هەڵمەتێکی هۆشیاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی زەوتکردنی ئەلیکترۆنی و چەوساندنەوەی سێکسی ژنانی گەنج

ڕێکخراوی سارە لە قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەڵمەتێکی بۆ پەروەردەکردنی ژنان و ژنانی گەنگ سەبارەت بە مەترسییەکانی چەوساندنەوەی ئەلیکترۆنی و ڕێگاکانی ڕووبەڕووبوونەوەی دەستپێکرد.

ئەسما محەمەد
قامیشلۆـ
هۆشیاری بەردەوام و پاڵپشتی دەروونی و یاسایی زۆر گرنگە لە بەرەنگاربوونەوەی دیاردەکانی زەوتکردنی ئەلیکترۆنی و چەوساندنەوەی سێکسی کە مەترسی لەسەر سەلامەتی ژنانی گەنجی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دروست دەکەن، بەم پێیە ڕێکخراوی سارە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان هەڵمەتێکی هۆشیاریی بە ناوی "چەوساندنەوەی سێکسی و زەوتکردنی ئەلیکترۆنی تاوانە... هاوبەش مەبە لە داپۆشینیدا".

 

لە ساڵانی ڕابردوودا ژنان و ژنانی گەنج بە بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی زەوتکردن و چەوساندنەوەی ئەلیکترۆنیەوە کراونەتە ئامانج، کە ئەمەش مەترسی لەسەر سەلامەتی دەروونی و جەستەیییان هەیە.

 

باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەک لە سەرانسەری جیهان، شایەتی زیادبوونی مەترسیدارە لە حاڵەتەکانی زەوتکردنی ئەلیکترۆنی و چەوسانەوەی سێکسی، بەتایبەتی لەنێو ژنانی گەنجدا، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان گەورەتر بێت و کێشەی دەروونی و کۆمەڵایەتی ڕاستی سەرهەڵبدات، بۆیە ڕێکخراوی سارە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان هەڵمەتێکی دوو مانگەی دەستپێکرد بۆ ئەوەی ڕۆشنایی بخەنە سەر ئەم دیاردەیە و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە پێویستی پاراستنی ژنانی گەنج و ژنان و دابینکردنی ئامرازی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی و زەوتکردن بەبێ ترس و بێدەنگی.

 

ئارزۆ تەمو، کارگێڕی ڕێکخراوی سارە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، وتی:ئێمە لە یەکەمی تەمووزدا هەڵمەتەکەمان بە دروشمی چەوساندنەوەی سێکسی و هەڕەشەی ئەلیکترۆنی تاوانە... هاوبەش مەبە لە داپۆشینیدا" کرد، هەڵمەتەکە بۆ ماوەی دوو مانگی لەسەریەک بەردەوام دەبێت، تا یەکەمی ئەیلول.
"هۆشیاری یەکەم هێڵی بەرگرییە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەڕێگەی کارەکانمانەوە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان، لەم دواییانەدا زیادبوونی مەترسیدارمان لە حاڵەتەکانی زەوتکردنی ئەلیکترۆنی و ەوساندنەوەی سێکسیدا بەدیکردووە، بەتایبەتی لەنێو گەنجان، بەتایبەتی ژنانی گەنج، هەروەها بۆمان دەرکەوتووە کە زۆرینەی حاڵەتەکانی توندوتیژی و کوشتن دژی ژنان لە ناوچەکەدا ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە هەڕەشە و زەوتکردن لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە، ئامانجی هەڵمەتەکەمان هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیە سەبارەت بە مەترسییەکانی ئەو تاوانانە، هاندانی ژنان و ژنانی گەنج بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زەوتکردن بەبێ ترس و دوودڵی، هەروەها شکاندنی ئەو بێدەنگییەی کە بەسەریاندا سەپێنراوە بە فشاری ئاسایی یان ترس لە دەنگۆ لە باوەڕمانەوە سەرچاوە دەگرێت کە هۆشیاری یەکەم هێڵی بەرگرییە و ڕێگەی پاراستنی ژنانە لە کەوتنە قوربانی هەراسانکردن و چەوساندنەوە، جا چ لە بۆشایی دیجیتاڵیدا بێت یان لە ژیانی ڕاستەقینەدا.

