ژنانی غەززە لە نێوان ئاگربەستێکی لەرزۆکدا لە ترس و هیوادا دەژین

لەناو ئاگربەستێکی لەرزۆکدا، بۆچوونی ژنانی غەززە لە نێوان ترس لە بۆردوومانی نوێ و هیوای ژیانێکی پارێزراو جیاوازە، جەخت لەسەر پێویستی بەشداریکردنی ژنان لە ئاوەدانکردنەوە و داڕشتنی داهاتووی کەرتی غەززە دەکەنەوە.

ڕەفیف ئیسلیم

 

غەززە- ژنانی غەززە لە ئێستادا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی ئەم دواییەی نێوان حەماس و ئیسرائیل کە بە نێوەندگیری ئەمریکا و میسر و قەتەر بەڕێوەچوو هەستێکی نادڵنیاییان هەیە.

 

ئاگربەستی غەززە: لە نێوان ترس لە تەڵە و هیوا بۆ ئاشتی

خاتەم قویدر، باس لەوە دەکات، کە ئەو ڕێککەوتنەی ئێستا دەرمانێکی چارەسەرە بۆ دڵی ژنانی غەززە کە بەهۆی دوو ساڵ لەسەریەکی شەڕەوە ماندوو بووە، هەروەها ڕزگارکردنی شاری غەززە ماوەتەوە دوای ئەو وێرانکارییە گەورەیەی کە لە ئەنجامی ئامێری بۆردوومانی تووشی بوو، کە تەواوی نیشتەجێبوونی غەززەی سڕییەوە، هەروەها هیوادارە ئەم ڕێککەوتنە تا دوا بڕگە تەواو بێت، بۆ ئەوەی شارە گەمارۆدراوەکە و دانیشتوانەکەی بە ئارامی پشوو بدەن.

 

ڕوونیکردەوە، کە ئاگربەستەکە بۆ ئەو ناتەواو بووە، لە بەیانیدا گوێی لە دەنگێک بوو کە هەڵەی لێناکات، چونکە ئەوە دەنگی ئەو تۆپانە بوون کە دوو ساڵە لەگەڵیدا بوون، دواتر دەنگی تەقەی قورس دەهات تا خۆرهەڵاتن، هەروەها نرخی کاڵا و بەرهەمەکان زۆر گرانن، بەو پێیەی هێشتا زۆرێک لەو بابەتانەی کە بە تامەزرۆییەوە منداڵ و گەورەکان چاوەڕێی دەکەن، وەک هێلکە و گۆشت، نەگەیشتوونەتە دەستیان، هاوکات نرخی سەوزەوات گەیشتووەتە پێنج هێندەی بەهای سەرەتای خۆی.

 

خاتەم قویدر بە بەراوردکردنی ئاگربەستی ئێستا لەگەڵ ئاگربەستەکەی پێشوودا، ئاماژە بەوە دەکات، کە نیشانەی پرسیار لەبارەی ڕاستەقینەی زۆرە، خەم و کەمی هێشتا شارەکەی گرتووە و دەستی خۆیان شل نەکردووە، بە پێچەوانەی ئاگربەستی پێشوو کە لە ماوەی کاتژمێرەکانی یەکەمدا ژیان گەڕاوەتەوە، بە هاتنە ناوەوەی کاڵا و گۆشت و کارپێکردنی نانەواخانەکان، بەڵام ئەمڕۆ زۆرێک لە ژنان هێشتا لە باشوور گیریان خواردووە، توانای گواستنەوەیان نییە بۆ گەڕانەوە بۆ شار.

 

ترسی ئەوەی هەیە ئەم ئاگربەستە تەنها تەڵەیەک بێت، کە کراوە بۆ بە دەستهێنانی دواین تەرمی ئیسرائیلی لە غەززە، بۆ ئەوەی دواتر هێرشەکە بە توندوتیژیتر دەستپێبکاتەوە، کە نە زیندانی زیندوو و نە تەرمی مردووەکان ماونەتەوە، چی ڕێگرییان لێدەکات لە فڕێدانی تەنێک بۆمب بەسەر هاوڵاتیانی مەدەنیدا؟، هەروەها دوودڵی جێهێشتنی شارەکە تا ئەم ساتە نەیهێشتووە و هەستی ئاسایشی نەماوە.

