دهۆک ڕێژەیەکی بەرزی جیابوونەوەی تۆمار کردووە بۆ ساڵی ٢٠٢٠

ئاماری دادگای باری کەسێتی لە دهۆک ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەرگیری بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەخاتە ڕوو.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ لە پارێزگای دهۆک دادگای باری کەسێتی ئاماری جیابوونەوەی هاوسەرگیری بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ئاشکرا کرد، کە هەزار و  ٣٦٧ حاڵەتی جیابوونەوە.

هەر لە ساڵی ٢٠٢٠دا دوو هەزار و ١٦٦ کەیسی جیابوونەوە یەکلای کراوەتەوە، هەروەها دوو هەزار و ٤٠٥ داواکاری یەکلایی نەکراوەتەوە.

لەگەڵ ئەو ڕێژە زۆرەی جیابونەوەی هاوسەرەکان ١١ هەزار و ٩٨٤ گرێبەستی هاوسەرگیریش واژوو کراوە، ١٩ پیاویش ژنی دووەمیان بەسەر هاوژینەکەیاندا هێناوە.

جگە لە ئاماری ڕێژەکانی تەڵاق و هاوسەرگیری ئاماری وەفاتنامەش ئاشکرا کرا ، کە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ هەزار و ٧١١ وەفاتنامە تۆمار کراوە.

 

ت.پ