ژیان
-

لە تووندوتیژی هاوسەرگیرییەوە بۆ تووندوتیژی خێزانی... ئازاری ژنان دوای جیابوونەوە
شایەتحاڵی ژنانی جیابووەوە لە کرماشان ئاشکرای دەکەن، کە جیابوونەوە هەمیشە بە واتای کۆتایی هاتنی توندوتیژی نییە، بەڵکو سەرەتای ئاڵەنگاری نوێ بێت لە دەرکردن لە ماڵی بنەماڵەوە، تا بێبەشبوون لە پشتیوانی، تا دەگاتە هەژاری و توندوتیژی دەروونی و جەستەیی
-

ژنانی سوەیدا: دەبینین خاکەکەمان دەسووتێت و ناتوانین ڕزگاری بکەین
لەناو ئەو ئاگرکەوتنەوە بەردەوامەی کە گوندەکانی ڕۆژئاوای سوەیدا وێران دەکات، دانیشتووانی ئاوارە خەریکی زیندووکردنەوەی یادەوەرییەکانی ئاوارەبوون و لەدەستدانی ماڵ و بژێوی ژیانیانن، لە کاتێکدا ئازارەکانیان بەهۆی نەتوانینی گەیشتن بە خاکەکانیان یان بەشداریکردن.
-

لە ئێران جەستەی ژنان بۆتە سەرچاوەیەکی نوێی داهات
لەگەڵ سەرهەڵدانی ڕیکلامی فرۆشتنی هێلکە و منداڵدانی جێگرەوە لە ئێران، ژنان لە سەر ئەو فشارە دارایی و بڕیارانەی کە لە پێویستیدا داویانە، قسە دەکەن، بازاڕێکی پیس و بێ کەسایەتی کە تێیدا ڕۆڵی نێوەندگرەکان بەرچاو کەوتووە.
-

لە ئەفغانستان ژنانی بەتەمەن خزمەتی خێزان دەکەن
لە ئەفغانستان، بەتەمەنەکان بۆ زۆرێک لە ژنان بە هەژاری، نەخۆشی و پشتبەستن بە کەسانی تر دیاری دەکرێت، ئەو ژنانەی کە بە ساڵان چاودێری خێزانەکانیان کردووە، ئێستا ڕووبەڕووی کەمبوونەوەی داهات و سەختی دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندروستی دەبنەوە.
-

لەناو دار و پەرتووک... ژنێکی فەڵەستینی لە داروپەردوو هیوایەک بۆ خێزانەکەی دروست دەکات
دایکێکی فەڵەستینی خەبات دەکات بۆ بژێوی خێزانەکەی لە ڕێگەی کۆکردنەوە و فروشتنی دار، لە هەمان کاتدا پەرتووکەکان لە نێو داروپەردووەکاندا دەردێنێتەوە تا ژیانێکی نوێیان پێ ببەخشێت لە ناوەڕاستی وێرانکارییەکاندا
-

ئێزدییەکان پاش فەرمان... برینی کراوە و ڕێڕەوی دادپەروەری تەواو نەکراوە
پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە دەیەیەک بەسەر فەرمانەکەدا، هێشتا ژنانی ئێزدی بەدەست کاریگەرییەکانی توندوتیژییەوە دەناڵێنن، هانا عەباس، سەرۆکی ڕێکخراوی "النجدة الشعبية" دەڵێت: ڕێگاکەی بەرەو دادپەروەری هێشتا درێژە.
-

تاڵیبان ژنانی ئەفغانی لە کارمەندییەوە دابەزاند بۆ ئاستی سواڵکردن
لە ئەفغانستان، بەهۆی فشارەکانی تاڵیبان و هەژارییەوە، هەزاران ژن کە پێشتر خاوەن کار بوون، ئێستا بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان ناچارن لە شەقامەکاندا سواڵ بکەن و ڕووبەڕووی پێشێلكاریی گەورە دەبنەوە
-

لە "نەخێر"ەوە بۆ توندوتیژی... چیڕۆکی ئەو ژنانەی باجی ڕەتکردنەوەکانیان لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاردا دا
وشەیەی "نەخێر" کە گوزارشت لە مافی ژن لە هەڵبژاردندا دەکات، لە هەندێک بارودۆخدا دەگۆڕێت بۆ هۆکارێکی هەڕەشە و توندوتیژی، بە جۆرێک کە چیڕۆکی زیانبەرکەوتووان بەردەوامیی کولتووری خاوەندارێتی و لەسەرخۆبۆوە و دەربازبوون لە سزا دەردەخات.
-

سودانییە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ڕەتیدەکەنەوە سنووردار بكرێن و لە کۆمەڵگە داببڕێندرێن
تەهانی حوسێن، بەرپرسی تۆڕی ژنانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، باسی ئەو ئاستەنگە دوو هێندانە دەکات کە ڕووبەڕووی ئەم توێژە دەبێتەوە لەوانە نەبوونی ئامارو سنوورداری کۆمەڵایەتی، جەخت لەسەر پێویستی تێکەڵکردن، بەهێزکردن و گۆڕینی نەهامەتی دەکاتەوە.
-

ژنێکی گەنجی تونسی چۆن چەمکی کەمئەندامی گۆڕی؟
ژنێکی گەنجی تونس تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بوو کە بە تەواوی توانای بینینی لەدەست دا، بەڵام بەسەر کەمئەندامیدا سەرکەوت بۆ ئەوەی ببێتە دروستکەرێکی ناسراوی ناوەڕۆک و بەو هۆیەوە ناوی "دروستکەری خۆشی" بەدەستبهێنێت.
-

