دوای دوو ساڵ قڕکردن ژنانی فەڵەستینی لە غەززە لە نێوان مانەوە و شکستدا

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە غەززە لە ساڵی ٢٠٢٣، ژیانی ژنانی فەڵەستینی گۆڕاوە بۆ لاپەڕەیەکی کراوەی لەدەستدان و ئازار، کە کارەساتی مرۆیی لەگەڵ خۆڕاگری ئەفسانەییدا دەبڕێت، کە ڕۆژانە بە خۆڕاگرییەکی جوڵاوەوە ڕووبەڕووی مردن دەبێتەوە.

نەغم کەراجە

 

غەززە - دوای دوو ساڵ لە شەڕی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ و سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست، ژنانی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە هێشتا ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی ڕۆژانە و توندی مانەوە دەبنەوە لە ڕاستیەکدا کە موشەکەکان وەک خەون دەکەونە خوارەوە، و بناغەکانی ژیان یەک بە یەک دەڕووخێن.

 

شەڕی جینۆساید کە دوو ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکرد، بەڕاستی نەوەستاوە، بەڵکو درێژبووەتەوە بۆ شێوازی نوێی برسێتی و نەخۆشی و بێبەشی و ئاوارەبوون، سەرەڕای هەموو ئەمانە، ژنانی فەڵەستینی لە دڵی کارەساتەکەدا ماونەتەوە، سەرەڕای شکستەکە خۆڕاگرانە، بەرپرسیارێتی لە دەرەوەی توانای خۆیان هەڵگرتووە و لە هەموو وردەکارییەکانی ژیانی پارچە و پەتدا بەرخۆدانیان کردووە.

 

جەمیلە ئەحمەد، ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵەی فەڵەستینی و دایکی پێنج منداڵ، نوێنەرایەتی وێنایەکی زیندوو بۆ ئەم ئازارە بەردەوامە دەکات، لە ماڵەکەی خۆی لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە ئاوارە بووە، دوای ئەوەی بەبێ ئاگادارکردنەوە ڕاستەوخۆ لەلایەن هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج و پشت و قاچی ڕاستی بریندار بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وازی نەهێنا، لە ئازارەکانیدا خۆڕاگر بوو، بۆ ئەوەی وەک دایکێک لە ژیانی منداڵەکانیدا ئامادە بێت.

 

بە دەنگێکی ڕەنگاوڕەنگ بە ئیرادە و دڵتەنگی، وتی: کاتێک ماڵەکە داڕما و داروپەردووەکە بەسەرمدا ڕووخا، تەنها بیرم لای منداڵەکانم بوو، ئازارم زۆر بوو، بەڵام سوێندم خوارد بۆیان بژیم، ئەمڕۆ، بە دوای بارهەڵگرەکانی ئاودا ڕادەکەم، بۆ نانێک لە ڕیزێکی درێژدا دەوەستم و لە لیستی یارمەتییەکان کە بە بەردەوامی ناگەن، بەدوای ناوەکانماندا دەگەڕێم، وە هەموو ئێوارەیەک بە بێ هیوایەکی نوێوە دەگەڕێمەوە، بەڵام بە ئیرادە نەشکاوەکەمەوە دەگەڕێمەوە.

 

وتیشی: ئەوەی ئەمڕۆ ئەزمونی دەکەین لە دەرەوەی پێناسەکردنە و ئارەقەی دەموچاوە ماندووەکەی دەسڕێتەوە، جەنگ چیتر تەنها بۆردوومان نییە، بووەتە برسێتی، نەخۆشی، دووبارە زەلیلبوون، و بە هێواشی لەناوچوونی ژیان، ئێمەی ژنانی غەززە هەموو ئەم وێرانکارییە لەسەر شانمان هەڵدەگرین، هەوڵدەدەین بۆ منداڵەکانمان بمێنینەوە، بۆ چاندنی هیوایان لە کاتێکدا، ئێمە لە لێواری لەدەستدانیداین، ئێمە دەیانپارێزین هەرچەندە خۆمان بێ ماڵ و حاڵ و بێ دەرمانین، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو شتانەی لەدەستمان داوە، ڕێگە نادەین خۆمان بڕووخێن، چونکە داڕمانی ئێمە بە واتای لەدەستدانی ئەو شتانە دێت کە لە خێزانەکەدا دەمێنێتەوە.

