ڕۆژانە
-
ژنانی پەرلەمانتار بە پانکارتی "ژن، ژیان، ئازادی"یەوە بەشداری گفتوگۆی بودجەیان کرد
پەرلەمانتارانی دەم پارتی بە دانانی پانکارتی "ژن، ژیان، ئازادی" لەسەر مێزەکانیان لە گفتوگۆکانی بودجەی وەزارەتی خێزان و سیاسەتی کۆمەڵایەتی تورکیا بەشدارییان کرد.
-
ئاگربەست لە لوبنان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
بە ڕێککەوتنی ئیسرائیل و حزبوڵا کە ڕۆژانە گفتوگۆی لەسەر دەکرا، ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژە لە لوبنان دەستیپێکرد.
-
لە تەعز ژنان بە سیمپۆزیۆمێک سەرنجیان بۆ سەر پێشێلکارییەکان ڕاکێشا
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، سیمپۆزیۆمێک بە ناوی "ژنانی یەمەن لە کاتی شەڕدا" لە شاری تەعز لە یەمەن بەڕێوەچوو.
-
ڕەنگین عەبدوڵا: ڕۆح و دەروونی ژن پیرۆزە
ڕەنگین عەبدوڵا، ڕۆژنامەنووس و نووسەر بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم نووسیویەتی: ڕۆح و دەروونی ژن پیرۆزە، ٢٥ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی وەستانەوەیە لەبەرامبەر توندوتیژی، با هەمووان لە زمان و ئەخلاق و ڕەفتارەوە پابەندی مۆڕاڵی ناتوندوتیژی بین.
-
لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی و ئازادکردنی دەکات
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕەخنەی لە سەپاندنی سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادیی چالاکوانی مافی ژنان گرت و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی ئەم سزایە و ئازادکردنی کرد.
-
ڕۆژنامەنووسێکی ئەفغانی: بۆ کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرانە پێویستە ژنان مافی خۆیان هەبێت
ڕوقیە سادقی، ڕۆژنامەنووسی ئەفغانی لە نامەیەکدا کە ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ناردووە ڕایگەیاندووە: پێویستە ژنانی ئەفغانی سوود لە مافەکانی مرۆڤ وەربگرن، چونکە ئەمە تاکە ڕێگەیە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر و مرۆڤدۆستانە.
-
لە مەغریب ژنان دەستیان بە هەڵمەتێک کردووە بۆ گۆڕینی یاسای خێزان
لە سەردەمێکدا کە ژنان چاوەڕێی دەرچوونی یاسای خێزانیی دامەزراون؛ کۆمەڵەی ژنان لە کە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە، هەنگاوی دووەمی خۆی بۆ گۆڕینی یاسای خێزان دەستپێکرد.
-
سزای ١٠ ساڵ زیندانی سروە پوورمحەمەدی بۆ ٥ ساڵ زیندانیکردن کەم کرایەوە
سروە پوورمحەمەدی، چالاکوانی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی، کە پێشتر سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، لە دادگای تێهەڵچوونەوە بۆ ٥ ساڵ زیندانی کەم کرایەوە.
-
بۆ داهاتووی منداڵەکانی لە لوبنانەوە ڕووی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووە
خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەو خوێندکارانەی بەهۆی شەڕی لوبنانەوە پەنابەر بوون، لە قوتابخانەکانی ناوچەکەدا تۆماری کردن، بنەماڵەی خوێندکارانیش جەختیان لەوە کردەوە کە دەیانەوێت منداڵەکانیان بە زمانی دایک بخوێنن.
-
٤٩.٩%ی ی دانیشتووانی عێراق ژنن
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتووەتە ٤٥ ملیۆن و ٤٠٧ هەزار و ٤٩٥ کەس، هەروەها ٧ ملیۆن و ٨٩٨ هەزار و ٥٨٨ خێزانیش لە عێراق هەن.
