شەڕ ژنانی غەززەی ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری سەختی ژیان کردووە

لە غەززە ژنان پۆستی سیاسییان هەبووە، خەباتیان بۆ مافەکان کردووە، بەشدارییان لە ڕێنێسانسی ئابووری و کولتووریدا کردووە، بەڵام لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕ، ئەم ڕۆڵانە پێچەوانە بووەوەو ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری سەختی ژیان بوونەوە.

رەفيف ئیسليم 


غەززە ـ پێش شەڕی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ژنان و ژنانی گەنج لە کەرتی غەززە لە بوارە جیاوازەکانی کۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسی، کولتووری و تەنانەت یاسایی و یاسادانان ڕۆڵی پێشەنگایەتییان هەبووە، بەڵام کاتێک شەڕ دەستی پێکرد، ئەم ڕۆڵانە لەناو ئەو ژیانە سەختەی کە بەسەریاندا سەپێندرا، نەما و گەیشتن بە مافەکانیان بەجێهێشت و درککردن بە توانای تەواویان بۆ ئەوەی دوا شت بێت لە مێشکیاندا.


شەڕەکە هەموو هەوڵەکانی تێکدا
بەیدا موعەمەر، لێکۆڵەر و سکرتێری ئەنجومەنی کارگێڕی ناوەندی ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستین وتی: ژیانی پێش شەڕ ئاسان و سادە بووە، بەتایبەتی ڕۆتینی ڕۆژانە، بەڵام ئەمڕۆ لە نێوان چێشت لێنان لەسەر ئاگر و هێڵە ئاوییەکان، گەڕان بە دوای شوێنێک بۆ وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی و تەنانەت به خێوکردن و پەروەردەکردنی منداڵان بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە نەبوونی خوێندنگەکاندا، ئەمانه هەموو ئاستەنگێکن کە بارگرانی لە سەر ژنانی فەڵەستینی دەکەن و ناتوانن سەرنجیان لەسەر یەک بابەت بێت.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەم شێوازە ژیانە تادێت قورستر دەبێت بۆ ژنان و دایکانی کارکەر، دوای تەواوکردنی کارەکانیان لە دەرەوەی ماڵ، ناچار دەبن خۆیان تەرخان بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، هەروەک چۆن ژنانی دیکەی کۆمەڵگە، ئەو ڕۆڵانە ماندووکەرن و بەشێکی زۆر لە بیرکردنەوە و وزەی ژنان داگیر دەکەن، ئەمەش وایکردووە نەتوانن ڕۆڵی پێشينگایەتی دیکە لەبەرچاو بگرن، بەتایبەتی لە ڕۆشنایی برسێتیدا، چۆن ژن دەتوانێت ڕۆڵی پێشەنگایەتی لەبەرچاو بگرێت کاتێک برسییەتی، تەنها یەک ژەم لە ڕۆژە درێژ و ماندووکەرەکەیدا دەدۆزێتەوە، لە باشترین کەیسدا؟.


ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناو ئەو ڕۆڵە پێشەنگایەتییانەی کە ژنان لە غەززە پێش جەنگ بینیویانە، لۆبیکردن بووە بۆ دەرکردنی یاسای پاراستنی خێزان، کاتێک گروپێک لە چالاکوانی مافی ژنان ئەو یاسایانەی لە فەڵەستین کارپێکراون بەس نین بۆ پاراستنی ژنان، چوونە بەردەم دادگا و بە هەڵمەتی دیجیتاڵی و مەیدانی پشتیوانی هەوڵەکانیان کرد، ئەوان لە دەرگای ئەنجومەنی یاسادانانیان دا تا ئەو کاتەی داواکەیان جێبەجێ بوو و لە لێواری دەرکردنی یاساکە بوون لەسەر زەوی، تا ئەو کاتەی شەڕ هەڵگیرسا و ئەو هەوڵانەی تێکدا.


