ژنانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤: ساڵێکی پڕ لە ئاڵنگاری و دەستکەوت و هیوای داهاتوویەکی باشتر بوو
چالاکوانان و کەسایەتییە میدیاییەکان و هونەرمەندانی عێراق دووپاتیان کردەوە کە ساڵی ٢٠٢٤ ژنان چەندین دەستکەوتیان هەبووە، سەرەڕای ئەو سەختییانەی کە لە بەردەمیاندا بوو، جەختیشیان لەسەر پێویستی هەوڵدانی زیاتر بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوت و هەنگاوی باشتر کردەوە.
ڕەجا حەمید ڕەشید
عێراق- لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا، ژنانی عێراق زۆر دەستکەوتیان لە بوارە جیاجیاکاندا بەدەستهێناوە. سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، توانای گۆڕانکاری و بەشداری کاریگەری خۆیان لە بنیادنانی کۆمەڵگەدا سەلماندووە، جا چ لە بواری سیاسەت، ئابوری، یان پەروەردەدا بێت. بەڵام هێشتا ژنان ڕووبەڕووی نادادپەروەری دەبنەوە و بەدەست جیاوازی ڕەگەزییەوە دەناڵێنن.
ئامینە زەهەبی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی مەسارەت بۆ پەرەپێدانی میدیا، باسی لەوەکرد کە لە ساڵی ٢٠٢٤یشدا خەباتی ژنان لە عێراق بەڕێوەچوو، کە جێپەنجەیەکی ڕوون بوو لەسەر ڕێبازی بەدەستهێنانی مافەکانیان، کاریگەریشیان لەسەر گۆڕینی ڕاستی ژیانیان لە نێوان ئاڵنگارییەکاندا هەبوو، وتیشی: لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا، ژنانی عێراق بە توندی وەستانەوە و لە زۆرێک لە خۆپیشاندانەکاندا دەنگیان هەڵبڕی، لێسەندنەوەی مافی دایکایەتی و سەرپەرشتیکردنی منداڵەکانیان ڕەتکردەوە و هەڵمەتەکانی پاراستنی ژینگە و کەشوهەوایان بەڕێوەبرد، کە ڕەنگدانەوەی دروشمی "ژن ژیانە" بوو و بەو پێیەی ژن بەرگریکاری یەکەم و دەستی یەکەم بووە لە پاراستنی سروشت و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گۆڕانکارییە کەشوهەوایەی کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت.
ئامینە زەهەبی باسی لەوەشکرد، دیاردەی توندوتیژی بە هەموو شێوەکانییەوە، لە ڕووی فیکری و جەستەیی و کوشتنی ژنان لە هەڵکشان بوو، دەنگێکی زۆر تیرۆر کران، ئەوانی دیکە ئاوارە بوون، دەیان کەسیش بە زەبری هەڕەشە لە نێوان ژناندا ناچار بە بێدەنگکردن کرا، کە ئەمەش بێتوانایی حکومەتی لە پاراستنیان دەرخست.
ئەسما عوبەید، ڕاگەیاندکار و چالاکوانی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، ژنانی عێراق زۆرجار و لە هەموو کاتێکدا بەهێز و بوێر و لێهاتوو و ئیلهامبەخشن، وەک سەبیحە شێخ داود، یەکەم پارێزەری عێراقی لە ساڵی ١٩٤٠ بوو، بە یەکەم پارێزەر و یەکەم دادوەر ناوی لێنرا لە عێراق و جیهانی عەرەبیشدا، هەروەها یەکەم ئەندازیاری جیهان، زاها حەدید و چەندین ژنی دیکەی پێشەنگ هەن، دەستکەوتەکانی ژنانی عێراق بەردەوامن، دیارترینیان بەدەستهێنانی خەڵاتی یەکەم بوو لە پێشبڕکێی ڕۆژنامەگەری دیالۆگی لەلایەن ڕۆژنامەنووسی دەزگاکەمان بە ناوی ڕەجا حەمید ڕەشید. بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی مەنار زوبەیدی بۆ خەڵاتی قاریب بۆ ڕۆژنامەگەری. یاریزانی گەنج نەجلە عیماد، یەکەم پاڵەوانی پارالۆمپیکی عێراقی کە میدالیای زێڕی تێنسی سەر مێز لە ئۆڵۆمپیادی پاریس ٢٠٢٤ بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا خۆی خاوەن پێداویستی تایبەت بووە و خەڵاتەکەش دەستکەوتێکە چونکە خەڵاتەکە نزیکەی سی ساڵە لە وڵاتەکەدا بەدەست نەهاتووە.