 

سەبارەت بە دەستکەوتەکانی هەڵمەتەکە لە ماوەی زیاتر لە مانگێکدا لە سەرەتای دەستپێکردنی هەڵمەتەکەوە ڕوونیکردەوە، لە ڕێگەی ئەو هەڵمەتەی کە دەستمان پێکرد هەوڵەکانی ژنان یەکگرتوو بوون و دەنگیان یەکگرتوو بوون بۆ گەیاندنی پەیامەکەمان بە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە، هەروەها بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان لە مەترسیەکانی ئینتەرنێت، بەتایبەتی سەبارەت بە ناردنی وێنە و ڤیدیۆی کەسی، بۆ ئەوەی نەبنە ئامانجێکی ئاسان بۆ هەڕەشە و چەوساندنەوەی ئەلیکترۆنی شاری قامیشلۆ تەنها، بەڵکو هەموو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای لەخۆگرتبوو، کە چالاکییەکان بە کۆردیناسیۆن لەگەڵ ڕێکخراوی سارەو ئۆفیس و کەمپەکانی لە ناوچە جیاوازەکاندا جێبەجێ دەکران.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئامانج لێی گەیشتنە بە زۆرترین ژمارەی ژنان و ژنانی گەنج لە ڕێگەی ڕاپرسییەکەوە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە و پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکاندا هاوبەشی دەکەین، کە کۆمەڵێک پرسیار لەخۆدەگرێت کە ئاراستەی گروپی ئامانج دەکرێت، دوای تەواوکردنی ئەم ڕاپرسییانە، ئەنجامەکان شی دەکەینەوە و دۆخەکە هەڵدەسەنگێنین، ئەمەش ڕێگەمان پێدەدات بە وردی لە پێداویستییەکانی ژنان تێبگەین، لە قۆناغی داهاتوودا دانیشتنی گفتوگۆ ئەنجامدەدەین کە لەو ماوەیەدا بەشداربووان باس لە ئەزموونە ڕاستەقینەکانی توندوتیژی دەکەن، زەوتکردن و چەوساندنەوەی سێکسی، کە دەرفەتیان پێدەدات بۆ فێربوون لە یەکتر و ئاڵوگۆڕی شێوازەکانی پاراستن و خۆپاراستن لەم دانیشتنانەدا ئامانجیان بەهێزکردنی ژنانە بەو زانیاری و متمانەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەلیکترۆنیەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بۆ پاراستنی خۆیان.

 

ترس لە چەواشەکاری کۆمەڵایەتی دەیانخاتە ناو قەیرانی دەروونییەوە

ڕوونیشیکردەوە، ژنانی گەنج دەبنە ئامانجی ڕەشبگیران، ژنانی گەنجی تەمەن ١٥ ساڵ و هەرزەکار دەکرێنە ئامانج، بەو پێیەی ئاسانە لەڕووی سۆزداری و سێکسی و داراییەوە چەوسانەوە بکرێت، جگە لەوەش ترس لە دەنگۆو و چەواشەکاری کۆمەڵایەتی دەتوانێت بەرەو قەیرانی دەروونی توندیان ببات، کە ڕەنگە پاڵ بە هەندێکیانەوە بنێت بۆ بڕیاردانی کارەساتبار، لە هەندێک حاڵەتدا تەنانەت کۆتایی بە ژیانی خۆیان بهێنن.

