لە سودانەوە بۆ غەززە... ئاوارەیەک بە تەنها لەگەڵ منداڵەکەیدا ڕووبەڕووی ترس و برسیەتی دەبێتەوە
لە نێوان ململانێی سودان و شەڕی غەززە، ئیسلام بلیسی دووجار ئاوارەبوو، لەو ماوەیەدا ماڵ و ئەندامانی خێزانەکەی لەدەستدا، بە تەنها ڕووبەڕووی برسێتی و ترس بووەوە، لە کاتێکدا ئەمڕۆ لەگەڵ منداڵەکەیدا لە نێوان بارودۆخێکی سەختی مرۆڤایەتیدا خەبات دەکات.
ڕەفیف ئیسلیم
فەڵەستین ـ ئیسلام بلیسی لە ململانێی سودانەوە ئاوارە بوو بۆ فەڵەستین و تەنها چەند هەفتەیەکی کەمی پێچوو تاوەکو جەنگی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستپێکرد، بۆ ئەوەی خۆی ببینێتەوە کە لە نێوان چەکوشی سودان و سەنەوی غەززەدا گیری خواردووە.
ئیسلام بلیسس نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر گەشتێکی بۆ سودان کرد بۆ ئەوەی لەوێ نیشتەجێ بێت، کاتێک ململانێکان سەریهەڵدا، باڵیۆزخانەی فەڵەستین بڕیاریدا دیپۆڕتیان بکاتەوە بۆ فەلەستین، بەڵام هاوژینەکەی پێی باشتر بوو لە میسر بمێنێتەوە و ناردی بۆ فەڵەستین کە لە مانگەکانی سەرەتای دووگیانیدا بوو، بۆ ئەوەی ماوەیەک لەگەڵ خێزانەکەی بەسەر ببات.
دوای چەند هەفتەیەکی کەم جەنگی غەززە سەریهەڵدا و دانیشتووان ئاوارەبوون بۆ شاری ڕەفح لە باشووری کەرتی غەززە لە فەڵەستین، ئەو شارەی کە بە شوێنی نیشتەجێبوونی دایکەکە دادەنرێت بۆ خۆی و خێزانەکەی، وتی: بەداخەوە دوای چەند مانگێک فەرمانی چۆڵکردنی تەواوەتی پێدرا و ئەو و منداڵەکەی بە تەنها جێهێشت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی بارودۆخی سەخت ببنەوە، لەوانە مردنی باوک و براکەی لە کاتی شەڕدا و ئەو برسێتییەی کە بۆ ماوەی شەش مانگ لەسەریەک بەردەوام بوو.

ئیسلام بلیسی دایکێک بوو کە بێهیوای نەدەناسی، بڕیاریدا بڕوات بۆ ناوەندەکانی هاوکاری لە ڕەفح بە دیاریکراوی ناوچەی شوکە بۆ ئەوەی شیر و پێداویستی بۆ منداڵەکەی و هەندێک خۆراک بۆ هەردووکیان بەدەستبێنێت، ئاماژەی بەوەدا، کە لەو شوێنەدا مەرگی بە چاوی خۆی بینیوە و تەرمەکانی بینیوە کە دەکەونە خوارەوە تەنانەت خوێنەکەی لەسەر قتوی شیرەکە سڕیوەتەوە و ڕۆیشتووە بە دەستکەوتەکەیەوە بۆ ئەوەی منداڵەکەی شەوێک بخەوێت پاش ئەوەی برسیەتی دەستی کردبوو بە دزینی خەو لە چاوەکانی.
ڕوونیکردەوە، جەنگ لە غەززە سەختترە چونکە ئاوارەبوون ناوەستێت و "تاڤگەی خوێن"ـیش هەروەها، ئامرازە دڕندانەکان کە فەڵەستینییەکانیان پێ کوژراوە ناژمێردرێن لە سەرەتای گولـلەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە تاوەکو مووشەکەکان بە جۆرە جیاوازەکانیانەوە.
مۆڵگەیەکی نەزانراو
ئیسلام بلیسی لە کاتی شەڕی سوداندا بەدەست ئاوارەیی و ترس و برسێتی و ترس لە چارەنووسێکی نادیارەوە دەیناڵاند، بەڵام ئەو ترسانەی کە لە کەرتی غەززەدا ئەزموونی کردووە، بەراورد ناکرێن، تەواوی بلۆکی نیشتەجێبوون کرانە ئامانج و کەوتنە سەر سەری خەڵکی مەدەنی لەکاتی خەوتندا، هەروەها ئەو جۆرە برینانەی کە لە غەززە بینیویەتی جیاواز بووە لە هەر شتێک کە لە سودان بینیویەتی، بەڵام لە هەردوو وڵاتدا خەڵکی مەدەنی لە ڕووی کوشتن و ئاوارەبوون و بێ ماڵ و حاڵەوە باجەکەیان داوە.
دوو خانووەکەی لەدەستدا، یەکێکیان لە شاری ڕەفح لە باشووری کەرتی غەززە بوو، وئەوی تر لە پایتەختی سودان خەرتوم، ئێستا لە خێوەتێکدا دەژی کە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک قوماش کە لە دەوری ستوونی ئاسن دەپێچرێت ئەگەر بایەکی بەهێز هەڵبکات دەکەوێتە خوارەوە، وتی: ترسی ئەوەی هەیە وەرزی زستان بێت بەم حاڵەوە لە شوێنێکدا نییە کە گونجاو نییە بۆ نیشتەجێبوون، گیوای خواست کە ئەو ئازارە کۆتایی پێبێت و لە کەرتی غەززە دەرچن.
هەروەها لە کۆلێژی یاسا لە کەرتی غەززە دەرچوو، بەڵام بەهۆی بارودۆخەکەوە نەتتوانی دەرفەتێکی کار بدۆزێتەوە و کاروباری خۆی بەڕێوەببات بۆ ئەوەی بتوانێت خەرجی خۆی و منداڵەکەی دابین بکات بەتایبەتی لە سایەی کەمبونەوەی هاوکارییە مرۆییەکان کە دەگەنە دەست ژنان لە شاری غەززە، ئاماژەی بەوەدا، کە بەهۆی ئەو فشارە بەردەوامانە و بیرکردنەوەی زۆرەوە دەستی کردووە بە هەستکردن بە نەخۆشی جەستەیی و دەروونی بێشومار کە ڕەنگە کاتێکی زۆر پێویست بێت بۆ ئەوەی چاکببێتەوە.