لە مەخموور بۆ یادی ئوەیش ئۆجالان نەمام چێندرا

لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی عشتار بۆ یادی کۆچی دوایی دوایی دایکە ئوەیش، دایکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەمام چێندرا.

مەخموور

 

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور"بە پیشەنگایەتی ئەنجومەنی عشتار، ئوەیش ئۆجالان، دایکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ٣٣ ساڵەی کۆچی دواییدا بە ڕاگەیاندراوێک یادی کرایەوە. ئەو لێدوانە لە باخچەی دایکە ئوەیش دراوە.

 

پێش لێدوانەکە، نەمام بۆ یادی دایکی ئوەیش چێندرا. دوای چاندنی نەمام، بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە کەسایەتی دایکە ئوەیش بۆ هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان گیرا. پاشان، فادیلە یەڵماز، ئەندامی ئەنجومەنی عشتار وتارێکی بۆ یادی ئوەیش ئۆجالان پێشکەش کرد.

 

"ئێمە سوپاسگوزاری دایکە ئوەیشین"

فادیلە یەڵماز سەرەتای قسەکانی بە باسکردنی کەسایەتی ئوەیش ئۆجالان دەستپێکردو وتی: دایکە ئوەیش ناوی خۆی لە مێژوودا بەجێهێشتووە، ملکەچی ستەم و نادادپەروەری نەبووە و دایکێکی ئیرادەدار بووە، دایکە ئوەیش پاڵەوانێکی وەک ڕێبەر ئاپۆ هێنایە جیهان و پەروەردەی کرد، هەموو شتێکی فێری ڕێبەر ئاپۆ کرد و گەیاندی بۆ ئەم ئاستە ڕۆژ تەنها دایکی ڕێبەرێک ە نییە، دایکی هەموو گەلی کوردە ئێمە وەک گەلی کورد سوپاسگوزارین.

 

"سەرمان بۆ بەرخۆدان و ماندووبوونی دادەنەوێنین"

فادیلە یڵماز لە کۆتایی قسەکانیدا بەم شێوەیە وتی: دایکی وەک دایکە ئوەیش لە جیهاندا نییە، هەمیشە بە سوپاسەوە یادی دەکەینەوە، سەری خۆمان بۆ بەرخۆدان و ماندووبوونەکەی دادەنەوێنین، مێشک و دڵ و ڕۆحمان هەمیشە لەگەڵ ئەو فەلسەفەیەدا بێت کە دایکی ئوەیش لە ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆوە فێری کردین.

 

یادەکە بە دروشم کۆتایی هات.