ژنانی سوەیدا لە شەڕ و قەیرانەکاندا ڕۆڵی نەریتی ژنان تێدەپەڕێنن
لەناو گەمارۆدانی سوەیدا، کە ئاسایشی لەسەرە، خزمەتگوزارییەکان بەرەو دابەزین دەچن و شارەکە لە نێوان برسێتی و گۆشەگیریدا خەریکە دەخنکێت، ژنان وەک هێزێکی بێدەنگ و کاریگەر دەرکەوتوون، بە خۆڕاگری و ئیرادە بارگرانی ژیانیان لەسەر شانیان هەڵگرتووە.

ڕۆشێل جونیور
سوەیدا – لە دەزووەکانی قوماش و پاشماوەی ئیسفەنجەکان، لە بۆنی دەرمان و هاواری بریندارەکان، ژنانی سوەیدا چیرۆکی میللەتێکیان بونیادناوە کە بەرخۆدان دەکەن، بە دەزوویەکی هیوا و گەرمی دەستێک کە هیچ شکستێک نازانن داڕێژراون، ئەوەی ئەمڕۆ دەیکەن سنووری دەستپێشخەرییە ناوخۆییەکان تێدەپەڕێنێت، بۆتە کردەوەیەکی نیشتمانی و مرۆیی کە قارەمانێتی پێناسە دەکاتەوە نەک لە ڕێگەی چەک یان هێزەوە، بەڵکو لە ڕێگەی ئارامی و کار و بەخشینەوە.
لە نێوان ترس و گەمارۆدا، ژنانی سوەیدا ژیانێکی نوێیان لە نەبووەوە بونیادناوە، هەندێکیان دەرزی و دەزوویان هەڵگرتبوو بۆ دورینی بەتانی و دۆشەک لە پاشماوەی قوماشی کۆن، هەندێکی تر دەستپێشخەری خێرخوازییان دەستپێکرد بۆ کۆکردنەوە و ڕیزکردن و بەکارهێنانوەیان بۆ جل و بەرگ، گۆڕینی بۆ گەرمییەکی نوێ بۆ ئەو جەستەیانەی کە بەهۆی بێ هیوایەوە ماندوو بوون، لەم نێوەندەدا، هەندێکی تر لە هێڵی پێشەوە وەستابوون و فریاگوزاری سەرەتای پێشکەش دەکەن، بە ئامێری سەرەتای برینەکان ساڕێژ دەکەین و بریندارەکانی ژێر بۆردوومان دەگوازینەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی گەمارۆدراو.
لە شوێنێکی نادیارەوە... پڕۆژەی دەرزی و دەزوو لەدایک بوو
لە سەردەمێکدا، کە منداڵی بە دەستی منداڵان ون بوو، و برسێتی خەریکە شکۆمەندی خێزانەکان دەشێوێنێت، دەرزی و دەزوو و لۆکە چەکی ژنان بوون لە بەرامبەر داڕماندا.
ڕەجا عەریج، یەکێک لە دەستپێشخەرانی پڕۆژەیەکی بچووکی ژنان کە لەناو گەمارۆدا سەریهەڵدا، وتی: ئێمە کۆمەڵێک ژنین لە سویدا، هەوڵدەدەین پێداویستییەکانی ئاوارەکانی گوندەکانمان دابین بکەین، کە ژمارەی ئاوارەکان ١٧٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، وە وەرزی زستانیش دێت، خێزانەکان پێویستیان بە دۆشەک و بەتانیه هەیە.
بەڵام ئێمە توانای داراییمان نییە بیانکڕین، هەروەها بەهۆی گەمارۆدانەکەوە هاوکاری لە دەرەوەی وەرناگرین، هەر بۆیە پشتمان بە باکارهێنانەوە بەست، بەکارهێنانی پاشماوەی ئیسفەنج و دۆشەکی کۆن و دابەشکردنیان بەسەر ئەو خێزانانەی کە پێویستیان پێیەتی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژنانی گەڕەکەکە گردبوونەوە، هەریەکەیان بەپێی توانایان هاوکاریان کرد، هەندێکیان ئەزموونی دروومانیان هەیە، هەندێکی دیکەش هەر کاتێک یان هاوکاریەک هەبێت پێشکەشی دەکەن، ئێمە بە کەرەستەی زۆر سادە کاردەکەین، تەنانەت ئامێری دورینیشمان نییە، بە دەست دروومان دەکەین چونکە کارەبا دەبڕدرێت، ئێمە شتێکمان لە سفرەوە دروستکرد، تەنها بۆ ئەوەی گەرمی بۆ خەڵکەکەمان دابینبکەین کە هەموو شتێکیان لەدەستداوە.
