ژنییوز: لە مانگی ئایار ١٦ ژن کوژراون ٢٥ ژن بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە
بەپێی ئاماری مانگانەی ژننیوز سەبارەت بە کوشتنی ژن لە باکووری کوردستان و تورکیا، لە مانگی ئایاردا ١٦ ژن کوژراون و ٢٥ ژنیش لە بارودۆخێکی گوماناویدا گیانیان لەدەستداوە.
ناوەندی هەواڵ
توندوتیژی دژ بە ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا بەردەوام لە بەرزببونەوەدایە و ژنان لەلایەن پیاوانی نزیکترەوە دەکوژرێن و مردنی گوماناویش لە زیادبووندایە، ڕێکخراوەکانی ژنان جەخت لەوە دەکەنەوە، کە بێ سزای تاوانباران بوێر دەدات بۆ ئەنجامدانی تاوانی زیاتر، هۆشداری دەدەن لە نەبوونی پاراستنی کاریگەر بۆ ژنان و منداڵان.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە ژننییوز لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانەوە کۆیکردۆتەوە، لە مانگی ئایاردا ١٦ ژن و دوو منداڵ کوژراون و ٢٥ ژنیش لە هەلومەرجێکی گوماناویدا گیانیان لەدەستداوە.
چوار ژن لەلایەن هاوژینەکانیانەوە کوژراون، دوو ژن لەلایەن پیاوێکەوە کە دەیانناسن، دوو ژن لەلایەن هاوژینی پێشوویانەوە، یەکێکیان لەلایەن مامیەوە، ژنێکی دیکە لەلایەن کوڕەکەیەوە، دوو ژن لەلایەن هاوبەشەکانیانەوە، یەکێکیش لەلایەن کوڕەزاکەیەوە، تا ئێستا پاڵنەرەکانی پشت کوشتنی ئەو ژنانەی کە ماونەتەوە نادیارە.
ڕاپۆرتی توندوتیژی و کوشتن لە دژی ژنان بە نزیکەی لە هەموو ناوچەکانی تورکیاوە سەریان هەڵداوە.