-
دادگای میسر هاوسەرگیری منداڵان بە "بازرگانیکردن بە مرۆڤ" پۆلێن دەکات
دادگای تاوانەکانی قاهیرە هاوسەرگیری منداڵانی بە "بازرگانیکردن بە مرۆڤ" وەک بەشێک لە سزای بەرزتر پۆلێن کرد، دوای ئەوەی سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر باوکێکدا سەپاند بەهۆی تێوەگلانی لە هاوسەرگیری منداڵێکدا.
-
دەشنێ موراد: ڕێگریکردن لە توندوتیژی پێویستی بە کردار هەیە
دەشنێ موراد ڕایگەیاند، هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی توندوتیژی دژی ژنان خەڵک کۆدەکاتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی ڕەگەزیی، دەشڵێت، ڕێگریکردن لە توندوتیژی زیاتر لە قسەی دەوێت و پێویستی بە کردار هەیە.
-
ڕێکخراوەکانی ژنان لە سودان داوای کۆتایی هێنان بە ململانێکان دەکەن
لەچوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێکخراوەکانی ژنان لە سودان لە بەیاننامەیەکدا داوای وەستاندنی دەستبەجێ و بێ مەرجی ململانێ کارەساتبارەکەیان کرد، هەروەها داوایان لە لایەنە ناکۆکیەکان کرد کە لە بەرژەوەندی گەلی سودان کار بکەن.
-
وەڵامی مەکەگە بۆ دەستبەسەرکردنەکان: لە تێکۆشان بۆ ڕاستییەکان ناوەستین
مەکەگە لە بارەی دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسانەوە بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە تێکٶشان بۆ ڕاستییەکان ناوەستن.
-
"بەشێك لە میدیاكان هیچ خزمەتێك بە پرسی رێگریكردن لە توندوتیژی ناكەن لەناو كۆمەڵگەدا "
سەنتەری پەرەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، بەشێك لە میدیاكان ڕوماڵی نەرێنی حاڵەتەكانی مردن بە خۆكوژی دەكەن، هیچ خزمەتێك بە پرسی رێگریكردن لە توندوتیژی و بیری خۆكوژی و خودئازاردان ناكات لە ناوكۆمەڵگەدا.
-
بە ژیانی ئازاد کەیسە کۆمەڵایەتییەکان چارەسەر دەکرێن
لە سەردەمێکدا کە کەیسە کۆمەڵایەتییەکان زیادیان کردووە و کێشەکان قووڵتر بوونەتەوە، چەمکی ژیانێکی نوێی ئازاد وەک چارەسەری هەموو کێشەکان و بەدیهاتنی یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز سەیر دەکرێت.
-
یەک لەسەر سێی ژنانی ئەوروپی ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە
ئەنجامی ڕاپرسییەکی سێ ڕێکخراوی فەرمی لە یەکێتیی ئەورووپا دەریخستووە کە لە هەر ٣ ژنێک یەکێکیان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە.
-
پەرستار نەفین ئەلدەواوسە لە ڕۆژی یەکەمەوە لەگەڵ گەلەکەی دایە
پەرستاری گەنج نەفین ئەلدەواوسە کە لە سەرەتای هێرشەکانی سەر غەززەوە فریاگوزاری سەرەتایی بۆ برینداران دەکات، سەرەڕای برینداربوونی بەردەوامە لە هاوکاریکردن و داوای لە گەل کرد دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە دژی شەڕی بەردەوامی غەززە.
-
"چیتر توندوتیژی بەسە"
چالاکوانێکی سیاسی و مەدەنی لە شاری کرماشان داوا لە هەموو ژنان دەکات دژی توندوتیژی بوەستنەوە، چونکە پێی وایە کاتی گۆڕانکاری هاتووە.
-
"ژنانی مەغریب هاوسۆزی ئەو ژنانەش کە لە شەڕدا دەژین"
ژنانی چالاکوانی مافی مرۆڤ لە مەغریبەوە هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ ژنانی فەلەستینی و لوبنانی و ژنانی دیکە، کە لە ژێر قورسایی شەڕە چەکدارییەکان دەژین ڕاگەیاند.