"چەکەکەمان دەرزی و دەزووە"
عنایە کەمال، یەکێک لە بەشداربووانی پڕۆژەکە، وتی: چەکەکەمان دەرزی و دەزووە، ئاماژە بەوە دەکات، کە ئێمە بە بیرۆکەیەکی بچووک دەستمان پێکرد، تەنها بۆ پشتگیریکردنی کوڕ و براکانمان لە بەرەکانی پێشەوە، ئێمە چەک هەڵناگرین، بەڵکو بە شێوازی خۆمان شەڕ دەکەین، ئێمە پارێزگاری لە ژیان دەکەین و پشتگیری دەکەین و بەردەوامی پێدەدەین، شەڕی ئارامی و ئیرادە دەکەین، هەروەها شەڕی ژنانە کە ڕەتیدەکەنەوە خۆیان بەدەستوەبدەن.
"سەبەتەی چاکە"... بەکارهێنانەوەی ژیان لە پاشماوەی هیوا
بەسمە حەسەن، سەرپەرشتیاری جلوبەرگ لە کۆمەڵەی خێرخوازی سەبەتەی چاکە لە سویدا، ئەزموونێکی جیاواز دەگێڕێتەوە، ئەزموونێک کە هەمان گیانی خۆڕاگری هەیە، وتی: پیاوان لە هێڵی پێشەوە بوون و بەرگریان لە خاکەکە دەکرد، لە کاتێکدا، ڕۆڵی ژنان لە سەرەتادا بێدەنگ بوو بەڵام زۆر کاریگەر بوو، ئەوان خواردنیان بۆ بەرگریکارەکان لێنا، پاشان کاتێک شەڕەکە کەم بووەوە، ماڵەکانیان بەجێهێشت و بەرەو نەخۆشخانەکان ڕۆیشتن و پاکیان کردەوە و ئامادەیان دەکرد بۆ وەرگرتنی بریندارەکان، دواتر بەرەو شەقامەکان ڕۆیشتن بۆ ئەوەی پاکیان بکەنەوە و ژیانیان بۆ بگەڕێننەوە.
ڕوونیشیکردەوە، کاتێک دۆخەکە کەمێک سەقامگیر بوو، ڕوومان کردە کاری ڕێکخراو لەناو کۆمەڵەی سەبەتەی چاکە، من دەستم بەسەر بەشی جلوبەرگدا گرت، لەوێ هاوکاری لە دانیشتووان خۆیان وەردەگرین، هەر کەسێک شتێکی هەیە دەتوانێت بیبەخشێت، جلوبەرگەکان ڕیز دەکەین و باشەکان دابەشی دەکەین، سەبارەت بە جل و بەرگی پۆشراو یان دڕاو، فڕێی نادەین، لەبری ئەوە، ئێمە بەکاریاندەهێنیەوە بۆ دۆشەک، یان بەتانی، هەرگیز هیچ شتێک بەفیڕۆ نادەین، چونکە هەموو پارچە قوماشێک دەتوانێت گەرمی بۆ کەسێکی دیکە دابین بکات.
بەسمە حەسەن ئاماژەی بە ڕۆڵی قارەمانانەی ژنان لە گوندەکاندا کرد لە کاتی هێرشەکاندا، وتی: ڕۆڵی ژنان تەنها لە کاری مرۆیی سنووردار نەبوو، بەڵکو لە ساتەکانی مەترسیدا درێژبووەوە بۆ هەڵوێستی بوێرانە، کاتێک داعش چووە ناو یەکێک لە گوندەکانەوە، تەنها شەش پیاو لەوێ بوون، بۆیە ژنان سەرکەوتنە سەربانەکان و دەستیان کرد بە بانگەواز و دروشم و هاوارکردن لە لوتکەی دەنگەکانیاندا، تەنانەت هێرشبەرەکان پێیان وابوو گوندەکە پڕە لە شەڕکەر، ئەمەش ترس خزاندە ناویان و هەڵهاتن، هەر بۆیە دەنگی ژنان ئەو ڕۆژە وەک چەکێکی بوێری بوو، تیرۆری دەخستە دڵی دەستدرێژکارانەوە، هەروەها ئەمانە تەنها کردەوەی خێرخوازی نین، بەڵکو کردەوەیەکی ڕاستەقینەی بەرخۆدانن، وتیشی: ئێمە بە کار ڕووبەڕووی گەمارۆ دەبینەوە، هەژاری بە داهێنان و بێهیوایی بە هاودەنگی.