ئایا عێراق وڵاتێکی پارێزراوە بۆ ژنان؟... شایەتحاڵەکان ڕاستیەکی ئاڵۆز ئاشکرا دەکەن
هێشتا پرسی پارێزراوی ژنان لە عێراق ڕووبەڕووی چەندین ئاڵەنگاری دەبێتەوە، لە سایەی جیاوازیی نێوان گەشەسەندنی هۆشیاری سەبارەت بە مافەکان و بەردەوامبوونی توندوتیژیی خێزانی و دەستدرێژیی سێکسی، لە ناو داواکاریی بەپەلە بۆ بەهێزکردنی پاراستنی یاسایی و کۆمەڵایەتی.
-

بازاڕی ژنان لە یکاولینگ... چیرۆکی خۆڕاگری دوای جەنگ
لە نێوان بیرەوەریی لەدەستدانی ئازیزان و ئاستەنگەکانی ژیاندا، ژنانی یکاولینگ لە ئەفغانستان بەردەوامن لە گەڕان بە دوای ڕێگاکانی ژیاندا، بە پشتبەستن بە کار و سووربوون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخێکی سەختی ئابووری و کۆمەڵایەتی.
-

غەزالە باسی گەشتی رزگاربوون لە هێرشەکەی سەر شاری سوەیدا دەکات
غەزالە قەنتار وردەکاری ئەو ڕۆژانە دەگێڕێتەوە کە لە کاتی هێرش بۆ سەر گوندی "داما" لە سوەیدا بەسەری بردوون، لە برینداربوونی باوکی لەبەردەم چاویدا، تا گەشتی چارەسەری پڕ لە ترس، گەیشتنەوە بە شارەکەی دوای ١٧ ڕۆژ چاوەڕوانی.
-

ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵ لە کۆبانێ مێژوو دەگێڕێتەوە
هەوشان مستەفا کە تەمەنی ٨٠ ساڵە، مێژووی شارێکی لە یادەوەری خۆیدا هەڵگرتووە کە ڕووبەڕووی هەوڵی دووبارە بۆ سڕینەوەی ناسنامەکەی بووەوە، لە ڕێگەی شایەتحاڵییەکەیەوە، چیڕۆکی ناو، ناسنامە و پەیوەندی زیندوو دەکاتەوە، دەڵێت: کۆبانێ تەنها شوێنێک نییەو یادەوەرییە.
-

کرماشان... پەرەسەندنی جگەرەکێشان و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەنێو گەنجاندا نیگەرانی دروست دەکات
پەرەسەندنی بەکارهێنانی تووتن و ماددە هۆشبەرەکان لە کرماشان و دابەزینی تەمەنی ئاڵوودەبوون لەنێو هەرزەکاران و گەنجاندا بووەتە نیگەرانییەکی گەورە؛ ئەمەش بەهۆی هۆکارگەلێکی وەک هەژاری، فشارە کۆمەڵایەتییەکان، لاوازی چاودێری و ئاسانیی دەستکەوتنی ئەو ماددانەوەیە
-

توندوتیژی دژی ژنان لە میسر یەکێک لە ئاڵۆزترین کێشە کۆمەڵایەتییەکان
سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەت و دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکان کە ئامانجیان کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنانە، بەڵام لە میسر دیاردەکە وەک یەکێک لە ئاڵۆزترین پرسە کۆمەڵایەتییەکان دەمێنێتەوە.
-

ژنان لە کۆبانێ دەستیان بە دروستکردنی پەنیر کرد
دروستکردنی پەنیر یەکێکە لە کولتوورە کۆنەکان و دۆزینەوە گرنگەکانی ژنان کە لە سەرەتای مرۆڤایەتییەوە دەستی پێکردووەو تا ئێستاش بەردەوامە، ژنانی شاری کۆبانێش ئەم کولتوورەیان لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر گواستووەتەوە.
-

چیرۆکی ئەو ژنانەی سەربخۆیی خۆیان دروست کرد و ڕووبەڕووی تێڕوانینی کۆمەڵگەی تونس بوونەوە
زۆرێک لە ژنانی جیابووەوە دەست دەکەن بە گەشتێکی سەخت کە لە زاڵبوون بەسەر کاریگەرییەکانی توندوتیژی خێزانیدا ناوەستێت، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕوانگەیەکی کۆمەڵایەتی، بەدوای سەربەخۆیی ئابووریدا دەگەڕێن وەک ڕێگەیەک بۆ وەرگرتنەوەی متمانە.
-

كۆسپەكانی دوای جیابوونەوە دەسپێكی جەنگن بۆ ژنان
لەکاتێکدا جیابوونەوە بۆ ڕزگار کردنی ژنانە لە توندوتیژی و دابینکردنی ژیانێکی ئارام بۆ ژنان، بەڵام کۆمەڵگە ژنانی جیابووەوە بیزار دەکەن، کنێر لوقمان، یاریدەدەری دادوەری لەدادگای بەرایی كۆیە دەڵێت: ژنان دوای جیابوونەوە لەلایەن کۆمەڵگەوە تاوانبار دەکرێن.
-

دایکانی عێراق لە نێوان فشارەکانی ژیان و ئاستەنگەکانی تەندروستی دەروونیدان
دایکان لە عێراق بەهۆی کۆبوونەوەی بەرپرسیارێتییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان و کاریگەرییەکانی ئەو قەیرانانەی کە کۆمەڵگە تووشی دەبێت، ڕووبەڕووی ئاستەنگە دەروونییەکانی زیاتر دەبنەوە، شارەزایان هۆشداری دەدەن لە پشتگوێخستنی ئەم فشارە دەروونیانە.