لە هەڵەبجە یادی ٣٤ـەمین ساڵی کیمیابارانی سەردەشت کرایەوە
لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٧٨دا ڕژێمی بەعس هێرشی کردە سەر شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەهۆیەوە ١٣٠ کەس شەهید بوون، ئەمڕۆش لە هەڵەبجە یادی ئەو ڕۆژە کرایەوە.
هەڵەبجە
کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە و تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە بە هاوکاری مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە لە شاری هەڵەبجە، مەراسیمی یادی ٣٤ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانکرایەوە، لە سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی سەردەشت و هەڵەبجە دەستیپێکرد.

ئەرسەلان عابد، وتاری تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجەی خوێندەوە و تیشکی خستە سەر ئەو تاوانەی کە دەرهەق بە کورد کراوە، سەردەشتیش بەدەستە خوشکی هەڵەبجە ناسێنرا.

سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجەش لە وتارێکیدا وتی سەردەشت بەدەر لەوەی کە شارێکی کوردییە، دانیشتووانەکەشی لە کورد و کوردایەتیدا نمونەیی و شۆڕشگێڕن، لە پاش سی و چوار ساڵ بەسەر کیمیاباراندا هاوڵاتیانیان بە عەشقەوە یادی ئەو ڕۆژە دەکەنەوە و ساڵانەش بەشداری ئەو یادەی هەڵەبجە دەکەنەوە و ئێمەش بە ئەرکی خۆمانمان زانیووە یادی کیمیابارانی سەردەشت بکەینەوە.

لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٧٨ کاتژمێر ٤:٤٠ خولەکی سەرلەئێوارە، ڕژێمی بەعسی عێراق کیمیابارانی شاری سەردەشتی کرد و ١٣٠ کەس بەهۆیەوە شەهید بوون، بە نزیکەیی پێنج سەد کەس بریندار دەبنم ئەمساڵ ٣٤ ساڵ بەسەر ئەو ڕۆژەدا تێپەڕدەبێت و ساڵانە ئەو یادە لە هەڵەبجە و سەردەشت دەکرێتەوە.
ت.پ