یارمەتی لە سەردەمی مەترسیدا
بەشداری ژنان لە سوەیدا تەنها لە کاری خێرخوازی و خۆبەخشانەدا سنووردار نەبوو، بەڵکو درێژبووەوە بۆ هێڵی پێشەوەی مرۆیی ڕاستەوخۆ، کە دابینکردنی چاودێری و فریاگوزاری سەرەتایی لەنێوان تۆپباران و تەقەکردندا، مرینا ئاشتی، فریاگوزاری خۆبەخش لەو قۆناغە سەختەی کە پێیدا تێپەڕین، هەمووان هەوڵیان دەدا ئەوەی لە توانایاندا بوو بیکەن، فریاگوزاری سەرەتاییم بۆ بریندارەکان دابین کرد، برینەکانم پاک دەکردەوە و لەزگە و لۆکە کانم دەگۆڕی، پەستانی خوێن و شەکرەم پێوانە دەکرد و چاودێری حاڵەتە درێژخایەنەکانم دەکرد، هەروەها بریندارەکانمان لە ماڵەکانیانەوە دەگواستەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی سەرەڕای گەمارۆ و تەقە.
میرنا ئاشتی ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی دۆخەکە کەمێک ئارام بووەوە، خاڵێکی پزیشکی بچووکمان دامەزراند بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکانی دیکە، کە ستافی پەرستار و پزیشکی خۆبەخشی تێدابوو، برینەکانمان سارێژ دەرکرد، چاودێری حاڵەتە درێژخایەنەکانمان دەکرد، هەروەها دەرمان و ڕاوێژکاریمان دابینکرد، وە سەرچاوەکان زۆر سنووردار بوون، بەڵام ئیرادەمان بۆ یارمەتیدان لە هەموو بەربەستەکان زیاتر بوو.
ئەم ئەزموونە وەک وانەیەک لە مرۆڤایەتیدا پێناسە دەکات، وتی: ئێمە چاوەڕێی خەڵک بووین، ئەوان زیاتر پێویستیان بە دڵنیاکردنەوە هەبوو لەوەی پێویستیان بە دەرمان بوو، بەڵام ژنانی سوەیدا سەلماندیان کە بەزەیی لە کاتی شەڕدا بەهێزی لە چەک کەمتر نییە.
ژنانی سوەیدا ئەمڕۆ قوماشێکی یەکگرتووی ئارامی و ئیرادە پێکدەهێنن، قوماشی لەبەرکراو بەکاردەهێنەوە بۆ بەتانی و دۆشەک، چارەسەری بریندارەکان دەکەن، خۆراک بۆ بەرگریکارەکان دابین دەکەن و لەگەڵ یەکتر وەستاون بۆ پشتگیریکردنی یەکتر.
لە دەستە هەژارەکانیانەوە کردەوەی گەورە لەدایک دەبێت و لە ناو دیواری ماڵە بچووکەکانیانەوە دەنگگەلێک دەردەکەون کە گۆڕانکاری لە ژیانی ئەوانی تردا دروست دەکەن، کاری سادەی ژنان گۆڕاوە بۆ تۆڕێکی ڕزگارکردنی مرۆیی کە ئەوەی لە سەقامگیری کۆمەڵگەدا دەمێنێتەوە لە بەرامبەر گۆشەگیری و گەمارۆدا دەپارێزێت، چنین و پەرستاری و کاری خۆبەخشانە بوونەتە هێمای بەرخۆدانی مەدەنی لە شارێکدا کە بەهۆی گەمارۆکانەوە ماندوو بووە، بەڵام مرۆڤایەتییەکەی لەدەست نەداوە.