هەموو ڕۆژێک شەڕێکی نوێ... ژنێکی فەڵەستینی بۆ دابینکردنی خۆراک و دەرمان بۆ منداڵەکانی خەبات دەکات
دوای لەدەستدانی هاوژینەکەی لەبەردەم چاویدا و ناچاربوون لەگەڵ چوار منداڵەکەیدا ئاوارەبێت، نیهاد ئەبو سەڵاح خۆی بەتەنها بینیەوە کە ڕووبەڕووی برسێتی و نەخۆشی و ئاوارەبوون بووەتەوەو منداڵەکانیشی تووشی بەدخۆراکی بوون.
نەغەم کەراجە
فەڵەستین- هەزاران خێزانی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە لە دۆخێکی مرۆیی ترسناکدا دەژین، کە کاردانەوەکانی ئاوارەبوون و لەدەستدانی بژێوی ژیانیان بەهۆی کەمی خۆراک و دابەزینی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و نەبوونی ئاسایشەوە ئاڵۆزتر دەبێت، لە کاتێکدا دایکان هەوڵی پاراستنی منداڵەکانیان دەدەن لە مەترسییەکانی شەڕ، سادەترین پێداویستییەکانی ڕۆژانە وەک خۆراک و ئاو و دەرمان دەبنە شەڕێکی نوێ بۆ مانەوە.
نیهاد ئەبو سەڵاح تەمەن٣٢ ساڵ لەگەڵ چوار منداڵەکەی تەنها بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕا بۆ ئەوەی لە مردن ڕزگاری بێت، بەڵام ئاوارەبوونی لە باکووری غەززەی فەڵەستین، بەسەر تەرمی ئازیزانیدا بوو، هاوژینەکەی و چەند ئەندامێکی خێزانەکەی لە کاتی گەڕانەوەیان لە بەخاک سپاردنی کەسوکاریان لەبەرچاوی گیانی لەدەستدا، هاوکات هێزەکانی ئیسرائیل گەمارۆی ناوچەکەیان دا و تەقەیان لە خەڵکی ئاوارەکان کرد، لە ساتێکدا کە هیچ بژاردەیەکی نەبوو جگە لە هەڵاتن، ناچار بوو منداڵەکانی هەڵبگرێت و بەسەریاندا بڕوات، لە ژێر تەقەدا بەردەوام بوو لە گەڕان بەدوای پارێزراویدا.
کاتی ماتەمینی و فرمێسک نەبوو، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە سەرووی پەناگەی "بیت حانون"ەوە دەسوڕانەوە و چاودێری جوڵەی ئاوارەبووانیان دەکرد، هەر وەستانێک دەیتوانی هەڵهاتنەکەیان بکاتە مردنێکی تر، وتی: دەمتوانی تەرمی هاوژینوەکەم و دایک و باوکی و خوشک و براکانی لەبەردەممدا ببینم، بەڵام نەمتوانی بوەستم و تەنانەت بگەڕێمەوە، منداڵەکانم لەگەڵم بوون، فڕۆکەکانیش دەوریان دابووین، دەترسام ئەگەر بمێنینەوە تەقەمان لێبکەن، بەسەر تەرمەکاندا ڕۆیشتم، دەمزانی هاوژینەکەم بەجێدەهێڵم، بەڵام هەوڵی ڕزگارکردنی منداڵەکانم دەدا.

باوکێک نەماوە، بەڵام شۆکەکە ماوە
نیهاد ئەبو سەڵاح لەگەڵ منداڵەکانیدا ڕۆیشت، ئەوەێی بەجێی هێشت بەڵام ئەوانی بەجێ نەهێشت، وێنەی باوکیان کە لەسەر زەوی کەوتبوو، لە یادەوەرییەکانی ئەو چوار منداڵەدا بە چەسپاوی مابووەوە، لە کاتێکدا دایکیان بە تەنها باری پاراستنیان هەڵدەگرت، وتی: منداڵەکانم باوکیان بینی کە لەسەر زەوی کەوتووە، منیش نەمتوانی بیانپارێزم لەو دیمەنە، تەنانەت دوای ئەوەی ڕۆیشتین، ترسەکە لەگەڵیاندا مایەوە، چیتر هەستیان بە پارێزراوی نەدەکرد، هەر دەنگێک یان هێرشێک دەیانگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ساتەی باوکیان لەدەستداوە.
