زەینەب جەلالیان ئازاد بکەن

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نامەیەکی بۆ سەرۆکی دادگای باڵای ئێران ئیبراهیم ڕەیسی ناردووە بۆ ئازادکردنی زەینەب جەلالیان سیاسەتمەداری کورد کە لە زیندانی ئەو وڵاتەدا زیندانییە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نامەیەکی بۆ ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆکی دادگای باڵای ئێران ناردووە، بۆ سەرنج خستنە سەر دۆخی سیاسەتمەداری کورد زینەب جەلالیان کە لە زیندانەکانی ڕژێمی ئێران زیندانی کراوە.

لە نامەکەدا تیشک خراوە سەر ئەو پێشێلکاریانەی کە ڕووبەڕووی زەینەب جەلالیان بووەتەوە و داوا لە دەسەڵاتداران کراوە کە دۆخی زیندانیان باشتر بکەن و دەستبەجێ ئازادی بکەن.

لە سەروبەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ لە زینداندا پشکنین بۆ زیندانیانی ڕژێمی ئێران کراوە و لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠دا زەینەب جەلالیان ئەنجامەکانی پشکنینەکانی پۆزەتیڤ دەرچوو بەڵام لە لایەن بەشی تەندروستی زیندانەوە هیچ چارەسەرێکی پێنەدرا، لە ئێستاشدا داوای لێدەکرێت لەبەردەم دەزگاکانی ڕاگەیاندندا دان بەو تاوانەدا بنێت کە ڕژێمی ئێران بۆی داڕشتووە.

 

ت.پ