بە هۆی هێرشی مووشەکی ئێرانەوە سێ کەس لە سنووری هەولیر شەهید بوون
بەپێی زانیارییەکان ڕژێمی ئێران لە یەک کاتدا بۆردوومانی کامپەکانی جەژنەکان و ئالانەی لە سنووری پارێزگای هەولێر کرد، بە هۆیەوە دوو ژنە پێشمەرگە و کوڕێک شەهیدبوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ناوەندی هەواڵ
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕژێمی ئێران هێرشی مووشەکی کردە سەر کامپی جەژنەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیکی بەحرکەی هەولێر، بە هۆیەوە کوڕێک بەناوی شاهین ئازەربەرزین شەهیدبوو و باوکیشی بە سەختی برینداربووە.
هاوکاتی ئەو هێرشە ڕژێمی ئێران بۆردوومانی کامپی ئالانەی لە سنووری بالیسان کردووە، بەهۆیەوە دوو ژنی پێشمەرگەی حزبی دیموکرات بە ناوەکانی نەدا میری و سەمیرا ئەڵایاری، شەهیدبوون و ژمارەیەک پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.
ئەوە لەکاتێکدایە ڕۆژی ١٤ی نیسان، ناوچەی سوورداشی لە سلێمانی بۆردوومان کردو بەهۆی غەزال مەولان، پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان شەهید بوو.