گواستنەوەی ئەو خێزانە بۆ باشووری کەرتی غەززە بۆ گەڕان بەدوای پارێزراویدا، سەرەتای لاپەڕەیەکی نوێی ترس بوو، چونکە هەڵکوتانە سەر پەناگەکەیان، منداڵەکان جارێکی دیکە خۆیان بینیەوە کە ڕووبەڕووی کەسانی چەکدار بوونەتەوە، ئەو تیرۆرەیان زیندوو کردەوە کە پێشتر ئەزموونیان کردبوو، بەم شێوەیە لەدەستدانی ئەوان تەنها بە مردنی باوکیان سنووردار نەبوو، بەڵکو درێژبووەوە بۆ لەدەستدانی هەستی ئاسایش، چونکە ناچار بوون ڕووبەڕووی مەترسی نوێ ببنەوە پێش ئەوەی تەنانەت دەرفەتیان هەبێت بۆ پرۆسێسکردنی زەبر و زەنگی سەرەتایی خۆیان.
گواستنەوەی باشوور هەوڵێک بوو بۆ ڕزگارکردنی ئەوەی لە خێزانەکە مابووەوە، بەڵام کۆتایی بە ئازارەکانیان نەهێنا، نیهاد ئەبو سەڵاح بوو بە تەنها بەرپرسیار لە چوار منداڵ، خۆراک و ئاو و چارەسەری پزیشکی و پاراستنیان بۆ دابین دەکرد لە بارودۆخێکدا ک کەمترین ئاستێکی سەقامگیرییان پێشکەش نەدەکرد، وتی: هیچ داهاتێکم نییە پشتی پێ ببەستم، هەندێکجار نازانم چۆن ژەمی داهاتوویان بۆ دابین دەکەم، هەروەها سەختییەکەی گەیشتە ئاستێک کە ناچار بوو مۆبایلەکەی بفرۆشێت بۆ کڕینی ئارد، مۆبایلەکەمم فرۆشت بۆ ئەوەی ئارد بۆ منداڵەکانم بکڕم، پارەم نەبوو، ناچار بووم لە نێوان هێشتنەوەی مۆبایلەکەم و خواردنی منداڵەکانمدا یەکێکیان هەڵبژێرم، بۆیە خواردنم هەڵبژارد، دایک ناتوانێت منداڵەکانی ببینێت کە برسی بێت و بڵێت من ناتوانم هیچ بکەم.
نەخۆشی ئازارەکانی خێزان زیاتر دەکات
لەناو ئەم هەلومەرجەدا، کوڕە ١٢ ساڵانەکەی بەناوی محمد ڕووبەڕووی قەیرانێکی تەندروستی بووەتەوە کە خێزانەکەی زیاتر لاواز دەکات، وتی: تووشی حاڵەتێکی دڵ بووە، تەندروستی بەرەو خراپتر دەڕوات، دەستڕاگەیشتن بە چارەسەر و بەدواداچوونی پزیشکی بەهۆی شەڕ و دابەزینی خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی سنووردار بووە، ئەمە جگە لەوەی توانای دابینکردنی چارەسەر لە کەرتی تایبەتدا نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، محەمەد پێویستی بە چارەسەرە، تەندروستیشی بەرەو خراپتر دەڕوات، بەڵام من توانای کڕینی ئەو شتانەم نییە کە پێویستی پێیەتی لە کەرتی تایبەت، بردم بۆ کلینیکەکان، بەڵام چیتر ناتوانم ئەو چاودێریەی کە پێویستی پێیەتی دەستەبەری بکەم، ئەوەی زۆر ئازارم دەدات ئەوەیە کە بزانم منداڵەکەم نەخۆشە و پارەم نییە بۆ ئەوەی چارسەری بۆ بکرم.
