"لە دژی ئەم کارانە بوەستن کە خزمەت بە ژنان و کۆمەڵگە ناکەن"

ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" و کۆنگرەی ستار ڕاگەیاندراوێکیان سەبارەت بە غەزال مەولان بڵاوکردەوە، کە بەهۆی ئەوەی بەشێک لە نەخۆشخانە ئەهلیەکان ڕەتیانکردەوە چارەسەری بکەن. گیانی لەدەستدا.

کۆبانێ

 

شەهید کردنی غەزال مەولان، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک ناڕەزایی و کاردانەوەی بازنەی مافی مرۆڤ و ڕاگەیاندنی کوردی لێکەوتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەهۆی برینەکانی لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران کە کامپی سورداشی کردە ئامانج لە هەرێمی کوردستان شەهید بوو.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، هێرشەکە کە ١٤ی نیسان ڕوویداوە، دەگەڕێتەوە بۆ ئێران و شوێنێکی ناو کامپەکە کراوەتە ئامانج، غەزال مولان برینەکانی سەختی پێگەیشت کە دواتر سەلماندی کوشندە بوو، هێرشەکە بە پێشێلکردنی ئاگربەست دادەنرێت، دوو کەسی دیکەشی برینداربوون.

 

ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و چالاکوانانی مەدەنی لە کوردستان ڕاگەیاندراوێکی وشەی توندیان بڵاوکردەوەو کوشتنی ناوبراویان شەرمەزار کرد، هەروەها لە بۆردوومانێکدا کە شوێنێکی مەدەنی لە نزیک سنووری پارێزگای سلێمانی کردۆتە ئامانج، بە سەختی بریندار بووە، هەروەها چەند نەخۆشخانەیەک ڕەتیانکردووەتەوە وەریبگرن و چارەسەری پێویستیان بۆ دابین بکەن، کە بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، "پێشێلکردنی ڕەوشتی پزیشکی و یاسای مرۆیی" پێکدەهێنێت.

 

واژۆکارانی ڕاگەیاندراوەکە داوایان لە دەسەڵاتی دادوەری سلێمانی کردووە لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و ڕوون بۆ ڕووداوەکە بکەنەوە و لێپرسینەوە لە بەرپرسان بکەن و بۆچوونی گشتی لە دەرئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە ئاگادار بکەنەوە.

 

 ناڕەزایی بەرفراوان دەربڕاوە بەرامبەر بەو پاساوانەی کە لەلایەن هەندێک لە دامەزراوە تەندروستییەکانەوە پێشکەش دەکرێن، هەروەها ئەو حاڵەتانەی لە ئەنجامی بۆردوومان و شەڕەوە درووست دەبن، دەبێت بەشێوەیەکی مرۆیی و بەپەلە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، بەبێ هیچ جیاوازییەک.

 

لەبەرامبەردا وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان ئەو ڕووداوەی ڕەتنەکردەوە، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ڕوونیکردەوە: دوای ئەوەی نەخۆشەکە بەناوی غەزال مولان لە نەخۆشخانەی شۆڕش سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پێشمەرگە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی بەخشین لە کەرتی تایبەت، ڕێکارە پزیشکییە پێویستەکانی بۆ ئەنجام نەدرا، هەروەها وەرنەگیرا، دواتر بووە هۆی گیانلەدەستدانی.

 

وەزارەتەکە دووپاتی کردەوە، کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هەبووە و "بە پشتبەستن بە سکاڵایەکی فەرمی و بەپێی یاسای مافی نەخۆش ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٢٠ و ڕێنماییەکانی لێکۆڵینەوە ژمارە ١٦ی ساڵی ٢٠٢٢، لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاڕاستە کراون لێکۆڵینەوەی تۆکمە بۆ ڕووداوەکە بکەنەوە بۆ ئەوەی سەرجەم بارودۆخەکەی ئاشکرا بکرێت و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو بەرپرسانە بگرنەبەر.

 

بەهەمانشێوە ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتی "پەیەدە" لە شاری کۆبانێ ڕۆژئاوا بەئامانجکردنی کامپەکانی هەرێمی کوردستانی شەرمەزار کرد و داوای لێکۆڵینەوە لە هەلومەرجی شەهید غەزال مەولانیان کرد.

 

ئەنجومەنەکە لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەو هێرشەی بە بەشێک لە بەئامانجکردنی بەرفراوانتری گەلی کورد زانیوەو شکستهێنانی هاوکاری پزیشکی بۆ غەزال بە "کردەوەیەکی نامرۆڤانە" پێناسەکردووە.

 

داوای بەهێزکردنی یەکڕیزیی کورد لە هەلومەرجی ئێستادا کراوە، جەخت لەسەر گرنگی هاودەنگی لە بەرگریکردن لە ناسنامە و بوونی کورد کراوەتەوە، داواش دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوبەرایەتی سلێمانی بەتایبەت یەکێتی نیشتمانپەروەری کوردستان لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستپێبکەن و لێپرسینەوە لە بەڕێوبەرایەتی نەخۆشخانەکە بکەن و دەرئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە بڵاوبکەنەوە بۆ پێداچوونەوەی گشتی.