لە هەموو ئاڕاستەیەکەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر ژنان
گرنگی یاسای پاراستنی خێزان بە ڕزگارکردنی بۆ هەموو دایک و خێزانێکی فەڵەستینی، بەتایبەتی لە تاوانەکانی توندوتیژی و توندوتیژی ڕەگەزی، زەق دەبێتەوە، ئەمڕۆ لەبەر ڕۆشنایی شەڕی بەردەوام، ژنان لە هەموو لایەکەوە تووشی توندوتیژی دەبنەوە، بەتایبەتی توندوتیژی سیاسی، ئەمڕۆ ژنان قوربانی کوشتن و گرتن و ماندوێتی و لەدەستدانی تەندروستی و جوانی و مێینەیی خۆیانن، کە بەهۆی ئەم ڕیزە نەفرەت لێکراوانەوە تاڵان دەکرێن، هەروەها لە نێو ئەو بۆشاییە ئاسایشییەدا هەستی ئاسایشیان نییە.


سەبارەت بە ڕۆڵەکانی تری پێشيگایەتی، بەیدا موعەمەر ئاماژەی بەوەدا کە ژنان خەونیان بە بوون بە وەزیرەوە دەبینی، کورسییان بۆ ڕکابەری پیاوان لە حکومەتدا هەبوو، هەروەها پۆستی گرنگیان لە پارت و کۆمەڵە و ناوەند و زۆربەی پۆستە بڕیاردەرەکاندا هەبووە، تەنانەت بانگەشەى بۆ زیادکردنى پشکەکان کردووە بۆ ٥٠%، کە بە یەکسانى لە نێوان ژن و پیاودا دابەشکراوە، پرسەکانی ماڵی فەڵەستینی وەک دابەشبوون و داگیرکاری، نەبووە هۆی ئەوەی لە دەستبەسەرداگرتنی زۆرەملێ ئەم مافە بگرێت، بەڵام شەڕەکە لەوە بەهێزتر و توندوتیژتر بوو کە ئەو خەیاڵی دەکرد.


نەبوونی پاراستن و هۆشیاری یەکێکی دیکەیە لە نیگەرانییەکانی ژنان
ئاماژەی بەوەشکرد، پێش جەنگ ژنان ڕۆڵی پێشەنگایەتییان لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا هەبووە، جگە لە پیشە جۆراوجۆرەکانیان، وەک پزیشکی، وانەوتنەوە و یاسا، هەروەها بەڕێوەبردنی چەندین پڕۆژەی گەشتیاری سەرکەوتوو، پیشەسازی جوانکاری، بەرهەمهێنانی شیرەمەنی و پەنیر، و بەخێوکردنی ئاژەڵ، ئاواتەخوازی ئەوە بوون کە خواستی سیاسییان هەبێت کە لە ڕێگەیەوە بتوانن دەوڵەتەکەیان بەپێی دیدگای خۆیان و هاوتەریب لەگەڵ پێداویستیەکانیان بونیاد بنێن.


نەبوونی پاراستن بۆ ژنان نیگەرانییەکی دیکەیە، بە وتەی بەیدا موعەمەر، ژنان پێویستیان بە پاراستن هەیە، سەرەتا لە هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکان کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە دەستیان پێکردووە، دواتر لە فۆرمەکانی توندوتیژی کە بێ وەستان بەسەر کۆمەڵگەدا گرتووەتەوە، بۆیە دەتوانین بڵێین ژنانی فەڵەستینی دەتوانن ڕۆڵی پێشينگایەتی بەدەست بهێنن، بەڵام ئەو ڕۆڵانەی خەونیان پێیەوە دەبینن لەگەڵ ئەو ڕاستیەدا ناگونجێت کە تێیدا دەژین.


ئەم بازنە خراپە بەهۆی نەبوونی بەهێزکردنی ژنانی گەنجی فەڵەستینی تەواو دەبێت، هەروەک چۆن بەهێزکردنیان گەیشتبووە ڕۆڵی سیاسی و پێشەنگایەتی، شەڕ هەڵگیرسا و بەشێکی زۆریان لە خوێندن بێبەش کرد و ئەوانی دیکەیان ناچار کرد هاوسەرگیریی زۆرەملێ بکەن، ترس دەستی بەسەردا گرت و زۆرێک لە کچانی ناچار کرد لە ماڵ و چادرەکانیاندا بمێننەوە و تەنها بەدوای ژەمێکی تێرکردن یان کارێکدا بوو بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی ژیانی خۆیان بکەن، شەڕەکە بۆشاییەکی لە نێوان پشێنگە ژنەکان و ژنە گەنجەکاندا دروستکرد کە هێشتا لە قۆناغی سەرەتایی ژیانیاندا بوون.