بازاڕی گەڕۆک، بازاڕێک بۆ ناساندنی بەرهەمەکانی ژنان
هەفتە بازاڕی گەڕۆک ئەمڕۆ لە باخی شەهیدانی کوردی فەیلی بەرهەمەکانیان نیشان دەدەن، ١٤ ژن بە کارە هونەرکانیان بەردەوامن.
ناوەندی هەواڵ
هەفتە بازاڕی گەڕۆک لە شاری سلێمانی، هەفتەی چوار ڕۆژ چەترەکانیان لە چوار شوینی جیاواز هەڵدەدەن، ڕۆژانی هەینی لە هەواری شارن، ڕۆژانی دووشەممە، ئازادی ـ عەلوە کۆنەکە، ڕۆژانی پێنج شەممە لە کارێزە وشکن و ئەمڕۆش لە بەردەم باخی شەهیدانی کوردی فەیلی کاڵاکانیان نمایش دەکەن.
بەشێکی زۆری بەرهەمەکان لە بابەتی ئێکسسواراتی خانمان، جلوبەرگی کوردی و خواردن پێکهاتبوو، کە زۆرینەیان کاری دەستی ژنان بووە.
هاوڕاز ستار، یەکێک لە ژنانی ناو هەفتە بازاڕەکە و دەڵێت ئەم هەفتە بازاڕە ئەگەر سوودێکی ماددیشی نەبێت، ئەوا هاوکارییان دەکات بۆ ناساندنی بەرهەمەکانیان، کردنەوەی ئەم بەرهەمانە هاوکارێکی باشە بۆ ژنان تا خۆیان بناسێنن و نیشانی بدەن دەتوانن کاربکەن.
ت.پ