چوار منداڵ و بەدخۆراکی
کێشەکە بە نەخۆشی محەمەدی کوڕەکەی کۆتایی نایەت، وتی: چوار منداڵەکەی بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن، چونکە ئەستەمە خۆراکی هاوسەنگی پێویست دابین بکرێت، هەروەها ئەو یارمەتییانەی خێزانەکە وەریدەگرن بەس نین بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ژەمە خواردنانەی کە وەریدەگرن لە ئەنجامی چاوەڕوانییەکی زۆرە لە هێڵەکانی هاوکاریدا، لەکاتێکدا بەدەستهێنانی ئاو بووەتە ململانێی ڕۆژانە، نیهاد ئەبو سەڵاح بۆ خواردن لە ڕیزدا وەستاوە و خۆی گۆزی ئاوەکە هەڵدەگرێت، ناچارە هەموو ئەو ڕۆڵانە ئەنجام بدات کە خێزانەکە پێشتر هاوبەشییان دەکرد، وتی: هەندێکجار هەست دەکەم بە درێژایی ڕۆژ بەدەوریدا ڕادەکەم و بەدوای سادەترین شتەکاندا دەگەڕێم کە پێویستیان پێیەتی، لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانم ژیانێکی ئاسایییان بۆ دابین بکەم.
بێ باوکی بێ پشتیوانی
منداڵەکان باوکیان لەدەستدا، بەڵام نەبوونی دابینکەرێک بە پشتیوانی بەردەوام هاوتا نەکراوە بۆ دڵنیابوون لە تەنانەت کەمترین ئاستی سەقامگیری، نیهاد ئەبو سەڵاح وتی: هیچ سپۆنسەرێک بۆ منداڵە بێ باوکەکان وەرناگرێت، کە ڕۆژانە پێداویستیەکانیان زیاد دەکات، لەوانە خواردن و دەرمان و ئاو و شوێنی نیشتەجێبوون.
ئەو خۆی بینی کە بەرپرسیارە لە چوار منداڵ لە کاتێکدا کە دەبێ چاودێری و ئاسایشیان بۆ دابینبکات، هەروەها خێزانەکە هیچ کاتێکی خۆشگوزەرانیان نییە بیر لە داهاتوو بکەنەوە، هەموو ڕۆژێک بە هەمان پرسیار دەست پێدەکات: چۆن خۆراک دابین دەکات؟ لە کوێ دەرمانی دەست دەکەوێت؟ لە کوێ شەو بە پارێزراوی بەسەر دەبەن؟
پێشێلکارییەکی بەردەوام دژی هاوڵاتیانی مەدەنی
بۆ ئەو گەمارۆدانەکە کۆتایی نەهات کاتێک باکووری کەرتی غەززەی بەجێهێشت؛ بەڵکو شێوازەکەی گۆڕی، وتی: لە باکوور دەترسام بمانکوژن، لە باشووریش دەترسم منداڵەکانم بەهۆی نەخۆشی و برسێتیەوە بمرن، شوێنەکە گۆڕا، بەڵام ترسەکە هەر مابووەوە، هەر جارێک پێموایە ڕۆیشتووین، خۆم دەبینمەوە کە ڕووبەڕووی گەمارۆیەکی نوێ بوومەتەوە.
سەرەڕای هەموو ئەو شتانەی کە لەدەستیداوە، نیهاد ئەبو سەڵاح هێشتا بە چوار منداڵەکەیەوە چەسپاوە و هەوڵدەدات ئەو شتانەیان بۆ دابین بکات کە لێی بێبەش بوون: پارێزراوی، چارەسەرکردن، خواردن و ژیانێک کە ترس بڕیاری نەکات، واتە خەونی ئەمڕۆم سادەیە وتی: محەمەد منداڵەکەم چاک بێتەوە، منداڵەکانم توانای خەوتنیان بەدەست بهێننەوە بەبێ ترس و شوێنێکی پارێزراویان بۆ بدۆزمەوە بۆ ئەوەی نیشتەجێ ببن.