سارا جاسم، بەرگریکاری مافی مرۆڤ جەختی کردەوە کە ساڵی ٢٠٢٤ پێشکەوتنی بەرچاو لەلایەن ژنانی عێراقی لە بوارە جیاجیاکاندا بەدەستهات، بەو پێیەی دەستکەوتەکانیان لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بوو، وەک ئەوەی لە بواری کارگێڕی و بەهێزکردنی ئابووریدا لە تشرینی دووەمدا ئەنجومەنی ژنانی بازرگانی عێراق کرایەوە، بە ئامانجی پاڵپشتی و ڕێنماییکردنی ژنانی خۆبژێو لە بنیاتنانی پرۆژەی تایبەت بە خۆیان، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی دەزگا حکومی و ئەهلیەکانە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی پێویست بۆ سەرکەوتنی ژنانی عێراق و بەشداری کاریگەریان لە گەشەی ئابووریدا.
هەروەها سەبارەت بە بەشداری سیاسی و بڕیاردان وتی: سێهەمین کۆنفرانسی ژنانی عێراق لە مانگی تەمموزدا ئەنجام درا بە دروشمی "بە تێکۆشانی هاوبەشمان، دەنگێک دەبین بۆ پاراستنی ژنان لە جینۆساید"، کە تیایدا پرسەکانی ژنان لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە تاوتوێ کرا، ئەو ئاستەنگە دەستوری و یاساییانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، بە گرنگیدان بە بەهێزکردنی ڕۆڵی خۆیان لە ژیانی سیاسیدا خرایەروو، لە بواری گەشەپێدانی بەردەوام و بژێوی ژیاندا، پرۆگرامی ڕێبازی دەرچوون دەستیپێکرد، و زۆرێک لە ژنان سوودمەند بوون لەم پرۆگرامەی سەر بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بوو، کە ئامانجی دابینکردنی ئامراز و سەرچاوەی پێویست بۆ بنیادنانی بژێوی بەردەوام بۆ خێزانە هەژارەکان بوو، غوفران حەسەن، تەمەن ٢٦ ساڵ، بە دامەزراندنی سەنتەری ڕاهێنانی جەستەیی و تەندروستی بۆ ژنانیش لە موسڵ، خزمەتگوزاری ڕاهێنان و پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی پێشکەش دەکەن.
هاوکات ئاماژەی بە بواری ستراتیژییە نیشتمانییەکان بۆ ژنانی عێراقی ٢٠٢٣-٢٠٣٠ کرد، کە لە مانگی ئایاری ڕابردوو پەسەند کرا، هەروەها ستراتیژی نیشتمانی بۆ ژنانی عێراق ڕاگەیەندرا، کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ژنانە لە گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام لە ڕێگەی میحوەرەکانی سیاسی، ئابوورییەوە و بەهێزکردنی کۆمەڵایەتی، پاراستن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان.
کەفاح مەجید، هونەرمەند، ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆڵی ژنانی عێراقی لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە بواری سیاسیدا تا ئاستێک لاواز بوو، وتیشی: ژنان دەنگێکی دیاریکراویان نەبوو بەڵکو زیاتر شوێنکەوتەی بەرپرس و حزبەکان بوون، لە بواری کشتوکاڵدا پشتگوێخستن لەلایەن حکومەتەوە هەبوو، گەندەڵی لەنێو ئەندامەکانیدا بڵاوبووەوە، ئەمەش وایکرد جووتیاران لە کشتوکاڵ دووربکەونەوە کە کاریگەری زۆری لەسەر کاری ژنانی جووتیاریش هەبوو، تەنانەت لە بواری پەروەردەشدا دیاردەی کڕینی بڕوانامە لە وڵاتانی دراوسێوە بڵاوبووەوە، بەڵام سەرەڕای ئەمە ژنان توانای خۆیان سەلماندووە بۆ ئەو ئاڵگارییانە.
ڤالێنتینا هیدۆ، هۆنەر و ڕۆژنامەنووس ئاماژەی بەوەدا کە ژنان لە چەندین بواردا دەستکەوتی نایابیان بەدەستهێناوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی گەشەسەندنیانە لە کۆمەڵگەدا، بە تایبەت لە بواری کاری مرۆیی و خۆبەخشانەدا و بە بەهێزکردنی دیجیتاڵی و تەکنەلۆژی زیاتر بەرەوپێش چوون، ئەمەش لە بەرامبەردا ڕۆڵی ئەوان لە ئابووری نیشتمانیدا بەرز دەکاتەوە.
