لە ماوەی ٣ مانگدا زیاتر لە ٩ هەزار منداڵی خوار تەمەن ١٤ ساڵ دراون بە شوو

ناوەندی ئاماری ئێران ڕایدەگەیەنێت لە هاوینی ٢٠٢٠دا، ٩ هەزار منداڵی خوار تەمەن ١٤ ساڵ دراون بە شوو.

ناوەندی هەواڵ

 

ناوەندی ئاماری ئێران ڕاپۆرتێکی لەسەر دۆخی کلتوری کۆمەڵایەتی ئێران بڵاوکردەوە، بە پێی ڕاپۆرتەکە لە سێ مانگی هاوینی ٢٠٢٠دا ٩٠٥٨ حاڵەتی بەشوودانی منداڵی کچ تۆمار کراوە، هەر لەو ماوەیەدا ٣ هاوسەرگیری منداڵی کوڕ ئەنجامدراوە.

هەروەها هەر لەو هاوینەدا ڕێژەی تەڵاقدان لە تەمەنی ١٥ بۆ ١٩ ساڵیدا بۆ کچان ١٨٨ حاڵەت تۆمار کراوە بۆ کوڕانیش ١٦٥ حاڵەت.

هاوسەرگیری منداڵان یەکێکە لە کێشە کۆمەڵایەتیەکان، لەم ساڵانەی دواییدا لە لایەن چالاکوانانی مافی مرۆڤەوە ڕەخنەی لێگیراوە، بەڵام حکومەت و ڕژێمی ئێران هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.

 

ت.پ