 

ترسی هەموو جارێک کە لێدوانەکانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە کردنەوەی دەروازەکانی دۆزەخ بۆ جارێکی دیکە بەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاواندا دەخوێنێتەوە، بە تایبەت کە حەماس ڕازی بووە بە دەنەوەی کەلوپەلەکانی و چەکداماڵین، پرسیاری ئەوە دەکات کە شەڕی داهاتوو دژی کێ دەبێت، جگە لە منداڵان و ژنان.

 

خاتم قویدر جەخت لەسەر پێویستی ژنانی فەڵەستینی و بەتایبەت ئەوانەی لە غەززە دەژین، بۆ بەشداریکردنی ژنان لە شاندی دانوستانکار و بەشداریکردن لە داڕشتنی داهاتووی کەرتی غەززە و ئاوەدانکردنەوەی، بەو پێیەی پێداویستییەکانی ژنان تەنها ژنانی وەک خۆیان لێی تێدەگەن.

 

هێنانەوەی غەززە بۆ ژیان

نور کەریرە لەگەڵیدا هاوڕایە لەسەر پێویستی بەشداریکردنی ژنان لە پەرەپێدانی پلانەکانی ئاوەدانکردنەوەی غەززە و دیاریکردنی پێویستەکانیان، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ژنان بە باشترین شێوە توانای دەربڕینی پێداویستییەکانی خۆیان بۆ نیشتەجێبوون، خۆراک، کار و یاساکانی دیکە کە پەیوەندییان پێوەیان هەیە، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنای ئەوەی کە لە کاتی شەڕدا بەهۆی تێکچوونی دادپەروەری و نەبوونی دامەزراوە دادوەرییەکان لێیان وەرگیراوە.

 

بە پێچەوانەی ڕێککەوتنەکەی پێش خۆی، ئەو ڕێککەوتنەی ئێستا بە پەنجەرەیەکی هیوای کردنەوەی شارەکە دەبینێت و ژیانێکی نوێی پێدەبەخشێت و ئاسایش و سەقامگیری بۆ ژنان و منداڵان لە یەک شوێن دابین دەکات لەبری ئەوەی ڕۆژانە ئاوارە بکرێن و بگوازرێنەوە، لە ماوەی دوو ساڵدا، بۆ یەکەمجار ڕێگە بە منداڵەکانی دەدات بچنە ئەو تاکە پارکە کە لە شارەکەدا ماوەتەوە و بەبێ ترس و دڵەڕاوکێ یاری بکەن.

 

نور کەریرە نیگەران نییە لە ڕێککەوتنی ئێستا، سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی کە دەیبینێت لە جێبەجێکردنی قۆناغەکانیدا یان کەمی کاڵا لە بازاڕەکاندا، پێشبینی دەکات ئەمە دوا قۆناغی تاریکی بێت کە شارەکە ئەزموونی دەکات و بەم زووانە کۆتایی پێبێت، تەنها شتێک کە ئێستا شارەکە پێویستی پێیەتی، پێی وایە هەندێک کات بۆ چاکبوونەوە و گەڕانەوە بۆ شکۆمەندی پێشووی پێویستە، پاشان، نرخەکان دادەبەزن، ئەویش دەتوانێت ئەو شتانە بدات بە منداڵەکان کە پێویستیان پێیەتی.

 

هیوادارە ئاگربەستەکە درێژخایەن بێت و بەڵێنەکانی ئاوەدانکردنەوە جێبەجێ بکرێن و شارەکە و دانیشتووانەکەی، منداڵان و ژنان، ژیانێکی ئاسایییان پێبدرێت لەگەڵ نیشتەجێبوونی پارێزراو و خۆراکی پێویست و خوێندن و تەندروستییەکی باش، ئەمەیە کە نور کەریرە و هەموو ژنانی غەززە هیوای پێدەخوازن.