 

ژمارە سەرسوڕهێنەرەکان

لە کەمپ و پەناگە کاتیەکاندا، چیرۆکی جەمیلە ئەحمەد ڕۆژانە بە هەزار شێوازی جیاواز دووبارە دەبێتەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕەوە زیاتر لە ٢٨ هەزار ژن و ژنی گەنچ لە غەززە کوژراون- واتە نزیکەی لە هەر کاتژمێرێکدا ژنێک دەکوژرێت، بە مەزەندەکردن ٩٥١ هەزار ژن و ژنی کەنج ئاوارە بوون، کە لە ژێر بۆردووماندا ماڵەکانیان بەجێهێشتووە و پەنایان بردووە بۆ چادر، قوتابخانە، یان شۆستە،هەروەها دە هەزار ژنیش لە کاتی شەڕدا بێ هاوژین بوون، هاوژینەکانیان لەدەستداوە و بوونەتە تاکە بژێوی ئەو خێزانانەی کە پەناگە و پێویستیان نییە.

 

ئەم ژمارە ترسناکانە تەنها بەشێکی کەم لە کارەساتەکە دەگرێتەوە، لە پشت هەموو ژمارەیەکەوە چیرۆکێکی ئازاری درێژخایەن هەیە. ژنانی ئاوارە لە دۆخێکی نامرۆڤانەدا لە پەناگە قەرەباڵغەکاندا دەژین، کە تایبەتمەندی، سەلامەتی، یان دامەزراوەی پاکوخاوێنی گونجاویان نییە، زۆرێک لە ژنان شوێنی مانەوە لەگەڵ کەسانی نامۆدا هاوبەش دەکەن، بەرکەوتەی سەرما و گەرما و نەخۆشی دەبن، لەکاتێکدا خزمەتگوزارییەکانی پشتیوانی دەروونی و کۆمەڵایەتی بە تەواوی ئامادە نین، هەروەها ژنانی دووگیان و شیردەر، لەم کارەساتەدا، بەو پێیەی زۆربەیان بەدەست بەدخۆراکی و کەمی چاودێری تەندروستی و دەستنەگەیشتن بە نەخۆشخانەکان دەناڵێنن کە لەناوچوون، داخراون، یان بەدەست کەمی توندی کارمەندان و پێداویستییە پزیشکییەکانەوە دەناڵێنن.

 

لە هەمان کاتدا، ژنان ڕووبەڕووی مەترسی توندوتیژی دەبنەوە بە چەندین شێوە، جگە لە هەڕەشەی بەردەوامی بۆردوومان، زۆربەیان تووشی توندوتیژی ڕەگەزی دەبن لە ئەنجامی فشاری دەروونی و قەرەباڵغی لە شوێنە ئاوارەییەکان و نەبوونی چاودێری یان پاراستنی یاساییی هەروەها تێکچوونی دۆخی ئابووری وایکردووە ژنان زیاتر بەرەوڕووی چەوساندنەو یان کارە سەختەکان ببنەوە بۆ کرێیەکی کەم، جەمیلە ئەحمەد، وتی: ئێمە دوو بەرپرسیارێتی هەڵدەگرین، ئێمە خۆراک بە منداڵەکانمان دەدەین، بەدوای ئاو و دەرماندا دەگەڕێین، شت دەشۆرین و چێشت لێدەنێین، شەوانەش پاسەوانی چادرەکانمان دەکەین، چیتر بەدوای پشووداندا ناگەڕێین، تەنها دەمانەوێت ئەوەی لە ژیانماندا دەمێنێتەوە بیپارێزین تا ئەو کاتەی جەستەمان بەرگەی ناگرێت، بەڵام گرانبەهای داڕمانمان نییە.

 

ژنان بە بێدەنگی ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە

کارەساتەکە کەرتی تەندروستیش دەگرێتەوە، ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییان داوە کە بەهۆی داڕمانی سیستەمی پزیشکی لە غەززە هەزاران ژن لە بێدەنگیدا ڕووبەڕووی مردن بوونەتەوە، هەندێک لە ژنان تووشی برینەکانی جەنگ دەبن بەبێ چارەسەر، هەندێکی تریش دوای لەدەستدانی ئەندامەکانی جەستە یان توانای جوڵە بە کەمئەندامی هەمیشەیی دەژین، بەڵام ئەم ژنانە دەبینرێن کە بە گۆچان یان کورسی گەڕۆک بەرەو خاڵەکانی دابەشکردنی ئاو یان شوێنەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان دەڕۆن، تەنها بۆ ئەوەی خێزانەکانیان بە زیندووی بهێڵنەوە.