 

جەختی لە ڕۆڵی ڕێکخراوی سارە کردەوە لە پاراستنی ژنانی دەستدرێژیکراو، وتی: ئێمە پابەندین بە پاراستنی ئەو ژنانەی داوای یارمەتیی ئێمە دەکەن، هەوڵدەدەین پاڵپشتییان بکەین لە تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە دەروونی و کۆمەڵایەتیانەی کە تووشی بوون، کە کاریگەرییان نەک تەنها لەسەر ژیانیان بەڵکو لەسەر خێزانەکانیان هەبووە، ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی کە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنن بۆ چەوساندنەوەی ژنانی گەنج بەشێوەیەکی ترسناک و مەترسیدار، پاڵ بە هەندێک خێزانەوە دەنێت بۆ داڕمانی دەروونی، تەنانەت ڕەنگە هەندێک ژنی گەنج ماڵ بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی لەو دۆخەچەوساوەییە ڕزگاریان بێت.

 

هۆشیاری لە ژنانی گەنجدا ناوەستێت، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ خێزانەکانیش بۆ گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەکەی، وتی: ئێمە کۆبوونەوەی هۆشیاری لەگەڵ خێزانەکان ئەنجام دەدەین بۆ ئاگادارکردنەوەیان لە مەترسییەکانی چەوساندنەوە لەڕێگەی زیرەکی دەستکرد، بەتایبەتی سەبارەت بە دروستکردنی وێنە و ڤیدیۆی هەڵبەستراو، لە زۆر حاڵەتدا خێزانەکان لە دۆخەکە تێدەگەن، و کێشەکە بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر دەکرێت، هەروەها ئێمە خولی پەروەردەی هۆشیاری بۆ ژنانی گەنج دابین دەکەین کە وایان لێدەکات تێبگەن لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخی چەوساندنەوەو و هەڕەشەکان، توانایان بەرزدەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵەنگاریانە بە ئیرادە و متمانەوە.

 

"ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی دەنگی تۆ بین و قەڵغانی بەهێزت بین"

ئاماژەی بە بوونی چەندین ناوەند و دامەزراوەی کرد کە پاڵپشتی و پاراستن بۆ ژنان و ژنانی گەنج دابین دەکەن، هانی هەموو ژنان دەدەین بچنە ئەو ناوەند و فەرمانگانە بۆ ئەوەی داوای پاراستن و بەرگریکردن لە مافەکانیان بکەن، بێدەنگ نەبن بەرامبەر بەو تاوانانەی لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە ئەنجام دەدرێن، ئێمە لە ڕێکخراوی سارە هێڵێکی گەرمی تایبەت بۆ هەموو ئەو کەسانە دابین دەکەین کە  پێویستیان بە هاوکاری هەیە یان دەیانەوێت پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ پاراستنی خۆیان یان کەسانی تر، لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەوە دەتوانرێت بە خێرایی و بە نهێنی پەیوەندیمان پێوە بکرێت، بۆیە دەتوانین پاڵپشتی پێویستیان بۆ دابین بکەین و هاوکاریان بکەین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

 

ئارزۆ تەمو، لەکۆتایی قسەکانیدا پەیامێکی ئاراستەی هەموو ژنان و ژنانی گەنج کرد و وتی: رێگە مەدەن بێدەنگی لەدژی ئێوە بەکاربهێنرێت، یاسا هەیە مافەکانتان دەپارێزێت، سزای توند چاوەڕێی هەرکەسێک دەکات کە هەوڵی چەوساندنەوەتان یان زیانگەیاندنتان بدات، ئێمە لێرەین وەک دایکان و پارێزەران بۆ ئەوەی لە سەختترین ساتەکانتاندا لە تەنیشتتان بوەستین، ئەو پاڵپشتی و پارێزگارییەتان بۆ دابین بکەین کە شایەنتانە، دڵنیابوون لەوەی کە هێزتان هەیە، بەسەر هەموو تاقیکردنەوەیەکدا زاڵ بن با لەبیرمان نەچێت کە بێهیوای چارەسەر نییە، هەمیشە لە کۆتایی ڕێگاکەدا ڕووناکی هەیە، چارەسەری ڕاستی چاوەڕێی هەریەک لە ئێوە دەکات، یاسای ڕێگریکردن لە هەموو مەترسییەک دەتانپارێزێت تۆ تەنیا نیت، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی دەنگی ئێوە و قەڵغانی بەهێزتان بین.