی توندی نێوان گەنجەکان و توندوتیژی ڕوون دەکاتەوە بەوەی کە "بونیادێکی کولتوورییە" و نەک ناچاربوونێکی بایۆلۆژی، چونکە کۆمەڵگە هێزی مادی پیرۆز دەکات وەک بەڵگەیەک لەسەر پیاوەتی، کاتێک کەناڵەکانی سەلماندنی خۆی ڕەوا لەبەردەم گەنجدا دادەخرێن، پەنا دەباتە بەر "تووندوتیژی پیاو سالاری" وەک ئامرازێکی بەرگری قەرەبووکەرەوە، بەو شێوەیە توندوتیژی دەبێتە تەنها "پەردەیەکی دەروونی" یاخود "ماکیاژێک" کە لە پشتییەوە هەستی توند بە کەمی، بچووکبوونەوە، شکستی کۆمەڵایەتی دەشارێتەوە.
ریم بن بلعيش لە شیکردنەوەکەیدا بۆ سیستەمی هۆکاری توندوتیژی بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەی ئاماژە بە کێشەی "تێکچوونی خێزان و نەبوونی چاودێری" بکات، وتی: جیابوونەوە خۆی لە خۆیدا بڕیارێکی پێشوەختە نییە بۆ لادان، بەڵکو "بشێوی بەهای" کە بەدوایدا دێت کارەساتی ڕاستەقینەیە، نەبوونی نموونەی باوکانە خێزان لە "دامەزراوەی کۆنتڕۆڵ" کۆمەڵایەتییەوە دەگۆڕێت بۆ "دامەزراوەی پەروێزخراو"، کە ئەمەش گەنج یان منداڵ بەجێدەهێڵێت کە مەترسی لەسەرە لە وەرگرتنی "باوکی جێگرەوە" کە لە شەقامدا یان هاوڕێ خراپەکاندا خۆی دەبینێتەوە.
لە هەمان چوارچێوەی دەروونی، ناوی دەنێت "سوڕی توندوتیژی: قوربانییەکە دەگۆڕێت بۆ بکوژ، بە جۆرێک کە گەورەبوون لە ژینگەیەکی پێشێلکاردا منداڵ بە شێوەیەکی خۆکارانە بەرنامەریز دەکات لەسەر باوەڕێک کە "هێز تەنها چارەسەرە"، کاتێک ئەم منداڵە گەورە دەبێت، بێتوانا دەبێت لە دۆزینەوەی زمانێک بۆ گفتوگۆ چونکە دەبینێت جیهان لەبەردەم دوو بژاردەدا دەوەستێت کە سێیەمیان نییە، "سەرکردە" یان "لێدراو"، بۆ ئەوەی تاوان لە هۆشیدا ببێتە تەنها "پێشوەختەیی بۆ دەستدرێژی" بۆ پاراستنی خۆی لە هەڕەشەی هەمیشەیی دەوروبەری.
بەرەو ئاسایشی دەروونی و ستراتیژێکی نیشتمانی خۆپارێزی
و لەبەردەم ئەم دەستنیشانکردنەدا، ریم بن بلعيش جەخت لەسەر پێویستی بەدیهێنانی "ئاسایشی دەروونی" دەکاتەوە، بە پێویستی دەزانێت کە جەزائیر پێویستییەکی زۆری بە سوپایەک لە پسپۆڕان هەیە، چونکە نزیکبوونەوەی ئەمنی زۆردار بە تەنها ڕاستییەکی زانستی پشتگوێ دەخات کە "تاوان لە ناوخۆوە دەست پێدەکات"، زۆرێک لەو گەنجە تێوەگلاوانە لە ڕاستیدا "نەخۆشن بە شۆکە دەروونییەکانیان" و نەک تەنها تاوانبار، بەڵام نەبوونی پسپۆڕ لە دامەزراوە پەروەردەییەکان و گەڕەکە پەراوێزخراوەکان ئەوانی بەجێهێشت کە ڕووبەڕووی شۆکەکانیان ببنەوە بە تەنهایی.
لەوێوە، داوا دەکات بۆ کارپێکردنی ڕۆڵی "پسپۆڕی دەروونی مەیدانی" وەک هێڵی بەرگری یەکەم کە نیشانەکانی لادان وەک ئاراستەی توندوتیژی و خەمۆکی پێش ڕوودانی تاوان ئاشکرا دەکات، لەگەڵ ڕاهێنانی گەنجان لەسەر "بەڕێوەبردنی تووڕەیی.
جەختی لەوە کردەوە، کە لەسەر ناچاری "شکاندنی پەڵەی کۆمەڵایەتی" بە گواستنەوە لە تێڕوانینی "پسپۆڕ بۆ تێکچووەکان" بۆ "پسپۆڕ وەک توخمێک بۆ کوالێتی ژیان"، لە ڕێگەی دابینکردنی ناوەندی گوێگرتن و ئاراستەکردن لە هەموو شارەوانییەکدا بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێیەکانی توندوتیژی.
خوێندنەوە دەروونییەکە کۆتایی دێت بە کێشکردنی هێڵەکانی "ستراتیژێکی نیشتمانی خۆپارێزی" کە تێپەڕ دەبێت بەسەر نزیکبوونەوەی زۆردار کە تەنها "کاریگەری" چارەسەر دەکات و نەک "هۆکار"، ئەم دیدگایە لە سێ کۆڵەکەدا کۆ دەبێتەوە: "ئاسایشی پێشوەختە" بە دیاریکردنی ناوچەکانی وازهێنان لە خوێندن و چڕکردنەوەی بەرنامە ئاراستەکراوەکانیان، "کارپێکردنی ڕۆڵی گەنجان" بە گۆڕینی ناوەندی گەنجان بۆ سەنتەری ڕاهێنان لەسەر بازرگانی و زیرەکی سۆزداری، کۆتاییان "دادپەروەری قەرەبووکەرەوە" بە گۆڕینەوەی زیندانی هەرزەکاران بە بەرنامەی ڕاهێنانی گشتگیر کە ڕێگری دەکات لە دروستبوونی تاوانباری توند لەناو دامەزراوە سزادارەکاندا.
لە کۆتای قسەکانیدا، ریم بن بلعيش وتی: جەزائیر ئەمڕۆ پێویستییەکی زۆری بە پردی درێژکراو هەیە کە دووبارە تێکەڵاوبوونەوەی گەنجان بەدەستبهێنێتەوە لە ڕێگەی ئاسایشی دەروونی و دەرفەتی ڕاستەقینە کە باوەڕیان بە نیشتمان و داهاتوو دەگەڕێنێتەوە.