 

دوو ساڵ شەڕ غەززەی کردووە بە شوێنێکی بێ ژیان و ژنانیش گەورەترین بارگرانی ئەم داڕمانە لە ئەستۆ دەگرن، لە نێوان برسێتی و تینوێتی و نەخۆشیدا، ژنانی فەڵەستینی لە شەڕێکی بەردەوامدان لە دژی مردن، بەڵام ئەوانن کە ژیان لە نێوان وێرانکارییەکاندا بونیاد دەنێن و ڕێکوپێکی لەناو چادرەکاندا دەگەڕێننەوە، وتی: سیستەمێکی کۆمەڵایەتی جێگرەوە، نەبوونی حکومەت و دامەزراوەکانیدا دروست دەکەن، هەموو دایکێک دەبێتە سەرکردە، هەموو ژنێک دەبێتە بژێوی و هەر منداڵێک دەبێتە یارمەتیدەرێکی بچووک کە هەوڵدەدات دایکی دڵنەوایی بدات یان گرنگی بە خێزانەکەی بدات.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە چاوەڕێی هاوسۆزی جیهان نین، جیهان سەیری مردنی ئێمەی کرد و نەجووڵایەوە، ئێمە دەژین چونکە هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە، هەموو ڕۆژێک کە تێدەپەڕێت شەڕێکی نوێیە بۆ مانەوە، هەندێکجار بە بێدەنگی دەگریم، دواتر هەڵدەستم و دەموچاو دەشۆم و بە خۆم دەڵێم: تا منداڵەکانم لە ژیاندان، هێشتا شەڕەکە سەرنەکەوتووە.

 

بەڵام سەرەڕای ئەم خۆڕاگرییە ئەفسانەییە، ڕاستیەکە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت، برسێتی لە قوڵایی کەرتی غەززەدا ڕوودەدات و ژنان قورسای کەمی خۆراک و ئاو و چاودێری لە ئەستۆ دەگرن، ڕیز گرتن لەبەردەم نانەواخانە و تانکی ئاو بۆتە ڕووداوێکی ڕۆژانە، هەروەها زۆرێک لە ژنان لە کاتی چاوەڕوانیدا بەهۆی ماندوێتی یان گەرما لەهۆش خۆیان دەچن و هەندێکیشیان لە ژێر بۆردوومانی کتوپڕدا بریندار دەبن، بەهۆی ئەوەی هیچ یارمەتییەکی بەردەوام نییە، زۆرێک پەنا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خێزانەکانیان دەبەن بە بەکارهێنانی ئامرازە سەرەتاییەکان، وەک کۆکردنەوەی دار یان وشککردنەوەی نانە کۆنەکان بۆ چێشت لێنان.

 

"هەموو ڕۆژێک لە غەززە شەڕێکە بۆ مانەوە"

لە دوای دەستپێکردنی جەنگەوە هیچ شتێک نەگۆڕاوە جگە لە زیادبوونی ئازارەکان، ئەو ژنانەی کە وانەیان بە جیهان بەخشی لە سەبر و وەسیەتنامەدا، جگە لە ئازاری زیاتر هیچی تریان دەست نەکەوت، ئەمڕۆ بەس نییە بۆ دابەشکردنی پارسێلی خۆراک بەسەریاندا یان کۆبوونەوەکانی پشتگیری دەروونی، بەڵکو پێویستییەکە لەوە قووڵتر بووە، ژنانی فەڵەستینی لە غەززە پێویستیان بە بەرنامەیەکی گشتگیر هەیە بۆ چاکسازی جەستەی و دەروونی و کۆمەڵایەتی، بەرنامەیەک کە وەک ماڵێک کە لەناوچوون دووبارە دروستیان دەکاتەوە، بونیاد دەنرێن، و دەرفەتیان پێدەدات توانای خۆیان بەدەستبهێننەوە، بۆ ئەوەی بە شکۆمەندیەوە بژین دوای هەموو شتێک کە لەدەستمدا.

 

دوای دوو ساڵ لە کۆمەڵکوژییەکە، ژنانی غەززە لەبەردەم هیچدا وەستاون، چەسپاون لەسەر زەوی کە گۆڕاوە بۆ خۆڵەمێش، هەروەها بە ژیانەوە چەسپاون سەرەڕای مردنی ئەوانەی لە دەوروبەریانن، و لە هەموو ڕووخسارێکی ماندوو وەک دەموچاوی جەمیلە ئەحمەد، مێژوویەکی دوور و درێژی خۆڕاگری و خەبات و ئیرادەی نەبڕاوە دەخوێنرێتەوە، وەک ئەوەی هەموو ژنێکی غەززە بە زمانە بێدەنگەکەی بە جیهان بڵێت: ڕەنگە ئاسایشتان لێمان دزیبێت، بەڵام هەرگیز ئیرادەی ژیانمان لێمان نەدزیتەوە.