مینا ئەمیر حلو، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی تۆڕی میدیایی عێراق، وتی: ژنانی عێراق توانای خۆگونجاندنیان هەیە لەم کۆمەڵگەیەدا، دەتوانین بشڵێین کە ژنان تا ڕادەیەکی بەرزیش دەچەوسێنرێتەوە، بەڵام هێز، سەرکەوتنی بەردەوام و کاری باشیشیان کردووە، لە بەدەستهێنانی خەڵاتەکانیان، بەڕێوەبردنی خێزانەکانیان و گەلێک ئەرکی دیکە بەڕێوەدەبەن، سەرەڕای ڕۆڵە کاریگەرەکەی ژن، بەڵام لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە نادادپەروەری دەبینین، لە پرسی میرات و سەرپەرشتیکردنی منداڵەوە دەست پێدەکات بۆ مافەکانی دیکە. ئاڵنگاری ڕۆژانەمان قارەمانێتیمانە، لە شەقامدا ڕووبەڕووی چەندین سەختی دەبینەوە، بۆ نمونە تووشی هەراسانکردن دەبینەوە، تێڕوانینی کۆمەڵگە بۆ ژنان بە لاواز و بچوک سەیرکردنیەتی، بەڵام سەرەڕای ئەمانە ژن ڕۆڵی خۆی گێڕاوە لە ڕووبەڕووبوونەوەدا.
هەروەها باسی لەوەکرد، پێشتر ژنان سنووردار بوون و شەرمەزاری بوو بۆیان کە بە درێژایی ڕۆژ بچنە دەرەوە و کار بکەن، ئێستا ژنە ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر و فۆتۆگرافەر و کرێکار و دەرچووی زانکۆ و ئەوانەی بڕوانامەیان هەیە، بە هۆی نەبوونی هەلی کار لە بوارەکەی خۆیاندا، لە گەلێک بواری دیکەدا کار دەکەن و هاوکاری و پاڵپشتی خێزانەکانیان دەکەن، یان بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانیان کار دەکەن.
مینا ئەمیر حلو هیوادارە یاسای توند و جددی هەبن کە مافەکانی ژنان بپارێزن کاتێک لە ماڵەوە دەردەچن، یان ئەو کاتانەی لە ژیانی ڕۆژانەدا ڕووبەڕووی توندوتیژی و بە تایبەت توندوتیژی خێزانی دەبنەوە. هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتیش نادادپەروەرییە بەرامبەر ژنان و منداڵان.
مونا مەرعی، هونەرمەند، ئاماژەی بەوەدا، گۆڕەپانی ڕۆشنبیری شایەتحاڵی ڕێکخستنی پێشانگای ساڵانەی هونەرە جیاوازەکان بوو لە کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی عێراق لە بەغدا، کە تیشکی خستە سەر بەشداریی ژنان لە بواری نیگارکێشان، پەیکەرسازی، و سیرامیکدا، هەروەها ژنان ڕۆڵی چالاکیان لە فێستیڤاڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و بەشداریکردنەکاندا هەبووە، کە ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی دانپێدانانی ڕۆڵی ژنانە لە پاراستنی ڕۆڵی کولتووری خۆیان و وەک پێشەنگ لە بەهێزکردنی کۆمەڵگەکاندا دەرکەوتوون و جەختیان لەسەر ڕۆڵی ژیانی خۆیان کردووەتەوە لە پێشخستنی ئاشتی و سەقامگیری.
هۆنەر سەمەرقەند جابری ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا ئەو بڵاوکراوانەی کە ژنان تێیدا بەشداربوون لە هۆنراوە، گێڕانەوە، شانۆ، و ڕەخنەشدا زیاتر بوون لە فێستیڤاڵەکانی ناوخۆ و دەرەوەی عێراقیشدا بەشدارییان کردووە و ناوی نوێی ژنانی گەنجیش لە زمانی عێراقیدا دەرکەوتوون و ئامادەیی جیاوازی خۆیان هەیە.
ئیسرا سەلمان، خوێندکاری زانکۆ و چالاکوان، ئاماژەی بەوەدا، ئەمساڵ ساڵێکی سەختە بۆ کۆمەڵگەی عێراقی بەگشتی و ژنان بەتایبەتی، بەهۆی هەوڵدان بۆ هەمووارکردنەوەی یاسای هەمووارکراوی باری کەسێتی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ کە بە هێرش بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ دادەنرێت، چونکە ئەو مافانە ژنان ساڵانێکی زۆرە خەباتیان بۆ کردووە، بەڵام سەرەڕای ئەو سەختی و ئاڵنگاریانەی ئەمساڵیش، ژنان توانیان ڕووبەڕووی ئەو فشارانە ببنەوە و دەستکەوتەکانیان بپارێزن و کاربکەن بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگەدا.