ژنانی تونس ١٣ـەمین کۆنگرەی خۆیان بەست
کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس ١٣ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست، لە میانەی کۆنگرەکەدا ژنان یادی نووسەری فێمێنیستی میسری نەوال سەعداویان کردەوە.
ناوەندی هەواڵ
تونس- کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتیکی تونس (L'Association tunisienne des femmes démocrates - ATFD) لە ٢٥ی حوزەیراندا ١٢ـەمین کۆنگرەی خۆیان بە دروشمی "شۆڕشی فێمێنیستی لە دژی نەریتی کۆن سەردەکەوێت" بەڕێوەبرد، خەڵاتێک بە یادی نوسەری فێمینیستی میسری نەوال سەعداوی بەخشرا، کە لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ کۆچی دواییکرد، ڤیدیۆیەکیش کە باسی لە ژیانی نەوال سەعداوی دەکرد لە کۆنگرەکەدا نمایشکرا.
خەڵاتێک بەخشرایە ڕادیە نەسراوی
خەدیجە چەڕیف، چالاکوانی مافی مرۆڤ و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ATFD خەڵاتی بەخشییە پارێزەری مافەکانی مرۆڤ ڕادیە نەسراوی، ڕێکخراوی یونەس کە دژ بە ئەشکەنجەدانی ڕادیە نەسراوی کە بووەتە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشی زەهایمەر، ئامادەی کۆنگرەکە بوو.
"بۆ ئەم کارە گیانی خۆی بەخت دەکات"
خەدیجە چەڕیف لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ژنها، وتی "رێزگرتن لە ڕادیە نەسراوی ئەرکی سەرەکی کۆمەڵەکەمانە، ڕادیە لە بوارە جیاجیاکاندا گیانی خۆی بەختدەکات، لە ڕابردووشدا ئەشکەنجە دراوە، بەڵام هیچ کاتێک هەنگاوێکی بۆ دواوە نەناوە".
ت.پ